ن: نەسرینی مەلا حەكیم

پێشەكی

مرۆڤ بە سروشت بوونەوە رێكی خۆشزانینە(لاپرسەنی)یە، چونكە بە دوای زانیندا بێوچان دەگەڕێت، ئەم (خوشزانین) پەرە دەسێنیت هەرچەند شتی نوێ دەركەوێت، بۆیە ناوەستێت لەگەڕان تەنانەت تا ئەو كاتەش كە دەگاتە دەرئەنجامەكان. تاكە ئامرازیشی پرسیار كردنە لەم كردارانەیدا  وڵامی دەوێ بۆ ئەوەی  هەست بە كەمی نەكات. ئەم هەست بەكەم كردنە ئەبێتە بەردی بناغەی دۆزینەوەكان كە ڕایدەكێشێت بۆ بواری زانیاری گرنگ وەكو زانست و فەلسەفە كە كۆڵكەی  مە عریفەن، چونكە لە دوو بواری بەربڵاو و  فراوان مرۆڤ بەجێدەهێڵن لە حاڵەتێكی دەسەپاچەی زانیندا.

لە ساتە سەرەتاییەكانی ئەندێشەدا وایدەبینێت ئەم دوو بوارە نزیك نابنەوە، لێكۆڵەری چاك پەیوەندی گرنگ دەدۆزیتەوە وپاڵی دەنات بۆ كۆمەڵێ پرسیاری گرنگ وەك(جیاوازی نێوان زانست و فەلسەفە چیە)؟

زانست و فەلسەفە چیە؟

زانست  جیاوازە لە فەلسەفە لەو بابەتانەی كە دەیخوێنن، چونكە مامەڵە لە گەڵ بابەتە هەستپێكراوەكان دەكات، كە بوونی بینراویان هەیە و بەرگەی بچوككردنەوە دەگرن و توانای داگیركردنی شوێنیان هەیە لە شێوەی گشتی و لە سوچە تایبەتەكاندا دەخوێنرێت وەكو زانستی فیزیا و زانستە سروشتییەكان و كیمیا و … هتد.

ئەو زانستانەی مامەڵە لەگەڵ بەڵگەكان دەكەن لە بابەتەكانی (هێز، جوڵە، ڕاكێشان، غاز، تواندنەوە) كە توانای تێست كردنیان هەیە. تۆرشلی زانا دەڵێت (زانستەكان خوێندنەوەی وردن بۆ جیهانی ئاسایی، بەڵام فەلسەفە خوێندنەوەی میتافیزیكیی غەیبیە بۆ جیهانی  پشتەوە لە هەر شوێنێك فەیلەسوف گەڕا بە دوای دەردە سەرەتاییەكان، بوونەكان و هاتووچۆی لە جیهانی ناوەوەی مرۆڤ كە زانست ناتوانێت بگات پێی وەك: دركپێكردن، زانیاری، ڕەوشت، ئیرادە، ترس، حەزكردن…هتد.

مان دی بران ئەم تێگەیشتنەی خستە چوارچێوە بە وتنی (هەموو فەلسەفەكان دژ یەكن لە جیهاندا، چونكە شێوازی فەلسەفە كردارە لەگەڵ هەموو ئەوەی كە میتافیزیكیە و نابینریت). جیاوازیەكی تر هەیە لە پروگرامەكاندا دەردەكەوێت چونكە پرۆگرامی كرداری پشت بە تێستكردن و تێبینی و دەرئەنجام و گریمان دەبەستێت و ئەمەش ئەوە بوو كە جۆن ستیوارت میل كە هیچ پرۆگرامێكی پێ قبوڵ نەبوو و هەر بابەتێك توانای تێستكردنی نەبێ، زانست نییە و مەرجی بۆ جیاوازی نێوان  زانست و ێناكان گواستنەوەی بابەتەكانە بۆ گەیەنەر و دڵنیابوون لە بوونی بینینی و وردبینی چونكە پرۆگرامی فەلسەفە پرۆگرامێكی ئەندێشەییە، ئەقڵیە، ئەندێشەی فەیلەسوفی لە بابەتەكان دەكۆڵێتەوە و گەشە دەكات. بە دوای داناییدا دەگەڕێن، چونكە بابەتەكانی فەلسەفە داتاشراوە و بوونی جیاوازی لەسەر بابەتەكانی زانست كە وا دەكات خوێنەر ئەندێشەی زیاتری هەبێت و دواتر دابڕێژرێت بۆ بڕیاردان لەسەر هۆكارەكان و پەیوەندییەكان و مەبەستەكان بۆ ئەوەی بڕیاری خۆیی دابمەزرێنێت و پاكانەی بۆ بكات و بەرگری لێبكات.

كانت باسی فەلسەفەی كرد و ڕێگای بەدەستهێنانی فەلسەفە و بانگێشتی خەڵكی كرد بۆ فەلسەفە كردن لە  كەفوكوڵی ئەندێشەی و سنوردار نەكردنی لە چوار چێوەیەكدا، واتا سەربەستكردنی ئەندێشە بە وتنی(فەیلەسوف دانایە بە پرۆگرامی ئەندێشەیی پوخت). بەڵام جیاوازی ڕوون لە نێوان پرسیاری زانستی و فەلسەفی، تەنانەت لە مەبەستدا ئەوەیە كە زانست لە تێستەكانەوە دەگاتە یاسای زانستی ڕوون، كە هیچ گومانی تێدا نیە دەبنە بناغە بۆ تۆێژینەوە داهاتووەكان تاكو نەگەڕێتەوە بۆ خاڵی سفر، وەك یاسای ڕاكێشان، یاسای پاڵنان، یاسای توانەوە، یاسای كوڵاندن… هتد. ئەمەش گەوهەری هەڵێنجانە(استقرا‌و) وە تاكە هۆكارە بۆ تێستكردن. لەم سۆنگەیەوە دەستنیشانی ئامانجەكانی دەكرێت بەوردی و یاساكەشی دەقاودەق دەبێت هیچ باسێكی تر هەڵناگرێت، چونكە یاسایە بۆ هەموو ئانوساتێك جێبەجێ دەكرێت، هەر بۆیە ئۆگست كۆنت وتی(دەتوانین بگەینە زانستی ورد و ناگوماناوی و قەناعەتپێكەر و دەتوانین بیسەلمێنین لە سۆنگەی تێستكردن هەركات مەرجەكانمان كۆكردەوە هەر لە هەمان كاتدا هەمان ئەنجاممان بۆ دەرئەكەوێت. بەڵام مەبەستی فەلسەفە فەیلەسوف دەوەستێنێت چونكە ئامانجی وروژاندنی پرسیارەكانە، وروژاندنی تێڕامانە و هە رچەند  فەیلەسوف بگاتە ئەنجام پرسیاری تر دەوروژێنێت و قایل نابێت بە نیشتنی بیرۆكە بەڵكو هەوڵ بۆ بەدواداچون و گەڕان  وپێشكەوتن دەدات.

ئەنیشتاین دەڵێت (هەرچەندە  مەعریفە زیادی كرد، خۆبەزلزانین و بوغرایی كەم دەكات)، ئەم پەیوەندییە بێ سنورە لە پرسیار كردن مەبەستی فەیلەسوفەكانە ئەوانەی حەپەسان لە مرۆڤی ئاسایی بە گشتی و بە شێوەی گەمژانە جیهان قبوڵ ناكەن بە بێ بناغەدانان.

هۆبز وتی (ئەوان مناڵن پرسیاری مەنتقی و نامەنتقی ئەكەن. )

ڕووەكانی تێهەڵكێشكردن

لەو لێكچوونەی پێشتر دەتوانین پەیوەندی بدۆزینەوە لە نێوان هەردووكیان (زانست و فەلسەفە)،پەیوەندی تەواوكەری یەكتر چونكە هەر یەك لە زانست و فەلسەفە پێویستیان بە یەك هەیە. زانست ئەمڕۆ وایلێهاتووە كردار بە ئەندێشەی فەلسەفی دەكات،  فەلسەفەش بە مۆركی خۆی پێویستی بە جێبەجێكردنی زانستییە. خۆ لای ئەنیشتاین پێوانەی دووری زەوی و خۆر كرا بە خەیاڵی زانستی، خێرایی، تیشك لە سۆنگەی خەیاڵیەوە ژمێردرا تا وایلێهات فیزیای سەردەم مامەڵەی لەگەڵ جیهانی مایكرۆسكۆبی بكات، كە لە خەیاڵدا كۆڵەكەن وەك (ئەلیكترۆن وپرۆتۆن و ناوك…هتد.

زانستی ڕووكەشیش پشت بە ئەندێشە (خەیاڵ)دەبەستێت لە كاتێكدا دەبینین زاناكان هێڵەكانی درێژی و بازنەكانی پانی بۆ ژماردنی كات پشتی پێدەبەستن، كە خۆی لە خۆیدا خەیاڵە و هیچی تر نییە. زۆریك لە تێورە زانستییەكان لە خەیاڵبڵاوی بەكار دەهێنرێن هەر چۆن  هایزنبارغ خەیاڵی بەكارهێنا لە جێگای تێبینی. ئەمانە هەمووی پێویستی بە بەكار هێنانی ئەندێشە و وێناكردنی فەلسەفی لە زانستدا دەبێت لە هەمانكاتدا لە هەست و نەست و حەزی مرۆڤ دەگۆرێت دەچێتە  قوڵای مەیل و مگێز لە كاتێكدا ئەوە تەنها تایبەتمەندی فەلسەفەیە، بەڵگەش بۆ ئەمە بەكارهێنانی داودەرمانە كە دڵتەنگی  و خۆشی و هەڵچوون و شڵژان دەگۆڕێت. داهێنانە تازەكان لایەنی ڕوحی فەلسەفی دەگۆڕێت بەو ئەندازەی كە هەندێ لە زانستە نوێكان هاوسەرگیریان لە نێوان زانست و فەلسەفەدا دانا و وەك ئامار وئیحتیمالەكان كە زانستی گریمانەن.

چارەسەری گرفت

لە كۆتاییدا بۆمان دەردەكەوێت پەیوەندی نێوان زانست و فەلسەفە پەیوەندییەكی تەواوكارییە هیچ دابڕان و دژیەك نییە و هەموو ئەمانەش لایەنی زانستی پێویستی بە فەلسەفەیە و لایەنی فەلسەفی پێویستی بە زانستە هەستپێكراوەكان دژ بە میتافیزیكییەكان نین، نموونەش بۆ ئەمە لە فیزیای سەردەمدا هەیە وەك خەیاڵ و نزیك بردن. لە لای ماكس بلانك ئەبینین تێستكردن لە ڕابردوودا لە ڕووی نەبینراوی مایكرۆسكۆبی بە ڕیگای  گریمانەی فەلسەفی  كە ڕونكەرەوە بۆ كێشراوەكانی ناوك یان وێناكردنی زانستی بۆ ناوك ئارنست  ڕەزەرفۆرد بۆ جیهان واتای زانستی بەجێهێشت، كە لە سۆنگەی ئەندێشەی فەلسەفییەوە كاتی خولگەكانی ناوكی وێنا كرد بە شێوەیەكی واقعی و لە سۆنگەی ئەندێشەییەوە (خەیاڵی فەلسەفییەوە) ماكس بلانك دەڵێت (خێرایی  تنۆك لە جیهاندا خۆی دەسەپێنێت بە ئسلوبێكی ئەندێشەیی  فەلسەفی، بەڵام  ڕەزەرفۆرد دەڵێت: زانستە تێستییەكان بە واتای  كۆن ئێستا نییە لەم ڕۆژەدا واتا تێهەڵكێشی ڕاست و دروست هەیە لە نێوان فەلسەفە و زانست، هیچ كات بۆشایی نییە لە نێوانیاندا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا