محه‌مه‌د چۆمانی

١-  پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و مووچە نادەن و قەوارە دەپارێزن، قەوارەیەک لەژێریدا ئەوان تێر و میللەت رووت و برسی! بەغدا تەشقەڵەتان پێدەکا و دوژمنە و مووچە نانێرێ، کوا کارتی فشارتان؟ ئەدی لە بەغدایێ چدەکەن؟ یان نەوت و داهات بدەنە بەغدا و پێکبێن، یان بیدەنە میللەتی خۆتان و مووچە دابینکەن،  بژاردەی سێیەم نییە.   پڕیشکی توڕەیی خەڵک لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، وەک ئاگرێکی بێ ئامان هەروا پەرە دەستێنێ. ئەو ملهوڕییە دەتانگەیەنێتە بژاردەی سێیەم، کە تەڕ و وشک پێکەوە سووتاندنە. لەوەشدا هەمووان زیانمان بەردەکەوێت. 

٢- وا بڕیارە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەسەر کێشەکانی خەڵک لە هەولێر لە بارەگای (حشک) کۆببنەوە، ئەگەر بیانەوێ لەو قاوغی بێدەنگی و بێ هەڵوێستییە بێنەدەر دەبێت بەرەیەکی بەرفراوانی فشار دروستبکەن. لەو قۆناغەدا داکۆکیکردن لە خەڵک بە بەیاننامە و ئیدانەکردن و پرێس کۆنفرانس ناکرێ، شەقام مەیدانی تێکۆشانە و کەسی یەکەمی حزبەکان لەپێشی پێشەوە بێت. مەدەنییانە و بەرپرسیارانە چالاکی بەڕێوەبەرن.  داوای دروستکردنی ئەنجومەنێکی تایبەت بە پرسی نەوت و داهات، لە خەڵکی تەکنۆکرات و پسپۆر و دەستپاک و نیشتمانپەروەر، دوور لە حزبایەتی بکرێت، کە کاری سەرەکی شەفافییەت و ئاگابوون لە کۆکردنەوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و ناوخۆ بێت. وە بەر لەقاچاخچێتی و تاڵانی نەوت بگرێت.

 داوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەو حکومەتە بکەن و حکومەتێکی راگوزەری نیشتمانی  بۆ دەربازکردنی هەرێم لە کێشە و مەترسییەکان پێشنیازبکەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا