
بیرۆکە و دەستپێشخەرییەکانی شی جین پینگ بۆ سۆشیالیزم بە تایبەتمەندیی چینی بۆ سەردەمێکی نوێ، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پێشوازییەکی زۆری لێدەکرێت
ڕاپرسیی جیهانیی ٢٠٢٥ دەربارەی تێڕوانین و تێگەیشتن لە چین
وەرگێڕانی : نەبەز مستهفا
بەشی یەکەم
بۆ تێگەیشتن و دەستخستنی بەردەوامى بابەتیانە و گشتگیری تێڕوانین و هەست و هەڵسەنگاندنی ڕای گشتی بیانی بۆ چین، هەڵسەنگاندنی وردی ئاستی گشتی هەڵوێستە کۆمەڵایەتییەکان بەرامبەر چین و ئاڕاستەی گۆڕانکارییان لە وڵاتە جیاوازەکاندا، هەروەها وێناکردنی ڕوونی وێنەی نێودەوڵەتی چین.
پەیمانگای گڵۆباڵ تایمز (Global Times Institute) "ڕاپرسییەکی جیهانی دەربارەی تێڕوانین و تێگەیشتن لە چین"ی لە سەرانسەری جیهاندا لە مانگی ئاب تا ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ ئەنجامدا.
ئەم ڕاپرسییە میتۆدی پرسیارنامەی بەکارهێناوە، کە هاوڵاتیانی ئاسایی تەمەن ١٨-٧٠ ساڵی لە چەندین وڵاتى کردۆتە ئامانج. ئەو بەشداربووانەی پرسیارنامەکەیان بەدەستگەیشت، خۆیان پڕیانکردۆتەوە و پێشکەشیان کردووە، بەمەش داتای نمونەکەیان پێکهێناوە.
پرسیارنامەکە لە ٤٥ پرسیاری سەرەکی پێکهاتووە کە دابەشکراون بۆ سێ بەش.
بەشی یەکەم تێڕوانینی گشتی و ناسینی بەشداربووان بۆ چین کۆدەکاتەوە، لەوانە دیارترین تێڕوانین، ئاستی بایەخدان، هەڵوێستی سۆزداری خودی، ئاستی بابەتی تێگەیشتن، ئایا هەرگیز سەردانی چینیان کردووە، و پەیوەندی نێوان وڵاتەکەیان و چین.
بەشی دووەم تاقیکردنەوەی تێڕوانین و هەستی بەشداربووان دەکات بۆ لایەنە دیاریکراوەکانی چین، بەڕەهەندەکانی وەک خەڵک، ئابووری، سیاسەت، زانست و تەکنەلۆژیا، ژینگە، و کولتوور، هەروەها پرسیار لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی وەک کاروباری پەیوەندیدار بە چین و گەشەی ئابووری چین لەخۆدەگرێت.
بەشی سێیەم تەرکیز دەکاتە سەر تێڕوانین و هەستی بەشداربووان بۆ بەشداریکردنی چین لە کاروباری نێودەوڵەتی، بە پێگەی نێودەوڵەتی چین، هێزی گشتگیر، سیاسەتی دەرەوە، چالاکییە دیپلۆماسییەکان و ، پەیوەندییەکانی چین و ئەمەریکا، هەروەها پرسیار لەسەر بابەتە گەرمەکانی ساڵ لەخۆدەگرێت. زۆرێک لە پرسیارەکانی پرسیارنامەکە بە پێوەری ڕەسەن داڕێژراون بۆ ئەوەی ڕێگە بە پێوانەکردن و شیکردنەوەی سیستماتیک، یەکگرتوو و وردی هەڵوێست و هەڵسەنگاندنە پەیوەندیدارەکان بدەن.
بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی دانیشتوانی وڵاتان، ئاستی گەشەسەندن، و دابەشبوونی جوگرافی، ٤٦ وڵاتمان وەک نمونەی جیهانی بۆ ئەم ڕاپرسییە هەڵبژارد. بەپێی هەرێمەکان ئەمانە ٩ وڵاتی ئەوروپی، ٢٢ وڵاتی ئاسیایی، ٢ وڵاتی ئۆقیانووسیا، ٣ وڵاتی ئەمریکای باکوور، ٣ وڵاتی ئەمریکای باشوور، و ٧ وڵاتی ئەفریقی دەگرێتەوە؛ نمونەکە ١٥ وڵاتی پێشکەوتوو و ٣١ وڵاتی لە گەشەدا لەخۆدەگرێت، ئەندامانی G7 و G20 دەگرێتەوە، و نۆ وڵاتی ئەندامی BRICS، ١٠ وڵاتی ئەندامی ASEAN، ٣٤ وڵاتی هاوبەشی پشتێنە و ڕێگا (Belt and Road)، و چوار وڵاتی ئەندامی SCO لەخۆدەگرێت. کۆمەڵە نمونەی وڵاتە هەڵبژێردراوەکان نوێنەرایەتییەکی باشی ڕای گشتی جیهانی دەکەن.
دابەشکردنی پرسیارنامە و کۆکردنەوەی داتا لە هەر وڵاتێکدا پەیڕەوی لە نۆرمە نێودەوڵەتییە باوەکانی توێژینەوەی بازاڕ و پێوەرە تەکنیکییەکان کرد. جگە لە وەشانە چینی و ئینگلیزییەکان، پرسیارنامەکە بۆ ٣٣ زمانی تر وەرگێڕدرا بۆ ئاسانکاری وڵامدانەوەی خەڵکی ئاسایی لە ٤٦ وڵاتەکەدا. بەهۆی ناهاوسەنگی گەشەسەندنی پیشەسازی ڕاپرسی لە نێوان وڵاتاندا، تیمی پڕۆژەکە گونجاوترین ڕێگای بەکارهێنا لە هەر بارودۆخێکدا لە پێشینە بە ڕاپرسییەکانی پانێڵی ئۆنلاین (Online)، دواتر بە دیداری ڕووبەڕوو یان دیداری تەلەفۆنی بە کۆمپیوتەر (CATI). کاتێک شێوازی ڕاپرسییە هەڵبژێردراوەکە ناهاوسەنگی لە پێکهاتەی دانیشتوانی نمونەکەدا دروست دەکرد یان کاریگەری شێواندنی ڕوونی لەسەر داتای ڕاپرسییەکە هەبوو، تیمی پڕۆژەکە کۆنترۆڵی پشکیان (Quota controls) جێبەجێ کرد بۆ کەمکردنەوەی لایەنگیری لە نوێنەرایەتیکردندا.
دابەشکردنی پرسیارنامە و کۆکردنەوەی داتا لە ١٨ی ئاب تا ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو. کۆی گشتی ٥١,٦٨٩ نمونەی دروست (Valid samples) بەدەست هاتن. هەموو بەشداربووان بانگەشەی ئەوەیان کرد کە ئاستێک لە تێگەیشتنیان هەیە بۆ چین (ئەو بەشداربووانەی وڵامی "تەواو نامۆم"یان دایەوە لە ڕاپرسییەکە دەرکران). دابەشبوونی نمونەی گشتی لەگەڵ داواکارییەکانی توێژینەوەکە دەگونجێت؛ دابەشبوونی ڕەگەز و تەمەن لە شێوەکەی خوارەوەدا نیشاندراون. زمانەکانی ڕاپرسی و قەبارەی نمونەی دروست بۆ هەر وڵاتێک لە خشتەی خوارەوەدا نیشاندراون.
ناوچە وڵات زمانی (زمانەکانی) ڕاپرسی قەبارەی نمونە
ئاسیا ئەفغانستان پەشتۆ، دەری 1102
ئیماڕات عەرەبی 1100
پاکستان ئوردو 1115
فلیپین فلیپینی، ئینگلیزی 1155
کازاخستان ڕووسی، کازاخی 1109
کۆماری کۆریا کۆری 1161
کەمبۆدیا کەمبۆدی (خمێر) 1117
لاوس لاوی 1101
مالیزیا مالایی 1162
مەنگۆلیا مەنگۆلی 1017
بەنگلادیش بەنگالی 1113
میانمار میانماری 1124
ژاپۆن ژاپۆنی 1145
سعودیە عەرەبی 1100
سریلانکا سینهاڵا، تامیلی 1103
تایلەند تای 1158
تورکیا تورکی 1168
برونای مالایی 609
سەنگاپورە ئینگلیزی 1155
هندستان هیندی، تامیلی، ئینگلیزی 1127
ئەندەنوسیا ئەندەنوسی 1160
ڤێتنام ڤێتنامی 1145
ئەفریقا میسر عەرەبی 1100
ئەسیوپیا ئەمھەری، ئینگلیزی 1166
کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ فەرەنسی 1060
زیمبابۆی ئینگلیزی 1057
کینیا سواهیلی، ئینگلیزی 1102
ئەفریقای باشوور ئینگلیزی 1149
نەیجیریا هاوسا، ئینگلیزی 1144
ئەوروپا پۆڵەندا پۆڵەندی 1166
ئەڵمانیا ئەڵمانی 1158
ڕووسیا ڕووسی 1100
فەرەنسا فەرەنسی 1179
سوید سویدی 1170
ئیسپانیا ئیسپانی 1164
هەنگاریا هەنگاری 1168
ئیتاڵیا ئیتاڵی 1172
بەریتانیا ئینگلیزی 1173
ئەمریکای باکوور کەنەدا ئینگلیزی 1169
ویلایەتە یەکگرتووەکان ئینگلیزی 1160
مەکسیک ئیسپانی 1149
ئەمریکای باشوور ئەرجەنتین ئیسپانی 1158
بەڕازیل پورتوگالی 1157
پیرۆ ئیسپانی 1163
ئۆقیانووسیا ئوسترالیا ئینگلیزی 1159
نیوزلەندا ئینگلیزی 1100
کۆی گشتی کۆی قەبارەی نمونە (لە ٤٦ وڵات) 51689
تێبینی:
تکایە لە کاتی پێداچوونەوە بە داتاکانی ئەم ڕاپۆرتی ڕاپرسییەدا ئاگاداربە کە، بەهۆی گردکردنەوەی (rounding) ئۆتۆماتیکی لەلایەن سیستەمەکەوە، کۆی گشتی بۆ هەندێک لە بژاردەکان لەوانەیە جیاواز بێت لە کۆی بەها نیشاندراوەکانی بژاردەکان بە ڕێژەی تا ±1%. ئەمە شتێکی ئاساییە و مانای هەبوونی هەڵە نییە لە داتاکەدا.
دەرئەنجامە سەرەکییەکان
١. هزری شی جینپینگ لەسەر سۆسیالیزم بە تایبەتمەندی چینییەوە بۆ سەردەمێکی نوێ، کە دانپێدانانی نێودەوڵەتی بەرز بەدەست دەهێنێت.
ئەم ڕاپرسییە چەند چەمکێکی سەرەکی لە "هزری شی جینپینگ لەسەر سۆسیالیزم بە تایبەتمەندییە چینییەکانەوە بۆ سەردەمێکی نوێ" هەڵبژاردووە و داوای لە بەشداربووانی بیانی کردووە بۆ دەربڕینی ڕای خۆیان. چەمکەکانی "بونیاتنانی کۆمەڵگەیەک بە داهاتووی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی" و "ئاوە ڕوونەکان و شاخە سەوزەکان سەرمایەی بەنرخن" لەلایەن نزیکەی ٨٠٪ی بەشداربووانی نێودەوڵەتییەوە پەسەند کراون، لەکاتێکدا "پێشخستنی خۆبەڕێوەبەریی تەواو و توندی پارتەکە"، "قوڵکردنەوەی زیاتری چاکسازی بە شێوەیەکی گشتگیر" و "فەلسەفەی گەشەپێدان کە خەڵک سەنتەر بێت" هەر یەکەیان زیاتر لە ٧٠٪ی دانپێدانانیان بەدەستھێناوە. ڕێژەی پەسەندکردن بۆ پێنج چەمکەکەی سەرەوە لە ناو بەشداربووانی وڵاتانی تازەگەشەسەندوودا ٨٠٪ تێدەپەڕێنێت، و لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا لە ٦٠٪ زیاترە.
سەبارەت بە دەستپێشخەریی گەشەپێدانی جیهانی، دەستپێشخەریی ئاسایشی جیهانی، دەستپێشخەریی شارستانیەتی جیهانی (تێبینی: دەستپێشخەریی حوکمڕانی جیهانی کاتێک ڕاپرسییەکە دەستیپێکردبوو هێشتا ڕانەگەیەندرا بوو)، و هەوڵی هاوبەش بۆ دەستپێشخەریی پشتێنە و ڕێگا (Belt and Road) کە لەلایەن سەرۆکی چین شی جینپینگ، کە هاوکات سکرتێری گشتی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چین (CPC) و سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربازیی ناوەندییە، پێشکەش بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کراون، زیاتر لە ٧٠٪ی بەشداربووانی بیانی ئاماژەیان بە ناسین و دانپێدانان کردووە، کە ئەمەش بەرزترە لە ساڵی ٢٠٢٤.
٢. جێبەجێکردنی بڕیاری هەشت خاڵی سەرکردایەتی ناوەندی پارتەکە لەسەر باشترکردنی ڕەفتاری کار و داڕشتنی پلانە پێنج ساڵییەکان ستایشی نێودەوڵەتی وەردەگرن
سەبارەت بە پەروەردەی پارتی کۆمۆنیستی چین (CPC) لەسەر جێبەجێکردنی گشتگیری بڕیاری هەشت خاڵی سەرکردایەتی ناوەندی پارتەکە، نزیکەی ٧٠٪ی بەشداربووانی بیانی خاوەنی هەڵوێستێکی ئەرێنی بوون، و لەگەڵ ئەوەدا بوون کە "دەبێت ئەندامانی پارتی فەرمانڕەوا لە هەموو وڵاتان پابەند بکرێن بە پێوەری بەرزتر لە هاوڵاتیانی ئاسایی" یان "پێوەری توند بۆ ئەندامانی پارتی فەرمانڕەوا پێویستن". ئەم ڕێژەیە لە وڵاتانی BRICS، وڵاتانی ئەندامی ASEAN، و وڵاتانی ئەفریقا دەگاتە ٧٠٪ یان تێیدەپەڕێنێت، و لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ٦٠٪ تێدەپەڕێنێت.
ساڵی ٢٠٢٥ کۆتا ساڵی چواردەهەمین پلانی پێنج ساڵەی چینە (٢٠٢١-٢٠٢٥) و نەخشەڕێگاکە بۆ پازدەهەمین پلانی پێنج ساڵە (٢٠٢٦-٢٠٣٠) لە ئێستاوە دەرکەوتووە. ئەم ڕاپرسییە ئەزموونی گەشەپێدانی چین دەخاتە ڕوو لە داڕشتن و جێبەجێکردنی پلانە پێنج ساڵییەکاندا. زیاتر لە سێ چارەکی (سێ لەسەر چواری) بەشداربووانی بیانی تێگەیشتن و هەڵسەنگاندنێکی بابەتی و ئەرێنییان هەبووە بۆ ئەم پەیڕەوە و ، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە "ئەمە میکانیزمێکی گرنگە لە گەشەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی چیندا"، و دانپێدانان بەوەی کە داڕشتنی پلانە پێنج ساڵییەکان "ڕێبازێکە کە باش دەبێت حکومەتی وڵاتەکەی منیش پەیڕەوی بکات". لە وڵاتانی BRICS، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وڵاتانی ئەندامی ASEAN، و وڵاتانی ئەفریقا، ئەم دانپێدانانە ٨٠٪ تێدەپەڕێنێت.