
دەشتی جەمال
لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ عێراق شەشەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەمە هەڵبژاردنێکی ئاسایی نییە. لەکاتێکدایە کە وڵات لەژێر قورسایی گەندەڵی و کۆنترۆڵی میلیشیا و داڕمانی ئابووری و چەقبەستوویی سیاسیدا خەریکە دەخنکێت. خەڵك بێهیوا بووە. زۆرێك باوەڕیان بەم سیستەم نەماوە، بەڵام هێشتا هەوڵێك لە ئارادایە بۆ گورینی ئاراستەکە. لە دیمەنێکی سیاسیدا کە تائیفەگەری و دەنگکڕین و دەستکاریکردنی نوخبەیی زاڵە، خاتوو سائیرە یوسف عزیز کاندیدێکی پێشکەتوخوازی ژن لەسەر لیستی کۆتاکان شێلگێرانە و بەوپەری بوێریەوە دەردەکەوێت. لەکاتێکدا ئەوانی تر بەدوای دەسەڵاتدا دەگەڕێن بۆ خزمەتکردنی خۆیان، ئەویش خۆی بۆ خزمەتکردنی خەڵك کاندید دەکات..
خاتوو سائیرە بەڵێنی داوە دەنگێك بێت بۆ بێدەنگەکان هەربۆیە لەپاڵ هەرسێ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق وکوردستان وحیزبی شیوعی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەری لە ١/١١/٢٠٢٥ لەشاری هەولیر دەرکەوت. ئەو بەلینیداوە بەرگری لە داواکارییەکانی خەڵك بکات نەك بەرژەوەندی میلیشیا دەسەڵاتدارەکان و نوخبەی سیاسی بۆرژوازی پاڵپشتیکراوی دەرەکی. پابەندبوونی خۆی بۆ کارکردن بۆ گۆڕینی یاسای ستەمکاری ساڵی ٢٠٢٤ی باری کەسی بە یاسایەکی مەدەنی و مرۆیی کە ژنان و منداڵان بپارێزێت. ئەو خەبات دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە یاسا جیاکارییەکان کە مافەکانی ژنان بۆ هاوسەرگیری، جیابوونەوە، میرات و ئازادی کەسی سنووردار دەکەن. ئەو عێراقێك پێشبینی دەکات کە هیچ ژنێك بە ناچاری هاوسەرگیری نەکات، دادگای تائیفی چیتر ژیانی کەسی دیکتە نەکات و هەموو هاوڵاتییەك لەبەردەم یاسادا یەکسان بێت.
خاتوو سائیرە وەك داکۆکیکارێکی چاونەترس بەڵینیداوە بۆ ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەگەری و ناڕەزایەتی دەربڕین تێبکوشێت. پێیوایە هیچ ڕۆژنامەنووسێك، هەڵسوراوێکی و ناڕازییەك نابێت لە ترسی دەستگیرکردن، توندوتیژی و تیرۆرکردندا بژی. لەوڵاتێکدا کە قسەکردنی ڕاستییەکان دەتوانێت ژیانت بەفیڕۆ بدات، ئەو دەوێرێت لەبری هەموومان قسە بکات. ئەوەشی بەیانکردوە کەهەوڵەکانی تونددەکاتەوە لەگەل هەر هاوکارێکی دیکە بۆ کۆتاییهێنان بە سزای لەسێدارەدان و گۆڕینی یاسا توند و بەسەرچووەکان بە سیستەمێك کە ڕێز لە کەرامەتی مرۆڤ و دادگاییکردنی دادپەروەرانە بگرێت.
خاتوو سائیرە سیاسەتی تائیفەگەری و دابەشبوون ڕەتدەکاتەوە و لەبری ئەوە بڕوای بە مەبدەئی هاوڵاتیبوون و یەکێتی و بەها مەدەنییەکانەو هەوڵی بەرەوپێشبردنیان دەدات. هەوڵ دەدات هاوڵاتی عێراقی ناسنامەی هاوڵاتی هەبێ و سیستەمیكی سیاسی بنیات بنرێت کە مافی هاولاتی یەکسان ڕەچاوبکات. بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی، گێڕانەوەی داهاتی گشتی بۆدەستی خەڵك نەك تاڵانکردنی لەلایەن دەسەڵاتی میلیشیاییەوە، لەکاتێکدا خەڵکی عێراق بەدەست هەژاری و بێکاری و بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە دەناڵێنن، ملیارەها دۆلار لە سامانی نەوتی عێراق لەلایەن نوخبە گەندەڵەکانەوە دەدزرێت. خاتوو سائیرە خەبات دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و هەڵوەشاندنەوەی باجی نادادپەروەرانە و دڵنیابوون لەوەی کە سامانی عێراق خزمەت بە خەڵك دەکات نەك گەندەڵکاران.
دەنگدەران دەتوانن لەم هەڵبژاردنەدا چاویان لەسەر ئەو کاندیدانە بێت کە بریاریانداوە خواست و داواکاریەکانی شەقام ببەنە پەرلەمان و شەری بەرژەوەندیەکانی ئەوان بکەن بۆ موچەو ئازادی و خزمەتگوزاریەکان. خاتوو سائیرە یەکێکە لەو کاندیدە سەربەخۆیانە لەسەر لیستی کۆتاکان بەڵێنیداوە پەرلەمانی عێراق بکاتە مەیدانێك بۆ بەرگری لە خواست و داواکاریەکانتان، خاتوو سائیرە شایەنی ئەوەیە دەنگی پێبدرێت.
٤/١١/٢٠٢٥