
عەدنان ساڵەح
لەئێستادا دەسەڵات هیچ شەرعێتێکی قانونی نەماوە. بۆیە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕین وبەیاننامە شت گەلێکی بێ ئەرزشن وکات کوشتنە.
پێویستە ڕێگە نەدرێت بەهیچ حزب ودەستەو تاقمێک بەناو دەسەڵاتەوە ئیرادەی خوی بسەپێنن بەسەر جەماوەری خەڵکی کوردستاندا ومومارەسەی حکومڕانی بکا..
ڕێگە ڕاستەکە ئەوەیە لەژێر فشاری جۆربەجۆردا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم ئیعلانی هەڵوەشاندنەوەی خۆی بکات و حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمان پێکبهێنرێ.. هەتا ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی گشتی پاکوبێگەرد دور لەگزی وساختەکاری.
چون بەهەموو پێوەرێک حکومەت کۆتای پێهاتووە..ئەوەی لەئێستادا دەکوزەرێت جۆریکە لەخۆسەپاندنی دوو حیزبی دەسەڵاتدار لەڕێگەی هێزە ئەمنی وچەکدارکانیان و دەستگرتنە بەسەر ژیان و ئێرادەی جەماوەر.!
بۆیە ئەرکی چین وتوێژە جیاجیاکان وبزوتنەوە ناڕازیەکان وهێزەکانی دەرەوەی دەسەڵاتە.. لەبەرەیەکی یەکگرتودا خۆیان تەیاربکەن وەک ئاڵتەرناتیفی دەسەڵات خۆیان بناسێنن وئەوان نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بکەن.. لەبری دەسەڵاتێکی ناشەرعی کە بەهەموو پێوەرێک شکستی هێناوەو هیچ هێزێکی یاسایی نەماوە.. ئەو بەرەیە وەک حکومەتێکی ڕزگاری نیشتمانی لەهەموو بوارەکاندا نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی جەماوەری خەڵکی کوردستان بکەن وڕێگەنەدەن چیتر ئەو دەسەڵاتە یاری بەژیان و کەرامەتی ئەو خەڵکەوە بکات وسامان ئەو وڵاتە بەتاڵان ببەن.