جەبار حەلاق
مرۆڤ کاتێ باسی کۆچی دوایی هاورێیەکی دەکات، نازانێت چۆن باسی ئەو رۆژانە بکات کە دووبارە بوونە وە یان زۆر ئەستەمە یان هەر مەحاڵ شتیوا روناداتەوە، من لێرە دا باسی ناسینی هاورێ ئامانج دەکەم کە زیاتر لە دوو دەیە دەیناسم لە سەرەتا هاورێیە تیمان زۆر ئاسایی بوو، پاشان وردە وردە نیوانمان زۆر پتەوبوو زوو زوو دەهات بۆ دووکانەکەم گفتوگۆی زۆرمان دەکرد بەتایبەت لە بواری هونەری و ئەدەبی، چونکە هاورێ خۆی زۆر ئارەزووی نوسینی شیعری دەکرد زۆر جار شیعری بۆم دەنوسی ناسناوی شیعریشی ئامانج خەمرەوێن بوو، من خۆشم زۆر ئارەزووی بواری هونەری بووم. بۆیە زۆر بە ئاسنی زۆر بە باشی لێک دەگەیشتین، من بۆ خۆم زۆر سودم لە بۆ چوونەکانی وەردە گرت لە زۆر بواری کۆمەڵایەتی و چوونێتی ئاشنابون بە خەڵکانی تر لە راستیدا. هاورێ ئامانج زۆر ئارەزووی هاوکاری کردنی خەڵکی دەکرد وە مرۆڤیکی زۆر دەستپاکو دڵ پاڵ رەوشتی بەرز بوو زۆر بە ئاسانی دە یتوانی لەگەڵ بەرانبەرەکەی گفتووگۆیەکی نەرم بکات و لە هەر بوارێکی ژیان بدوایە حەزی نەدەکرد رەئی خۆی زاڵ بێت بۆ چوونی هەموو کەسی زۆر بە جوانی وەردەگرت، من چە ند باسی بکەم هەر تەواو نابێت بۆیە لێرە دا دەڵیم ماڵ ئاوا هاورێ گیان، ئیتر نە رۆژی پێش نەورۆز و نەرۆژی پێش چەژن و سەری ساڵ و هەموو ئەو رۆژانەی کە تۆ دەهاتی بۆ لام دووبارە نابنەوە وە منیش بەڵێن دەدەم وەفاداربم بۆ ئەو هاورێیەی هەبوو لە نێوانمان هەر شتێک بە من بکرێت درێغی نەکەم ( هاورێ گیان تۆ رۆژ بووی لە شەوان ) هاورێ گیان تۆ هیوابووی بۆ بێ هیواکان ) ( هاورێ گیان چیی بنوسم زۆر کەمم نوسی وە بە قوربان ) ( هاورێ گیان چی بنوسم زۆر دڵ تەنگم بە قوربان ) ( زۆر لە زارت خۆش بوو دە دگوت هاورێ ) ( زۆر ئەستە مە کەسێکی تر وەک تۆ بڵێ هاورێ ).