
نووسەر: کارۆخ سەید ڕزگار
ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی بەپێی هەندێک سەرچاوەی هەواڵی نێوودەوڵەتی بڕیاریداوە سەکۆی مووشەکی بەرگری ئاسمانی لە باڵوێزخانەکەی لە هەولێر جێگیر بکات هاوکات وا بڕیارە کە ڕێژەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت پێدەچێت چەکی قورس و دانکیش بنێرتە ناوچەکە.
ئەم دوو هەنگاوە نوێیە ئامانجیان بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشی و توانای بەرگریکردنە.
مەبەست لەم ئامادەکارییە سەربازییە خۆئامادەکردنە بۆ هەر گۆڕانکارییەکی نائاسایی یان پەرەسەندنێکی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکەدا.
بە تایبەتیش، ئەم بڕیارانە وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ دێن بۆ هەڕەشە و کاریگەرییە ئەگەرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە بە تایبەت هەرێمی کوردستان
کۆی ئەم کارانە بۆ ئەوەیە کە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە هەرێم بپارێزرێن لە دژی هەر هێرش و مەترسییەکی چاوەڕوانکراو ..