لە ساڵی 1922

  ئا و کورداندنی : عەباس داودی

 زانای گەورە جیهانی ئاینیشتاین

 لە سەروبەندی راگەیاندنی  سەرکەوتنی بە (خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیک)دا ، لە هوتێلێکدا بوو ،ئەوەندە پارەی بەردەست نەبوو بیدات بەو کەسەی خزمەتی دەکرد و چای دەخستە بەردەستی ... ناچار پەنای بردە پارچە کاغەزێک و  گرتی بە دەستییەوە، و رستەیەکی تێدا نووسی، پاشان دای بە کرێکارەکەو ئامۆژگاری کرد بەوەی لای خۆی بیپارێزێت . و نەیفەوتێنێت .

 پاش تێپەڕبوونی 95 ساڵ و لە

 رۆژی 24/ 10/ 2017 ، یەکێک لە برازاکانی زاناکە،  ئەو کرێکارەی هوتێلەکەی ئاگادار کردەوە ، کە ئەو پارچە کاغەزەی لایەتی لە فڕۆشتنێکی ئاشکرادا دەیخاتە روو بۆ فڕۆشتن و دیاریکردنی نرخی.

 سەرەتا 2000 دۆلاری پێدرا، پاش 25 خۆلەک نرخی گەیشتە 1.3 ملیۆن دۆلار .

 ئێستا دەبینین (ئاینیشتاین) ، چی لەو پارچە کاغەزەدا نووسیبوو : ــ

ــ ژیانێکی ئارام و سادە زۆرێک لە بەختەوەریت بۆ فەراهەم دەکات ، گەورەتر لە هەوڵدانێک  بۆ سەرکەوتن بە ماندووبوونی بەردەوام ــ

  با بگەڕێینەوە بۆ جیهانی عەرەبی : ـ لە ساڵی  1958 سەرۆکی زانکۆی بەغدا پرۆفیسۆر (عەبدولجەبار عەبدوڵڵا) بوو ، کە یەکێک لەو چوار قوتابیانەی وانەیان وەرگرتبوو لە سەر دەستی (ئاینیشتاین)، لە پەیمانگەی (ماساشوسیتس) لە ویلایەتە یەکگرتووکان .

کاتێک کودەتا کرایە سەر دەسەڵاتی (عەبدولکەریم قاسم) لە ساڵی 1963 ، زانای فیزیکی ئێراقی خوێندکاری (ئاینیشتاین)، ئەویش لە گەڵ سیاسی و مامۆستایان و پلە سەربازییەکانی تر دا گیراو خرایە کونجی زیندانەوە، دوای ئازادکردنی یەکسەر وڵاتی بەجێهێشت بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکان، و لە هەمان پەیمانگەدا بە مامۆستا دامەزرا و سەرۆکی ئەمریکای ئەو سەردەمە بەرزترین میدالیای ئەمریکای پێ بەخشی، میدالیای جیهانی.

یەکێک لە هاوەڵە زیندانییەکانی باشی دەناسی، دەڵێت : دەمبینی لە زینداندا ، خنکاو بوو لە رامانەکانیدا و هەندێکجار فرمێسکی بە خۆڕی لێ دەباری ، ئەو رۆژە بوێریم نواند و هۆکاری فرمێسک رشتنەکەی پرسی ؟ زانای گەورەی ئێراقی بەرسڤی دایەوەو وتی: کە حەرەس قەومییەکان هاتن بۆ گرتنم، یەکێکیان تفی لێکردم و خستمییە سەر زەوی، پاشان گیرفانەکانم گەڕاو ئەوەی پێم بوو، لێی دزیم، لەوانە پێنووسێکی پاندانم هەبوو، کە زانای جیهانی (ئاینیشتاین) بە خەڵات پێی بەخشیبووم، ئەو رۆژەی بڕوانامەی دکتۆرام وەرگرت ، و واژۆی ئەوی پێوە بوو،

 پێنووسێکی جوان بوو لە گەوهەرێکی سوور ، بەکارم نەدەهێنا ، تەنیا بۆ واژۆکردنی ئەو خوێندکارانەم کە بڕوانامەی دکتۆرایان بە دەست دەهێنا لە زانکۆی بەغدا .

ئەم زانایە کەمێک بێدەنگ بوو، پاشان وتی : نە تفەکە ئازاری دام، نە ئەو گرتنەی بەو شێوە پڕ سووکایەتی کردنە !!! ئەوەی ئازاری دام ، کەسێک بوو پێشتر خوێندکاری خۆم بوو، ئەمە دەقی وتەکانی پرۆفیسۆر عەبدولجەبار عەبدوڵڵا بوو .

ئاینیشتاین دەڵێت: لە سەدا 2 خەڵک بیر دەکاتەوە .

 لە سەدا 3 ی خەڵک وا دەزانن بیر دەکەنەوە .

کەچی لە سەدا 95 حەزی بە مردنە نەک بیرکردنەوە .

 کرێکار (خزمەتکار)ە ژاپۆنییەکە رێزی لە ئانیشتاین گرت و پارچە کاغەزەکەی هەڵگرت بۆ نەوەکانی، بەڵام پیاوانی دەسەڵات لە نەتەوەی عەرەب ئاینیشتاینی عێراقیان ریسوا کرد...!!! و پێنووسەکەیان بە یەکجارەکی شکاند نەک تەنیا لە ئێراق، بەڵکو لە گشت نیشتمانی عەرەبی، ئەوەی کەوتە بەردەستیان لە زانست، زانایان، و پەروەردە . کەچی گرنگییان دایە نەوەیەکی بێ دیسپلین لە سۆز و خۆشەویستی، دوور لە ئەشقی خاک و نیشتمان، گاڵتەجاڕی بە هەموو ئاکار و جوانییەک دەکەن

 هەوەسبازی گۆرانی، تۆپ، و شەوە سوورەکان، کە هیچ سوودێکی نییە بۆ کۆمەڵگە بێجگە لە وێرانی و هەرەسی ئاکاری نەتەوەیەک .

نەتەوەیەک زاناکانی سووکایەتی پێ بکرێت و  خوێندکارەکەی تف بکاتە نێو چاوان مامۆستاکەی، نەتەوەیەکە لە بنەڕەتەوە: لە دەرەوەی پۆلێنکردنە !!

بە مرۆڤ و مرۆڤایەتی، شارستانی، پێشڤەچوون

 

 تێبینی : لە ئینتەرنێتەوە وەرگیراوە بە کەمێک دەستکاری و ئیزافەم بۆ کردووە

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا