ئایین و نەتەوە دوو شتی جیاوازن، ناکرێت هەرگیز پرسی نەتەویمان بکەین بە قوربانی عاتیفە و سۆزی ئایینی.

دەکرێت فول ئایینداربیت و نەتەویەکی تەمام عەیاریش بیت.

کورد نەتەوەیەکی زۆر دڵپاک و سادەلەوح و خۆشباوەڕ و عاتیفی و بەستەزمانە.

دووژمنیش زانیویەتی خاڵی لاوازی ئەو کوردە بۆرە داماوە لە کوێیە و بەوە لێی دەدات.

یانی ئێستا منی کورد و عەرەبێکی فەلەستینی لە کوردستان خۆمان کاندید بکەین،  من باسی ئازادبوونی کوردستان بکەم و عەرەبەکەش بڵێ قودس و فەلەستینتان بۆ ئازاد دەکەم، هەرهێندە بەسە برای عەرەب دوو دروشمی عاتیفی و ئایینی بڵێتەوە.

هەمووی دەنگ بە عەرەبەکە دەدات و دەچێتە بەرەی قودس و فەلەستین، و  من و ئازادکردنی کوردستان و قەزیە نەتەوەییەکەی خۆیان بیردەچێتەوە!

تۆسەیرکە، گەر لە باکوور ئەو هەموو ملیۆن کوردەی دەنگ بە دیکتاتۆر و فاشیستە تورکێکی ئیخوانی و تۆرانی لە نموونەی ئۆردوگان دەدات، دەنگ بە کوردی خۆمان و هەدەپە بدەن، دەبێت چۆن دوژمن ناچاری چۆکدادان بکەن، لەبەردەم خواست و مافە ڕەوا زەوتکراوەکانی کورد، و مێژوو تۆماربکەن.

جاشە ژنێکی ئیسلامی سیاسی باشوور، بە شانازییەوە لە لایڤ دەڵێت: دەنگم دا بەو کەسەی(ئۆردوگان) کە ساڵانێکی زۆرە جێ دەستی دیارە لە خزمەتکردن!

زۆرڕاستە دادەی جاش، ئۆردوگان جێدەستی دیارە لە خاپوورکردن و وێرانکردنی:گەڤەر، نسێبین، شڕناخ، سلۆپی، جزیرا بۆتان و ناوچەی سووری ئامەد..

لە داگیرکردنی عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی.

لە زیندانی کردنی دەیان هەزار دەمیرتاش و کوردان باکوور.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا