لە دوو بەیاننامەدا :

 پێش راگواستنی قەڵادزێ

حزبی شیوعی عێراق ‌و بەرەی كوردستانی هەڵوێستیان هەبوو

سەلام عومەر

هەمیشە بەر لەراگواستنی هەردەڤەرێكی كوردستان رژێمی بەعس دەنگۆی راگواستن‌و وێرانكردنی بڵاودەكردەوە, تابزانێ كاردانەوەی خەڵكی ئەم دەڤەرە چۆن دەبێ, لە 24/4/1974 دا قەڵادزێ بەدڕندانەترین شێوە لەلایەن بەعسەوە بۆردومان كراو ئەم شارەی خاپوركرد, بەسەدان شەهیدو برینداری لێكەوتەوە, كەبۆ یەكەمجار بوو چەكی قەدەغەكراوی ناپاڵمی بەكارهێنا, دواتر بۆیادی بۆردوومان و شەهیدان خەڵكی ئەم دەڤەرە لەساڵی 1982 راپەڕین, ئیدی دەنگۆی ئەم راپەڕینە كە لەوێش شەهیدو برینداری لێكەوتەوە تەواوی كوردستانی گرتەوەو راپەڕین دەسەڵاتی بەعسی خستە مەترسییەوە, هەربۆیە لەلایەن بەعسەوە كەئەوكات كەوتبووە شەڕی ئێرانەوە ئەم رقەی سڕكردوو دوای وەستانی ئەم جەنگە دۆڕاوە, ئیدی لەساڵی 1989 دەنگۆی راگواستنی دەڤەری پشدەری بڵاوكردەوە, ئەوكاتە پارتە سیاسیەكانی چیا, بەتایبەتی حزبی شیوعی عێراق هاتە سەر هێڵ‌و جگە لە بەیاننامەی پێش وەخت مەفرەزە تایبەتیەكانی بەناو شاری قەڵادزێدا بڵاوكردەوە بۆ پشتگیری ئەو خۆپیشاندانە بەرفروانەی كەبڕیاربوو لەقەڵادزێ‌ ئەنجام بدرێ, بەشێك لەو پێشمەرگانەی لەناوشاردابوون كەهەتا ئێستاش لەژیاندا ماون لەناو ماڵی ئێمەدابوون, چەندین شەو رۆژ مانەوە,بەڵام بەهۆی ئەوەی شاندی ریش سپیانی قەڵادزێ رویان لەبەغدا كرد تا سەدام ببینن‌و داوای لێبكەن ئەم راگواستنە دوواخا یان هەرنەیكا خۆپیشاندانەكەش دواخرا, خۆ بە دەستگیركردنی سەرۆكی وەفدەكەو هەڕەشەی كیمیایی ‌وەشاندن, كەتازە هەڵەبجەشی شەهید كردبوو گیانی بەرەنگاربوونەوە داڕماو شاردرایە دەست قەدەرو لەسەرەتای مانگی 6ی 1989 دەڤەری پشدەر راگوێزرا, ئەوەی مەبەستمە لێرەدا بیڵێم, بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی بەردەستان كەلە 12/4/1989 حزبی شیوعی عێراق لەچیا بڵاویكردەوە, تیایدا هاتووە, (بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان كەوتووە رژێمی بەغدا  هەوڵدەدات دەیان هەزار كوردی دەڤەری قەڵادزێ ئاوارەی كۆمەڵگاكان كات‌و ئەو ناوچەیەش بەسەریەكتریدا وێران كات, بەغدا دەیەوێ سیاسەتی زەوی سوتاو قەدەغەكراو لەو ناوچانەدا پەیڕەو بكات‌و دیموكرافیای ئەم ناوچانە تێكوپێكبداو هەروەها رای گشتی وڵاتانی عەربی‌و جیهانی لەسەدەی بیستدا چۆن رێگە بەو كارە وەحشی گەرانیە دەدات كەپێشێلی مافەكانی مرۆڤ دەكات‌و دژی هەموو بەهاكان جەنگی دەروونی‌و دژە مرۆیی هەڵگیرساندووە, بۆیە داوا لەكۆمەڵگای جیهانی دەكەین دەنگ بخەنە پاڵ دەنگی دیموكراتی خوازان بۆ وەستانی ئەو كارە وەحشیگەریانەی بەعس دەستی داوەتێ, هاوڕابن لەپێناوی دروستكردنی دەوڵەتێكی دیموكراتی كەیاسا تیایدا سەروەر بێت‌و مافی مرۆڤ بپارێزێ.

12/4/1989

مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان

هەروەها بۆ هەمان مەبەست دژی راگواستنی قەڵادزێ‌ و هەموو ئەو كارە وەحشیانەی ئەوكاتی بەعس, بەرەی كوردستانی لەرێكەوتی 13/4/1989 بەیاننامەیەكی بۆ هەمان مەبەست‌و بەزمانی عەرەبی بڵاوكردەوە داوای وەستاندنی ئەم كارەی دەكرد لەوڵاتانی عەرەبی‌و جیهانی, هەڵبەتە هەردووك بەیاننامە بەزمانی عەرەبی بوون‌و نێردرابوونە سووریاو لەناو خۆشدا بڵاوكرانەوە تا تەواوی جیهان بەم كارە قێزەونەی بەعس بزانن‌و بیوەستێنن, بەڵام دواتر بەبێ گوێدانە بەها مرۆییەكان دەڤەری پشدەری راگواست‌و دیموگرافیای ئەم ناوچەیەی بەتەواوی گۆڕی تا راپەڕینەكەی 1991 كە تیایدا بەعس و سەدامییەكان لە ناو چوون و بوونە رابردوو ئەم دەفەرەش وەكو تەواوی كوردستان ئاوەدان كرایەوەو زۆرینەی خەڵكەكەی گەڕانەوە زێدی خۆیان.

بەرەی كوردستانی

 13 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە