‎محمد خۆشکانی

‎تەماشامان دەکەن بەڵام ناخوێننەوە !
‎کاتێک ( ڕووخسار ) دەبێتە پردی پەڕینەوە و ( عەقڵ ) پشتگوێ دەخرێت
‎لەم سەردەمی خێرایی و سۆشیاڵ میدیایەدا بەهاکان تووشی جۆرێک لە سەرەوژێربوون بوونەتەوە کاتێک بابەتێکی گرنگ زانستی یان شیعرێکی قووڵ بڵاودەکەیتەوە و وێنەیەکی گشتی یان گوڵێکی لەگەڵ دادەنێیت تێپەڕینی خەڵک بەسەریدا وەک تێپەڕینی شەمەندەفەرە بە لای وێستگەیەکی چۆڵدا بەڵام هەر کاتێک هەمان بابەت لەگەڵ وێنەیەکی شەخسی خۆتدا بڵاودەکەیتەوە لایک و کۆمێنتەکان لافاو ئاسا دێن .
‎ئەمە چیمان پێ دەڵێت؟
‎مرۆڤی هاوچەرخ تەمەڵ بووە لە خوێندنەوە چاوەکان تەنها ڕادەهێنرێن لەسەر بینینی ڕووخسار و دیمەنە خێراکان  بابەتێکی سوودبەخش پێویستی بە تێڕامان و کات هەیە کەچی زۆربەی بەکارهێنەران تەنها دەیانەوێت بە چرکەیەک لایک بکەن و بڕۆن  .
‎خەڵک لە سۆشیاڵ میدیادا زیاتر بەدوای کەسەکاندا دەگەڕێن نەک بیرۆکەکان کاتێک وێنەی خۆت دادەنێیت لایەنی سۆزداریی لای بەرامبەر دەجووڵێت (جا لەبەر ناسیاوی بێت یان دۆستایەتی یان تەنانەت چاوپێکەوتنێکی سادە)  ٠
‎بۆیە کاردانەوە نیشان دەدەن نەک لەبەر ئەوەی بابەتەکەیان خوێندبێتەوە ٠
‎ئەم دیاردەیە بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵگە بەرەو ڕووکەشگەرایی هەنگاو دەنێت گرنگی بە کێ وتی ؟ دەدرێت نەک چی وترا ؟
‎ئێمە لە سەردەمێکدا دەژین کە پۆشاک و ڕووخسار زیاتر لە مێشک و هۆشیاری کڕیاری هەیە  خەڵکی زیاتر سەرسامن بەو پەنجەرەیەی لێیەوە دەڕوانن (کە وێنەکەیە) نەک ئەو دیمەنە بەپێزەی لەپشتی پەنجەرەکەوەیە (کە بابەتەکەیە) ٠

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا