م. هێمن عەلی گۆران

 

ساڵانی رابردوو واتە تا دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) مێژووی دامەزراندنی کۆماری مەهاباد و کۆمەڵێک لە رێکخراو و #حزبەسیاسیەکان دەخوێندرا بەڵام لە #چاپی_نوێی مێژووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی 

سەرجەم بابەتەکانی تایبەت بە دامەزراندنی کۆماری مەهاباد و پەیوەندیدار لە وانەی (پۆلی نۆی بنەڕەتی) لە هەرێمی کوردستان لادران بەڵام وانەکانی دامەزراندنی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی و بە دەیان بابەتی تر بە هەمان شێوەی رابردوو ماونەتەوە !

روون و ئاشکرایە دەسەڵاتدارانی هەرێم #نەتەوەیی نین هەر بۆیەش حکومەتی هەرێم هیچ بەرنامەیەکی دروست و درێژخایەن بۆ #پەروەردە و زانستی نەتەوایی نەبووە.

هەموان دەزانین دووحزبی دەسەڵاتداری هەرێم  ئەمە بۆ کام دەوڵەتە و لە پای چیدا دەیکەن

بەڵام سەیرەکە لەوە دایە هیچ مامۆستا و مێژوونوس و نوسەرێک لەسەری وەدەنگ نەهاتوە! دەشکرێ ئاگاداری ئەم گۆڕانکاریە نەبوبن کە زۆر  ژیرانە و لەناو خۆڵقاندنی دەیان قەیران دا ئەنجام دراوە!

 بە ئاشکرا دەبینین چەند بە بەرنامە و بە قۆناغ لە رێگەی راگەیاندن و خوێندن لە سەرووی هەموانەوە یاریکردن و دەست بەسەرداگرتنی قوتی خەڵک هاتوون گەنج و پیری نشتیمان لە خوێندن و زانیاری نەتەوایی دەتەکێندرێنەوە و بێزار دەکرێن لە خاک و نشتیمان !

لابردنی ئەم بابەتە لە وانەکاندا نیشان دەدات کە دەستێکی بەرز لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمدا هەیە و کار بۆ شکاندنی بەها بەرزە نەتەوایەتیەکان دەکا و دەیەوێت وانەکان بە شێوەیەکی تر بگۆڕێت کە نەوەیەکی وەک خۆیان نانشتیمانی و نائاگا بەرهەم بهێنێت.

ئەم بابەتە نەک هەر کاریگەری لەسەر هەستی سەربەخۆییمان و داهاتوی نەوەکانمانەوە هەیە، بەڵکو کەلتور و بەها کۆمەڵایەتیەکان لاواز دەکات ئەویش لەکاتێکدا کە کورد هەلێکی باشتر لە رابردووی لە ئاستی جیهان بۆ رەخساوەو پێویستی بەوەیە مێژووی خۆی و ئەوەی بەسەری هاتوە و بەتایبەت مێژووی کۆماری مەهاباد و راپەڕین و بەوردی و ڕاستگۆیانە لە بەرنامە پەروەردەیی و راگەیاندنەکان بخاتەروو.

تەنیا ئەو کاتە دەتوانین ناسنامەی نەتەوەیی خۆمان بە زیندووی بهێڵینەوە.

بۆیە پێویستە لە قۆناغەکانی خوێندن و میدیا و فێستیڤاڵە کولتووری و توێژینەوەکان گرنگییەکی تایبەت بەم بابەتە بدرێت و دڵنیابن لەوەی نەوەکانی داهاتوو بە دروستی لە مێژوو و ناسنامەی نەتەوەییان دەزانن و دەناسن

(ئومێد دەکەم شارەزایانی ئەو بوارە لە ئاست ئەم کارە بێدەنگی نەنوێنن)

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە