
نوسینی:ئاسۆ دارا
گەڕانەوە بۆ مێژووی سیاسی شاری هەڵبجە،ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە گەرای ئیسلامی سیاسی لەشاری هەڵەبجەوە نەش ونمای کردووە،هەر لەسەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردووکەڕێکخراوی ئیخوان موسلیمین دەستی بەچالاکی کردووە.
دواتر دروست بونی پارتە ئیسلامیە جیهادیە کوردیەکان و پێکدادانی چەکداری لەگەڵ پارتە فەرمان ڕەواکانی ناوچەکە لەدوای ڕاپەڕین،بوە هۆی ئەوەی کە کەناوچەیەکی بەرفراوانی هەڵەبجە بکەوێتە دەست ئیسلامیەکان.
ئەمەش ڕێگەخۆش کردنی زیاتر بوو بۆ گەش و نمای ئیسلامی سیاسی لە ناوچەکە،تاگەیشتن بەسەردەمی جندئیسلام کەهەرلەناوچەیە خۆیان مەڵاس دا،دواتر پارتەئیسلامیەکانی تر کەبنکەی جەماوەریان هەر لەپارێزگای هەڵەبجەبوو.
بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیە ماوەی چەند ساڵێکە هەست بەوە دەکرێ خۆری ئیسلامی سیاسی و ڕێکخراوە توند ئاژوەکان لەهەڵبجە ئاوا دەبێی و خۆرێکی نوێ لەپارێزگاکەدا هەڵهاتووەو بەڕووی شارو شارۆچکەکانی تردا کراوەتەوە،بەتایبەت لەدوای بەپارێزگابوونی هەڵبجەو وەبوونی پارێزگارێکی ژن بۆ شارەکە، ئیدی خەریکە هەڵبجە دەبێتەوە بوکی جوانی کوردستان و خەڵکی لەهەموو دونیاوە حەزدەکەن سەردانی ئەم شارە جوانە بکەن،بۆبینی کلتورە جوان و وخەڵکەمیوان دۆست و بەڕێزەکەی وهەروەها سەردان و بینینی سەیرانگاو شاخ وداخەکانی ناوچەکە،بەتایبەت دوای پەرەسەندن و پێشخستنی فیستڤاڵی هەنارو بەبازاڕ کردنی بەرهەم و میوەجاتی پارێزگاکە،ئەوەی کەفیستیڤاڵەکانی جوانتر کردووە دەرکەوتنی ژنان و کچانی پارێزگاکەیە لەکایەی ئابوری و خستنەڕوو و وەگەڕخستنی ئابوریدا،ئەمانە پێشهاتی جوانن گرنگن،دڵخۆشکەرن.
هەڵاتنی خۆرێکی نوێیە کەتیشکەجوانەکانی نەک بۆ هەرپیشانی هەڵەبجە دەدات بەڵکو بۆهەموو کوردستانیان دەنێرێت