هۆشیاری عەبدولعەزیز 

یەکێک لە کۆڵەکە بونیادیەکانی  پێشکەوتن و بەرەوپێشبردنی هەر کۆمەڵگایەک ڕەوشتە ، ڕەوشت لە کایەی گشتیدا دەبێتە پێوەری سەرکەوتن و گەشەسەندن و هەنگاونانی زیاتر بەئاراستەی چەسپاندنی  دادوەری کۆمەڵایەتی و بەدەستھێنانی بەردی بناغەی حوکومرانی بەھێز ، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مرۆڤ لە بنەڕەتدا پێکهاتەیەکە لە بەھا و رەوشت و دەکرێ لە ڕێگەی سیستەمێکی پەروەردەی ئەخلاقیەوە بنەماکانی ئەو پێکهاتەیە بپارێزرێ، بەپێی زانستی کۆمەڵناسیش ڕەوشت لە فەزای کۆمەڵایەتیدا سیاسەتی تاکەو سیاسەتیش لەکۆی کایەی حوکمڕانیدا بەجۆرێک لە جۆرەکان ئەخلاقی گشتیە و دەکرێ لە ڕێگەی ئەم سیاسەتەوە پارێزگاری لە بەھای سێستەمی ئیدارەدانی کۆمەڵگا و مولکی گشتی و پابەندبوون بەیاساوڕێساکانی دامەزراوەکانەوە بکات و ببێتە فاکتەری پاراستنی ئەو دۆخەی کە هاوسەنگی سیاسەت و ڕەوشتی ڕاگرتوە ، ڕاگرتنی ئەو هاوسەنگیەش دواجار دەبێتە هۆکارگەلێکی باش بۆ بەرهەمهێنانی کۆمەڵگایەکی تەندروست ، پێچەوانە بەم دیدگایەش بڵاوبوونەوەی بێڕەوشتی سیاسی و ئابوری ڕاستەوخۆ کاردەکاتە سەر کۆمەڵگاو دەبێتە هۆکاری سەرهەڵدانی سەرەتایەک لە بڵاوبوونەوەی بێڕەوشتی کۆمەڵایەتی و دواجار وەک ڤایرۆسێکی کوشندە ڕەنگدانەوەی دەبێ لەسەر داهاتووی کۆمەڵگاو  تاک تێیدا وەک کاڵایەکی بێ نرخ و بها مامەڵەی لەگڵ دەکرێ ، ئەمەش بەدیوێکدا جگە لە تۆخکردنەوەی مەترسی لەسەر ئایندە و بڵاوکردنەوەی بێئەخلاقی  و دزی و گەندەڵی  هیچیتر نابەخشێ و ناتوانێ گۆڕانکاری ڕیشەی بەرهەمبێنێ 

‎گەر لەم گۆشە نیگایەوە ئاوڕێک لە پرۆسەی سیاسی و ئابوری و حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بدەینەوە و کەمێک بە دیقەت ترەوە لەو هەڵومەرجە بڕوانین کە ئەحزابی حوکمڕان لە ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکدا کاری لەسەر دەکات ئەوە دەگەینە ئەو حەقیقەتەی کە کورد بە قەیرانێکی گەورەی رەوشتیدا دەڕوات و خەریکە خۆی لە دەست دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر

چونکە لە سەردەمی ئەم نوخبە  حوکمڕانەدا بێ ڕەوشتی لە ئاستێکا بەرجەستە ئەکرێ کە ڕەشت و پێچەوانەکەیان لە کۆمەڵگا شێواندووە و بێ ڕەوشتی لە هەموو ئاستێکا ڕەنگدانەوەی خۆی هەیە و پیادە ئەکرێ و وای لێهاتووە سەر بە هەرلایەکی ئیدارەدانی کۆمەڵگادا دەکەی جۆرێک لە بێڕەوشتی یەخەت دەگرێت و وەک مەترسیەک پەلامارت دەدا و ئەیەوێ مەحفتکاتەوە ، وایلێهاتوە نیفاق و دووڕوویی بوەتە بابەتێکی سادە و ساکاری وا کە تاک و دەسەڵات  لەسەر حسابی متمانەی یەکتری  کاری پێدەکەن و کەس لە خۆی ناپرسێتەوە ئەرێ بەڕاست ئەمە بێڕەوشتی نیە ؟ لە کاتیکدا خەڵک و دەسەڵاتیش فامی ئەوە دەکەن کە ئەخلاقی ڕەوشت بەرزی  لەسەر ڕاست و هەڵە و قسە و کردار وەستاوە ، ناکرێ کۆمەڵگاو ئەحزابی دەسەڵاتدار ئەم تێکەڵ کردن و نیفاقە درک پێنەکەن و بەردەوام بن لە درێژکردنەوەو قوڵکردنەوەی تا ئاستی تەجاوزی ئەخلاقی و بڕوابوون بەوەی کە تۆ ناتوانیت بەرەو پێشەوە بڕۆیت و سەرکەوی 

ئەمانە لە بری سڕینەوەی ڕەفتاری بەعس و ڕژێمەکەی و بونیادنانی کۆمەڵگایەکی جیاواز لە ڕابردوو هاتن دوو بەرەکی و دووڕویان چاند و کۆمەڵگای کوردیان لە بنەوە هەڵتەکاندوگەیاندیانە ئاستێک کە مرۆڤ شەرم لە کوردبوونی خۆی بکات ، چونکە هەر سەرەتاو لە یەکەم هەڵبژاردن و پەرلەمان و حکومەتدا ھاتن لەبری دەستاودەستكردنی دەسەڵات و بەرجەستەکردنی گۆڕانکاری دەسەڵاتیان لەنێوان خۆیاندا قۆرخکرد و بوونە خاوەنی هەموو شتێک و سیستمی بەڕوەبردن و دەستاودەستکردنی دەسەڵاتیان وەک میراتی کردە  پشتاوپشت و  دەسەڵات و بەرژەوەندی خەڵک و گەل و نیشتمان و قوربانیدانی کۆمەڵگایان خستە ژێرپێ و بە مەزاجی خۆیان و نەیارانی گەلەکەیان هەڵدەسوڕێن 

ئەمانە لەبری چاكسازی لە سیستمی پەروەردە و پاكردنەوەی خەڵت وخەوشی چەندین ساڵەی ڕابردووکە  مێشكی خوێندكاری كوردی پێ ژەھراوی ئەكرا،  ھاتن و چەندین  زانكۆ و ناوەندی ئەکادیمی نەیارانی کورد و نەتەوەکەیان لەژێر ناوی جیاجیا دامەزراند و بوونە مەترسی بەسەر نەوەی داهاتووی ئەم کۆمەڵگایەوە ، چونکە زۆرینەی ئەو ناوەندانە نەک پەروەردەیەكی دروست بڵاوناكەنەوە ، بگرە بوونەتە مەترسی و لەبەرژەوەندی دوژمنانی كورد و زاڵ كردنی زمانی وڵاتێكی دیاری كراو و بڵاوكردنەوەی كلتورو فەرھەنگی ولاتانی داگیركەر کاردەکەن و لەوەش تێپەرێ مەبەست لە كردنەوەی ئەو ھەموو زانكۆیە تەنھا بازرگانیە و زانست لەوێ غیابە و هیچ نرخ و بەهایەکی نیە و ڕەنگدانەوەی ئەمەش لە میدیا و سۆشیال میدیا زور بە باشی درک پێدەکرێت ، کە کۆمێنت و ڕای خەڵک دەبینی ئەوجار تێدەگەی ئەمانە چەند بێڕەوشتانە کۆمەڵگا بە ئاراستەی تێکدانی ئەخلاق و بێڕەوشتی ئاراستە دەکەن و چۆن بوونەتە هۆکاری شکاندنی تاکی کورد و بێئیرادەکردنی نەوەیەک بۆ داهاتوو، بۆیە ڕاهاتن لەسەر دووفاقی  بەهاکان و ڕەفتاری هاودژ وا لە نیشتیمان دەکات بەرەو دواکەوتوویی و ملهوڕی هەڵوشاندنەوەی یەکجاری بچێت و بەداخەوە لەمەشدا بەشێک لە ئامانجەکانیان پێکاو بوونە هۆکاری بڵاوکردنەوەی جوێن و قسەی سوک و بە ئاشکرا دەمڕاستەکانیان نیفاق و دووڕووی بڵاودەکاتەوە

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا