ئومێد بابان

بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق سەبارەت بە لەکارلادانی محەمەد حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، شیکاری زۆر هەڵدەگرێت و کاردانەوەی زۆریشی بە دوادا دێن.

لێرەدا تەنیا قسە لەسەر لەکارلادانی حەلبووسی نییە وەک سەرۆکی حیزب و نوێنەری زۆرینەی سوننەکانی عێراق، بەڵکوو ئاماژەدانە بە لێکەوتەی بڕیارە مەترسیدارەکانی ئەو بە ناو دادگایە، کە پتر وەک خێوەتگەی خێڵێک یان زیاتر، دەردەکەوێت و هەموو بڕیار و ڕاسپاردە و ئاماژەکان لە سەرۆکی خێڵ و سەرۆکی عەشیرەت و دەمڕاستی دیوەخانەکان وەردەگرێت.

ئەو دادگایە، کە هەرگیز پشت بە پرەنسیپە سەرەتاییەکانی یاسا و دەستوورە باوەکان نابەستێت، بە ئارەزووی خۆی دەست دەخاتە نێو کاروباری تێکڕای دەزگا و دامەزراوە میرییەکانی وڵات و ئۆکەی بۆ هەر بڕیارێک دەکات کە پەرتەوازەیی و دووبەرەکی، لێکترازان و دژبەری لێ بکەوێتەوە.

هەمان ئەو بەناو دادگایە، بڕیارێکی زۆر خەتەرناکی بەرامبەر گەلی کوردستان دا و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، دەرەنجامەکەشی برسیکردنی هاووڵاتیان و بڕینی قوت و بژێویی کوردستانیان بوو.

لە ئێستادا، کە دۆخێکی نەخوازراو چاوەڕێی عێراق دەکات و کورد و سوننەکانیش پەراوێز خراون، کۆدەنگی، یەکگرتوویی و یەکهەڵوێستی کورد و سوننەش گرینگن.

بۆ؟ چونکە ئەو سیناریۆیانە بەپێی کات بەردەوام دەبن و ڕەنگە (شیعیزم) تاکلایەنە کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکات و هەموو عێراقییەکان، بە کوردستانیانی باشووریشەوە، ڕادەستی ئێران بکات.

دواجار دەشێ دەسەڵاتە ڕەهاکانی ئەو دادگایە سنووردار بکرێن، دەکرێ کورد و سوننە و سەدرییەکان، بە یەکبڕیاری چۆک بەو دەسەڵاتە بەناحەق شەرعێندراوەدا بدەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا