ستار ئه‌حمه‌د
گه‌ر مرۆڤ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا ژیانێكی یه‌كسان و ئازاد بژیت، به‌ده‌ر له‌نه‌هامه‌تییه‌كانی رۆژگار یاسا‌و دیموكراتی سه‌روه‌ر بێت ،به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ست به‌بێبه‌شی و خواردنی به‌ری ره‌نجی له‌لایه‌ن كه‌سانی دیكه‌وه نه‌كات.ئه‌و كاته زیاتر بره‌و به‌بواره‌كه‌ی ده‌دات و له‌هه‌وڵدانی به‌رده‌وامدا ده‌بێت.
دادپه‌روه‌ری هاوكێشه‌كان هاوسه‌نگ ده‌كات،واده‌كات كاره‌كان به‌ڕێكوپێكی بڕۆن ،هه‌موو تاكێكی دادخواز به‌ئاسووده‌یی ژیانی ده‌گوزه‌رێنێ،بڕواناكه‌م ئه‌و كاته ده‌سته‌و گرووپ په‌یدابن .ده‌ست له‌كاره‌كانی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵ وه‌رده‌ن،به‌ڵام ناڕێكی له‌دابه‌شكردندا ..دانانی پیاوی نه‌شیاو له‌شوێنی شیاو.واده‌كه‌ن گرفته‌كان زیاتربن.ده‌لاقه‌یه‌ك له‌ژێرخانی ئابووری و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنه‌ردا دێته‌كایه‌وه ،ئه‌نجام به‌زیانی كۆمه‌ڵ كۆتایی دێت.هه‌ر بۆیه ئاشكرایه :.نه‌بوونی پێوه‌رێك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ندامانی هه‌ندێك له‌ده‌زگاكان له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانییه‌وه جۆره فه‌وزاو ساردییه‌ك ده‌خوڵقێنێ .ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ره‌وینه‌وه‌ی زۆر له‌ئه‌ندامان و رق و نادڵسۆزییه‌ك دێنێته ئاراوه .واده‌كات ئه‌و كارمه‌ندانه متمانه‌یان به‌و ده‌زگایانه بدۆڕێنن،ره‌نگه ناچاربن ماوه‌یه‌ك له‌و شوێنه‌دا بمێننه‌وه، به‌ڵام هه‌ر سه‌ری كارێكیان ده‌ستكه‌وت له‌جێگه‌یه‌كی چاكتردا ده‌گیرسێنه‌وه كه‌دووفاقی و درۆ‌و گه‌نده‌ڵی تێدا نه‌بێت.هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه ئه‌م جۆره ده‌زگایانه كارمه‌ند به‌خۆیانه‌وه نه‌گرن.له‌ماوه‌ی ساڵێكدا چه‌ندین كه‌س روویان تێبكه‌ن و پاشان به‌دڵشكاوی به‌جێیان بهێڵن .ئه‌م جۆره ده‌زگایانه بێمنه‌تن له‌دڵسۆزی و ئه‌و ئه‌ركه‌ی كارمه‌نده‌كانیان به‌ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن ،به‌ڵكوو كه‌سانێكیان ده‌وێت مه‌رایی پیشه‌یان بێت،چۆنیان بوێت به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن ،دووربن له‌هه‌موو هه‌ڵوێست و بیرورایه‌ك.هه‌ر بۆیه چه‌ند دیارده‌یه‌كی ناپه‌سه‌ند خه‌ریكه له‌نێو ئه‌م ده‌زگایانه‌دا بڵاوه‌ی لێده‌كه‌ن.شوێنه هه‌ستیاره‌كان وه‌كوو كووچه‌و شه‌قامه‌كانی لێدێت .سیمایه‌كی سه‌رتاپاگیری كه‌گه‌لێك له‌شێرپه‌نجه‌ی گه‌نده‌ڵی كاریگه‌رتره.چه‌ندین له‌توێژه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی گرتۆته‌وه.بوونه‌ته جێگای مشتومڕو قسه له‌سه‌ركردن.به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌خه‌مخۆری ئه‌م دیاردانه ده‌زانن .هه‌ست به ناخ و ئاكاریان ناكه‌ن، فریشته ئاسا هه‌موو ناشرینیه‌كان ده‌خه‌نه به‌ر باس و تاوتوێكردن .
له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌مانه له خۆیاندا هه‌یه.ره‌نجی كه‌سانی دیكه به‌حه‌ڵاڵی خۆیان ده‌زانن.دان به‌ئه‌رك و ماندوبوونی به‌رامبه‌ردا نانێن.هه‌موو جوانیه‌كان ناشرین ده‌كه‌ن.له‌كاتێكدا ناشرینی و بێمره‌وتی دونیا له‌هه‌ڵسوكه‌وت و كرداره‌كانیاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه زۆر له‌ئینسانه‌كان متمانه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن.ژیانیان تاڵ و سۆز‌و خۆشه‌ویستیان پووكاوه‌ته‌وه.گه‌ر ئه‌مه سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و ره‌فاهییه‌ت بێت.دیاره ئێمه رێزی نازانین،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌هه‌موو ئامڕازه‌كانی حه‌سانه‌وه له‌به‌ر ده‌ستماندایه. نازانین به‌شێوه‌یه‌كی به‌سوودو رێك‌وپێك به‌كاریان بهێنین.هه‌ر بۆیه به‌كاربه‌رمان زۆره‌و به‌رهه‌ممان له‌ژێر سفره‌وه‌یه..حازرخۆری بێ خۆراكین .