کارۆخ سەید ڕزگار

 نووسەر ، لبنان بیرووت

شیکاری سیاسی ئەگەری گۆڕینی ڕێرەوی ئابووری هەرێمی کوردستان و  خەتی داود هاوکێشەی هێزە ناوچەییەکان لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست

لە ژێر کاریگەری گۆڕانکارییە ژئوپۆلیتیکییە خێراکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،

لە پرۆژەی ڕێڕەوی داوت کە حوکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاندوە چەند ساڵێکە کاری بۆ دەکات زۆرتر دەچێتە سەر ئەگەری گۆڕینی ڕێرەوی ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ ئاراستەی ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی سوریادا، بۆ هەناردەکردنی نەوت و هاوردەکردنی کاڵاو و پێداویستییە سەرەکییەکان هەرێم ئەم سناریۆیە ئەگەرچی هێشتا بە شێوەیەکی ڕەسمی پشتڕاست نەکراوە بەڵام لە ڕوانگەی شیکارییەوە پەیوەستە بە هاوکێشەی هێز و بەرژەوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکاند

هەندێک بۆچوونی سیاسیەکانی وڵاتانی کەنداوی عرەبی لەسەر پرۆژەی داوت  ئەم پرسیارە دەبەستنەوە بە هەوڵی هێزە گەورەکان وەک ئەمرکیا و ئیسرائیل بۆ دروستکردنی ڕێگای جێگرەوەی ئابووری کە خاڵی کۆتایی پرۆژەی داود هەرێمی کوردستانە لە ژێر هەژموون و فشاری  تورکیا دەردەهێنێت لە ئێستادا،

لەکاتێکدا زۆربەی هەناردەی نەوت و بازرگانی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە بۆ هەرێم هاوردە ، دەکرێت کە ئەمە دەکرێتە ئامرازێکی فشاری سیاسی لە کاتی ناکۆکییەکاندا بۆیە گۆڕینی ڕێگاکە ئەگەر ڕوو بدات، دەتوانێت هاوسەنگی هێز بگۆڕێت لە ناوچەکەدا

لە هەمان کاتدا، ڕۆژئاوا و باشووری سوریا خۆیان بە ناوچەیەکی ستراتیژی دەردەکەون بە تایبەتی ئەگەر ڕێگایەکی ئابووری بەردەوام لەنێوانیان  هەرێمی کوردستان دروست بکرێت. ئەمە نە تەنها پرسی نەوتە، بەڵکو پەیوەستە بە سیاسەتی ناوچەیی ئاسایشی سنوور، و هاوکارییە سیاسییەکانیش

هەرچەندە گرنگترین فاکتەر بریتییە لە بڕیاری هێزە ناوخۆییەکان لە هەرێم بەتایبەت یەکێتی و پارتی چارەنووسسازە چونکە هەر گۆڕانێکی ستراتیژی لە ڕێرەوی ئابووری بەبێ ڕەزامەندی و بەرژەوەندی ناوخۆیی جێبەجێ نابێت هەروەها، حکومەتی ناوەندی عێراق و بارودۆخی یاسایی نەوتیش کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە

لە کۆتاییدا، باسکردنی ئەم پرسیارە وەک پلانی نزیک جارێ زۆر زوە بەڵام وەک سناریۆیەکی ژئوپۆلیتیکی جێگای شیکارییە هەرێمی کوردستان هەمیشە هەوڵ دەدات ڕێگای جێگرەوە بدۆزێتەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئابووری خۆی بەڵام گۆڕینی ڕێرەوی ستراتیژی پەیوەستە بە هاوکێشەیەکی زۆر ئاڵۆزی هێزە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان ..

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا