وەزارەتی پەروەردە، لە كۆی نزیكەی هەشتا هەزار مامۆستا زیاتر، ڕێزبەندییەكی بە ناوی چەند مامۆستایەك بڵاوكردۆتەوە، گوایا ئەوانە یەكەمی هەگبەی زاستی مامۆستایانی هەرێمن ، ئەمیش لە پەراوێزی پڕۆژەی هەگبەی مامۆستادا ! دوو ساڵ لەمەوبەر، وەزارەتی پەروەردە، ڕێنوینییەكی لە شێوەی فۆڕمێك بە ناوی هەگبەی مامۆستا، گشتاندنی سەر قوتابخانەكان كردوو ناوەڕۆكەكەی لەچەند ڕێنمایی و چاڵاكییەك لە شێوەی خوێنەوە و نووسینی كتێب و پاڵپشتیكردنی قوتابیان و ئەنجامدانی چاڵاكی هونەری و وەرزشی لە خۆ دەگرت. ئەم هەگبەیە، لەلایەن بەشێكی زۆری مامۆستایانەوە نەك هەر بە پێویست و گرنگ نەزانرا، بەڵكو ڕەتكرایەوەش و بە كارێكی زیادە و لابەلا دانراو. گەر وەزارەتی پەروەردە و وەزیری پەروەردەش، گومانیان لەو بۆچوونەی من هەیە، ئالنگاریان دەكەم بۆ ئەوەی ڕاپرسییەك لە نێوان كۆی مامۆستایاندا بكەن، ئەو كات دەرەنجامەكەی دەبینرێت. چەند ساڵێكە، ئەوەندەی تێبینیم كردبێت، وەزارەتی پەروەردەو وەزیریش، بە داخەوە گوێ بە پێشنیار و ڕاسپاردەی مامۆستایان نادەن و ئەم وەزارەتە، پتر بەرەو سێنترالیزم دەچێت، بۆیە وێرای چەندین سەرنج و ڕەخنە و پێشنیاری دڵسۆزانە، لەلایەن مامۆستایان و خەمخۆرانی بواری پەروەردە، كە بە مەبەستی ڕیفۆرمكردنی پەروەردە دەخرێنە ڕوو، كەچی بە داخەوە وەزارەت هەر چییەك مەبەستی بێت، بە سەر ئێمەی مامۆستایان دەیسەپێنێت، وەك ئەوەی لە سەربازگە بین ! بەشێكی زۆری مامۆستایان دەڵێن، مامۆستای ڕاهێنەر پڕۆژەیەكی پێویست نییە، كەچی وەزیر دەیسەپێنێت و بگرە مامۆستایان ناچار دەكات كە هێشتا وەرزی خوێندن دەستی پێ نەكردۆتەوە، بچن لە  وانەی مامۆستای ڕاهێنەر بەشداربن، لە كاتێكدا ئەم كارە دەبوو بكرابایە نێو دەوامی فەرمی، چونكە پشوو مافی مامۆستایانە، هەر كاتێك زەنگی یەكەم وانە لێ درا، ئەو كات دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە. لەو ڕوانگەیەوەش، بە دیاریكردنی چەند مامۆستایەك، لە كۆی دەیان هەزار مامۆستا، ئەوا وەزارەتی پەروەردە بە داخەوە مامۆستایان سارد دەكاتەوە لە پرۆسەی خوێندن و نا ئومێدیان دەكات، چونكە مەنتق نییە، تەنها بیست مامۆستایەك بكرێتە پێوەری هەگبەی زانستی و فێركاری مامۆستایان. دەكرێ بڵێین، بە پێی كام پێوەر ئەم ژمارە مامۆستایە دیاریكراون؟ بنەما زاستی و پەروەردەیەكانی چین؟ بۆ نموونە لە ئیداری سەربەخۆی سۆران، بە هەموو قەزاكانییەوە، یەك مامۆستا لەو ڕێزبەندییە نییە! تۆبڵێی لەو هەموو سنوورە، مامۆستایەك نەبێت، شیاوی هەگبەكەی وەزراەت بێت؟ دواجار دەڵێم، هەگبەی ڕاستەقینەی مامۆستایان، پەروەردەو فێركردنە، نەك فۆڕمێك كە وەزارەت دیاری دەكات! كردەی ڕاستەقینەی مامۆستاو پەیامی پیرۆز و گەورەیان، لە نێو پۆل و لە پەرەوەردەو پێگەیاندن دایە، ئەوەی بەلای منەوە وەك مامۆستا گرنگە، قوتابیان پەروەردەو فێر بكەم، نەك ئاخۆ بە فۆڕمێك وەزارەت ستاییشم دەكات یان نا؟

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا