ماریا کۆنیکوا
لە فارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
کورتەمێژووی بەربەستی نووسین
پزیشکی دەروونی، ئێدمۆند بێرگلێر لەچلەکان چەمکی بەربەستی نووسینی لەئەدەبی ئەکادیمیدا بەکار هێنا. بێرگلێر دوودەیە بنکۆڵی ڕەفتاری ئەونووسەرانەی کرد،گرفتی بەربەستە دەمارگیرییەکانی نووسینیانهەبوو و نەیاندەتوانی چیرۆکێکی نوێ بنووسنیان چیرۆکی پێشووترتەواوبکەن. ڕەنگە لەکاتی نووسین،بەربەستی نووسین هەبێت. ئەم وتارە لەهەمووگۆشە و دەرەتانەکانی ڕزگاربوون لەسێبەرە قوورسەکەی دەکۆڵێتەوە. هەوڵدەدات بەم لێکۆڵینەوە بزانێت بۆچی نووسەران توانای داهێنانیان نامێنێت؟ کۆمەڵێک چاوپێکەوتنو ساڵانێکی زۆری لەگەڵ نووسەرانێک بەڕێکرد،گرفتی داهێنانیان هەبوو. لەئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە، هەندێک لەتیۆرە باوەکانی ئەوکات وەلانران. بێرگلێر زانی بەرەوڕووبەنەوەیبەربەستی نووسین، واتا چۆڕەبڕی دەریچەکانی ئیلهام نییە. گرفتی نەمانی پاڵنەرە دەرەکیەکانیان نەبوو. هەتا لاواز یان تەمبەڵیش نەبوون، کەواتە کێشەیان چی بوو؟
لە ساڵی١٩٢٠، گراهام گرینی تەمەن ١٦ساڵ بڕیاریدا دوای ١٤٠ هەفتە، گرفت و ئازاری دەروونی، قووتابخانەی بێرکامستید کە باوکی بەڕێوەبەری بوو!بەجێبێڵێت. یاداشتێکی بۆ باوکودایکی نووسی و هەڵات. ئەم هەڵاتنە بۆ خێزانەکەی ئازار و سەرئێشە بوو، ئەوەندە بەئازار، کە بەخولێکی شەش مانگی چارەسەری دەروونی ساڕێژ نەکرا.
ئەم ڕووداوە، بووە خاڵی وەرچەرخانی گرین. لەوقووتابخانەیە دوورکەوتەوە لێی دەترسا. بەدرێژایی ڕێگاکەی ڕووی لەونەریتانە کرد، بۆژیانی نووسەرییەکەی گرنگبوون. دەفتەرێکی یاداشتی ڕۆژانەی هێنا و کێشە دەروونی و سۆزدارییەکانی تێدانووسی. بەوهیوای بتوانێت ژیانی بەرەوڕێگایەکی بوونیادنەرتر ئاڕاستە بکات.
پەیوەندی گرین و بەربەستی نووسین
قبووڵکردنی بەرەوڕووبوونەوەی بەربەستی نووسینی گرین بۆ خوێنەرانی ئەستەمە کە ڕۆژگارێک چێژیان لەخوێندنەوەی بەرهەمەکانی وەردەگرت، بەڵام گرین لەتەمەنی٥٠ ساڵیداتووشی قۆناغی وشککردن بوو و نەیدەتوانی چیرۆکێکی نوێ بنووسێتیان چیرۆکە کۆنەکەی تەواو بکات!
دریم ژوورناڵ (یان دەفتەری خەونەکانی) فریای کەوت! گرین لەوباوەڕەدابوو دریم ژوورناڵ جۆرێک نووسینی زۆر تایبەتی نووسینە بۆ نووسەر، چونکە تەنیا خۆت دەتوانی ئەوخەونانە ببینیو بۆ نووسینی خەونەکانت سکاڵات لێ بکاو لەهەمووی گرنگتر، لەکەسایەتیت بکۆڵێتەوە یان ناڕەزایەتی بەرامبەر بەوەرچەرخانی خەیاڵی ڕووداوەکان دەرببڕێت.
ئیڤان کلۆتا، خۆشەویستە دێرینەکەی گرین، بە یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت: لەئەنجامی بیرهێنانەوەی خەونێک، هەستکردنە بەخۆشی. ئەمە دەتوانێت وەهمی خۆشی ئامادەبوونت لەدنیایەک پێ بدات. کەواتە، مرۆڤ بەئاگایییەوە خۆی لەسەرقاڵییە دەروونییە تێکدەرەکان دووردەخاتەوە. لەو ئازادییە پڕدڵەڕاوکێیە، گرین توانی کارێک بکات کە بە شێوەیەکی ئاسایی نەیدەتوانی بیکات: نووسین!
گراهام گرین
بێرگلێر و ئەنجامی لێکۆڵینەوە لەبەربەستەکانی نووسین
بێرگلێر لەقووتابخانەی دەروونشیکاری فرۆید خوێندبووی. ئەم پاشخانە دەتوانێت تا ڕادەیەکی زۆر ڕوانینی ئەوت بۆئاشکرا بکات. لە ساڵی١٩٥٠وتاری "ئایا بەربەست لەبەردەم نووسیندا هەیە؟" نووسی. وتارەکەی لەگۆڤاری (American Imago) بڵاوکردەوە. ئەو گۆڤارەی فرۆید لە ساڵی١٩٣٩ بڵاوی کردەوە.
بێرگلێر لەم وتارەدا بەڵگەدەهێنێتەوە کە نووسەر وەک دەروونشیکارێک کاردەکات! واتا ناخودئاگا هەوڵدەدات کێشە دەروونیەکانی خۆی بەهۆی نووسینەوە چارەسەر بکات. کەواتە نووسەرێک دەستوپەنجە لەگەڵ بەربەستی نووسین نەرم دەکات، لەحەقیقەتدا لەڕوانگەی دەروونییەوە داخراوە. تاکە ڕێگا بۆکردنەوەی ئەم بەربەستە، تەنیا چارەسەرە!
لە ڕاستیدا، باوەڕیوابوو ئەگەر گرێدەروونیەکانی نووسەرانی کێشەی داهێنانیان هەیە بکرێتەوە، بەربەستی نووسینیشییان نامێنێت، بەڵام ئەم هێڵەفیکرییە بە شێوەیەکی هیوابڕاو پڕەلەئاڵۆزی و گریمانەی جۆراوجۆر. بێرگلێر چۆن زانی نووسەر،نووسین وەک ئامڕازێک بۆ چارەسەکردنی پرسە دەروونییەکانی دەبینێت؟ یان چۆن زانی ئەم هەمووکێشانە، بۆ داخرانێکی دەروونی دەگەڕێنەوە؟ دەروونی داخراو چ تایبەتمەندییەکی هەیە؟
بەربەستی نووسین لەبەردەم پرۆگرامە تووێژینەوەییەکانی زانکۆی یێڵ کرایەوە
لەگەڵ بوونی هەموو پرسیارەکان، تێڕوانینەکانی بێرگلێر ئەوەندە هەڵە نەبوون. لەحەفتا و هەشتاکان دەروونناسانی زانکۆی یێڵ، ڕۆما سینگەر و مایکل باریۆس هەوڵیاندا تێگەیشتنێکی ئەزموونیتر لە بەربەستی نووسەری بەدەستبێنن. گروپی جیاجیای نووسەرانی چیرۆک و ناچیرۆکییان لەدەوری یەک کۆکردەوە.
هەم شاعیر و هەم چیرۆکنووس و هەم شانۆنامەنووس لەناو ئەم نووسەرانە هەبوو! هەندێکییان دەستەویەخەی بەربەستی نووسین بوون و هەندێکی تر، هیچ گرفتێکی داهێنانیان نەبوو، بەڵام ئەو کۆمەڵە نووسەرەی بەگژبەربەستی نووسیندا دەچوونەوە، بوونی کۆمەڵێک پێوەرییان دەسەلماند. پێویستبوو بەڵگەیەکی واتایی ئاماژە بەگرفتاربوون لەداوی بەربەستی نووسەریدا بخەنەڕوو. بۆنموونە، دەبێت دانی پێدابنێن لەپرۆژەکەیاندا هیچ پێشکەوتنێکیان نەبوە! دەبێت ئەم لاوازییە لەنووسین لانیکەم سێ مانگیخایاندبێت. باریۆس و سینگەر بۆمانگێک چاودێری پێشکەوتنی نووسەرانیان کرد. چەند چاوپێکەوتنێکییان کرد و داوایان لێکردن نزیکەی شەست تاقیکردنەوەی دەروونناسی بکەن.
ئەم دوو تووێژەرە تێگەیشتن کە نووسەرانی گیرۆدەی بەربەستی نووسین، لەبارودۆخەکەیان ناڕازین. ئاماژەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییان پێوە دیاربوو، ڕووبەڕووی ڕەخنەلەخۆگرتنیزۆر بوونەوەو هەیەجان و شانازی کارەکەشییان کەم ببووەوە. نیشانەکانی تێکچوونی دڵەڕاوکێی-ناچاری، گومان لەخۆ، دواخستن، کامڵگەرایی، بێدەسەڵاتی و هەستکردن بەڕق لەتەنیایی لەم کۆمەڵە نووسەرەدا دەبینرێت. ئەم کۆتایە بەگرفتێکی گەورە دادەنرێت! چونکە بە گشتی، بۆ نووسین، باشترە تەنیا بیت.
نووسەرانی گرفتاری بەربەستی نووسەری چەند کۆمەڵەیەکن؟
هەموو نووسەرانی ناڕازی، کتومت وەکیەک نەبوون. باریۆس و سینگەر نووسەرانی ناڕازییان بۆ چوار کۆمەڵە دابەشکرد. لەگروپی یەکەمدا، دڵەڕاوکێ و فشار زاڵ بوو. ڕێگری سەرەکی نووسین لەڕوانگەی ئەم دوو تووێژەرەوە، بوونی ناڕەحەتییەکی قووڵی سۆزداری، کە دەیتوانی چێژی نووسین نەهێڵێت. گروپی دووەم، نووسەرانی گرفتاری بەربەستی نووسین، ناڕەزاییەکەیان لەڕێگەی تووڕەیی و تووڕەیی بەرامبەر بەکەسانی دیکە نیشاندەدا. گروپی سێیەمیش بەرامبەر بەهەمووشتێک بێباک بوون، بەڵام گروپی چوارەم، مەیلی تووڕەیی، دووژمنایەتی و نائومێدییان هەبوو. هەستەکانیان تووندی نەرێنی و خەمبارانە بوو. باریۆس و سینگەر تێگەیشتن کە شێوازی بەگژداچوونەوەی هەر یەک لەم گروپانە بە بەربەستی نووسەری، لەئەوانی دیکە جیاوازە، تا ڕادەیەک چەندئەزموونێک هەیە کە لەهەموو نووسەرانی گرفتاری بەربەستی نووسەری هاوبەشە. بۆنموونە، هەستی پێگەخوازییان زۆر کەم دەبێتەوە. کەمتر چێژ لەنووسین وەردەگرن و لەئەنجامدا، داهێنانیشییان کەمترە. جگەلەوە، باریۆس و سینگەر تێگەیشتن کە نووسەرانی گیرۆدەبوو لەپشت بەربەستی نووسین، ئاستێکی نزمتر لەوێنەسازی زەینی ئەرێنی و بوونیادنەر ئەزموون دەکەن. کەمتر دەیانتوانی وێنایەک لەمێشکییاندا دروستبکەن. یان لانیکەم کەمتر دەیانتوانی وێنایەکی ڕوون و خوێنەرەوە لەمێشکیاندا دروستبکەن. نەیاندەتوانی خەونی بەبەر ببینن، تەنانەت بەهیچ شێوەیەک خەون ببینن.
شێوازەکانی بەرەوڕووبوونەوە بە بەربەستی نووسین لەنووسەرانی جیاوازدا
گروپی یەکەمی نووسەران، زیاتر ڕاڕا بوون. بەهۆی زۆر ڕەخنەلەخۆگرتنیان، هەستیان بەبێ پاڵنەری دەکرد. باوەڕێکی تووندییان بەوەبوو کە ناتوانن هیچ بنووسن یان نووسینەکانیان باش نییە.
لە ڕاستیدا، توانای خەیاڵکردنەوەیان کەمببوو. گروپی دووەم لەڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە دژانەتر بوون، پاڵنەریان هەر نەبوو. هیچ کارێکیان نەدەکرد، بەڵکو بەردەوام لێهاتوویی خۆیان لەگەڵ کاری ئەوانیتر بەراورد دەکرد. هەر چەند خەونبینینی گروپی دووەم شتێکی ئەوتۆ نەگۆڕابوو، بەڵام هەرگیز مەیلییان لەسوودوەرگرتن لەتوانایان نەبوو. گروپی سێیەم، بێباکبوون. نەک خەونیاننەدەبینی، بەڵکو ڕەسەنایەتییان نەبوو. بیباکانە هەستییان دەکرد یاساکان، زۆر سنووردارکەرن. پاڵنەرەکەیان تەواو داچۆڕابوو. لەکۆتاییدا، گروپی چووارەم، تووڕە و بێهیوا بەدوای پاڵنەرە دەرەکییەکاندا دەگەڕان. باریۆس و سنگەر بۆیان دەرکەوت ئەم گروپە ئازاریخۆشەیداییان هەیە. بۆیە، نەیاندەویست وێنای مێشکی خۆیان لەگەڵ ئەوانی دیکە بەشداری پێ بکەن. چوارەمییەکان بەباشیاندەزانی هەمووشتێک بە تایبەتی و نهێنی بمێنێتەوە.
هاوبەشیی دۆزینەوەکانی تووێژەرانی بێرگلێر و زانکۆی یێڵ
دۆزینەوەکانی باریۆس و سینگەر، ڕەنگدەرەوەی تیۆرەکانی بێرگلێر بوون. بۆیان دەرکەوتبوو نیشانەکانی وشککردنی نووسەری، بۆ کێشە دەروونییەکان دەگەڕێتەوە. لەحەقیقەتدا پێدەچێت نووسەرانی ناڕازی لەڕەوتی ژیانیان ناڕازی بووبن. ئەوەندە ناڕازی، پێویستییان بەدەرمان بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە سۆزدارییەکانیان. لەبیرت بێت باریۆس و سینگەر پزیشکی دەروونی نەبوون، بەڵکو دەروونناس بوون.
بڕیاریاندا کارەکەیان بەخوێندنەوەی لایەنێک لەبەربەستی نووسەری درێژە پێبدەن کە دەتوانێت بەئەزموونی ئەندازەی بگیررێت. هەوڵیاندەدا لەڕادەی ڕوونی و ئاستی وێنەسازی مێشک بگەن.
ئەم دوو تووێژەرە،دەستتێوەردانێکی سادەیان پێشنیار کرد: چەند مەشقکردنێک بۆ ئاڕاستەکردنی وێنەسازی دەروونی! هەندێک لەنووسەرانی گیرۆدەی بەربەستی نووسەری بەگروپ چاویان بەیەکتر کەوت بۆئەوەی پێکەوە باسی کێشەکانیان بکەن. لەهەنگاوی داهاتوو، لەژوورێکی تاریک و بێدەنگدا دانیشتن و بیرییان لە دە بژاردە دەکردەوە کە بڕیاربوو لەبەرهەمی داهێنانی خەونەکان یارمەتییان بدات. دەکرا ئەم دە بژاردەیە پارچەیەک میوزیک بێت یان ڕەنگدانەوەی ژینگەیەکی تایبەتی و سروشتی جیاواز بێت! ئەم دەستێوەردانە دوو هەفتەی پێچوو.
تا ڕادەیەک دەستتێوەردانە دوو هەفتەییەکە سەرکەوتوو بوو. نەک توانیان توانایان لەنووسین باش بکەن، بەڵکو پاڵنەر و متمانەبەخۆبوونیشییان بەهێزبوو. لەزۆرلاوە، ئەم مەشقانە توانیان بەیەکجاری بەربەستی نووسەرییان لەناوبەرن. لەحەقیقەتدا، تا ڕادەیەک بێرگلێر ڕاست بوو. داخرانی سۆزداری هەبوون، بەڵام ئاڕاستەی نەهێشتنی ئەم داخرانانە، باسی ژیانی سۆزداری نووسەران نەبوو.
لە ڕاستیدا، بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، دەبێت ئاڕاستەی جیاواز ببڕی. پێدەچێت لەیەکەم هەنگاودا لەسەر دڵەڕاوکێ و زیادبوونی متمانەبەخۆبوون و پاڵنەرەکان قووڵببییەوە. فێرکردنی داهێنەرانەش دەتوانێت وەک جۆرێک چارەسەر بێت.
ڕۆڵی مەشقکردنی داهێنان لەنەهێشتنی بەربەستی نووسەری
ڕەنگە مەشقکردنی ئەنجامی کارە داهێنەرەکان، (هەر جۆرێکبێت) زۆر یارمەتی نەهێشتنی بەربەستی نووسین بدەن. سکۆت باری کاوفمان، دەروونناس و بەڕێوەبەری زانستی زانکۆی پەسلڤانیا و یەکێک لەنووسەرانی کتێبی (Wired to Create) دەڵێت: کاتێک یەکێک واهەستدەکات دەستەویەخەی بەربەستی نووسەرییە، پێویستە بتوانێت بیرۆکەکانی و تەنانەت زانیاریەکانیشی بخاتە سەر کاغەز.
کاوفمان لە ساڵی٢٠٠٩، پێداچوونەوەی بۆ کتێبی (دەروونناسی نووسینی داهێنەرانە) کرد و بڵاوی کردەوە. لەو پرۆسەیەدا، قەناعەتی کرد کە ڕێگەدان بەهەڵە و تێگەیشتن لەوەی چۆن داهێنەرانە، پرۆسەیەکی ناهێڵکارییە.هەنگاوێکی جەوهەرییە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستی نووسین. دەڵێت: پێموایە دەبێت متمانەت بەڕەوتی نووسین هەبێت. تێبگە داهێنان پێویستی بەناهێڵکارییە. مرۆڤە داهێنەرەکان زۆر تاقیکردنەوە و هەڵە دەکەن و بەدەگمەن دەزانن دەیانەوێت تا چەند بڕۆن! تەنها کاتێک وەڵامی ئەم پرسیارە دەدۆزنەوە، بگەنە خاڵی دڵخواز.
پێدەچێت پەیامی سەرەکی ئەم وتارە، ڕاکردن بێت لەداوەری دەرەوەیی و ناوەیی، بەڵام با بۆ پرسیاری سەرەکی بگەڕێینەوە. لەڕەوتی لەناوبردنی بەربەستی نووسەری، دەکرێت نووسین دریمێکی ژوورناڵ، یارمەتییەکی گەورە بێت، گۆڤاری خەونەکان ئازادی بەمێشکی نووسەران دەدات. هەتا ئەگەر نووستنەکە، شتێکی گاڵتەجاڕانە و بێ بایەخ و ناپەیوەندیدار بە پڕۆژەکانی نووسینیانەوە دەربکەوێت: "لەخەونمدا بینیم بەشداری پێشبڕکێیەکی شیعریم کردووە. دێڕەکەم لەبیرە نووسیبووم: جوانی، تاوان نەجیب دەکات! لێکڕا لەپشتمەوە دەنگی ڕەخنە بەرزبووەوە. یەکێک گوتی: چۆن دەکرێت تاوان نەجیب بێت؟ ئاوڕمدایەوە بینیم (تی ئێس ئەلیۆت)ەو بە بێباوەڕییەوە تێبینیم کرد، سمێڵی هەیە."
ڕۆڵی خەونەکان لەداڕمانی بەربەستی نووسین
لەژیانی ڕاستەقینەدا، ڕەخنەی تی ئێس ئێلیۆت لەشیعرەکەت دەتوانێت گومان بخاتە سەر بەهرە شیعرییەکانت، بەڵام لەدنیای خەیاڵ و لەخەودا ئەم ڕووداوە دەرئەنجامی پێچەوانەی هەیە.خەونەکان دەتوانن سەرچاوەیەک بن بۆ گێڕانەوەی چیرۆک. یان لانیکەم دەتوانێت وەک بیرخستنەوەیەک بێت. گرنگ نییە چەند لەودیو بەربەستی نووسینەوەی. باوەڕبکە، هێشتا توانای خەیاڵکردن و خەونبینینت هەیە، خەیاڵەکانت چەندە بچووک و گەمژانە دەربکەون!
vinesh.ir