
مژدە عەلی
ئەو گرفتە دینی و ئایدۆلۆژیانەیی ئەمرۆکە لە کۆمەڵگەی کوردی و کۆمەڵگاکانی دەوروبەرماندا دەبینریت ، هەڵگری وەڵامی راستە قینە نین بۆ پرسە هەنوکەییەکانی کۆمەڵگە هەر ئەمەشە وای کردوە بەردەوام ئاڵنگاری و پیکدادانی فکری زۆر توند لە مژاری مەزهەبە جیاوازەکاندا رووبدات،
ئەمەش زیاتر لە نێوو سەلەفیزم و ئیخوان و وەهابی و شیعەو سونەی ئیسلامدا دێتە گۆڕێ
بیگومان ئەمەش بە گشتی کیشەی کۆمەڵگاو ئینسان و سەردەمە مۆدێرنەکانە، ئەم دیدە لە تێک ئاڵاوی فکری دینی و پێزانینی تەحەدایی دروستبوونی بەردەوامی جیاواز لە بوارە جیاوازەکانی ژیانی ئینسان و کۆمەڵایەتی و سیاسیە،چونکەناکرێت چاوەڕوانی ئەوە بین ،دین بتوانێت گرفتی دیدی جیاواز لە ناو خۆیدا و لەدەرەوەی خۆیدا تەواو بنبڕ بکات،لیرەدا گەر دیندارێک بە تەواوی ڕێز لە سنورو هەبوونی دینەکەی خۆی بگریت،دەبێت بایی ئەوەش هۆشیار بێت کە دین بە تەواوی ناتوانیت چارەسەری ئەو هەموو گرفت و قەیرانە قوڵانە بکات لە دونیای ئەمرۆدا ،چونکە نەک دین ئەمەی پێناکرێت،بەڵکو چارەسەرکردنی هەریەک لەو کێشانە پێویستی بە دەیان چالاکی ئەقڵی و سیاسی دەرەوەی ئایدۆلۆژیایی دینی هەیە، دیوێکی تری ئەقڵییەتی مەزهەبە جیاوازەکانی ئیسلام بەدرێژای مێژوو ،لە سەردەمی خەلیفەکانەوە تا سەردەمی ئومەوی و عەباسی و ..هتد بینینی دین وەک چارەسەرێک بۆ هەموو کێشەکانی مرۆڤ و نەهامەتیەکانی کۆمەڵگە و بینینان وەک وەڵامێک بۆ هەموو قەیرانەکان لەهەموو قۆناغ و سەردەمەکاندا لە تێگەشتنێکی سەقەت بەولاوە هیچی تر نییە.
لێرەدا هێزێکی سحری و پڕجادوو دەبەخشریت بەو ئەقڵیەتە وەک سەرەتاو کۆتایی هەموو چارەسەریەک وێنای دەکەن، بێگومان ئەم دیدە هێزێک بە دین دەبەخشێت کە نیەتی .
لەم سالانەی دوایدا بینیمان بەناوی هیزیکی فوتیکراوی وەک داعش و هەڵگری بیرێکی ئیرهابی تونڕەو و ژیان کوژ، چی نەکرا بوو ئەوان بە کۆی مرۆڤایەتی و تاک بە تاکی کۆمەڵگەی کوردییان کرد،بەناوی دینەوە فەتوای سڕینەوەی گەلیک درا،بەناوی دینەوە ،ئیزدیەکان کۆمەڵکوژکران و لە سەرخاک و ماڵ و زێی خۆیان ڕەوایەتی ژیانیان پێ نەدرا، بەپێی زۆر سەرچاوە بە هەزارەها ژن و کچیان بە وڵاتە عەرەبییەکانی وەک قەتەر و سعودیە و ئیمارات و …هتد فرۆشت.
هەڵبەتە ئەم شێوازە لە توندوتیژی دینی بەدریژای هەبوونی خورافەو پەیدابوونی ئەو رەوتە لەدین کۆمەڵگەی کوردی توشی مەرگە سات و کۆمەڵکوژی و دەربەدەری کردوە، نموونەکەش دیارە و مێژوو شاهیدی او ڕاستیەیە.
لە ڕۆژئاوای کوردستانیش ئەوەمان بینی کە چۆن ئەو هێزە تاریکیە کە چۆن لە لایەن وڵاتە ئیمپریالیستەکانی ناوچەکە پڕ چەک کرا بوون، چۆن بە خوينی کورد گۆشدرابوون ،هەموو هەوڵێکیان بۆ قڕکردن و پاکتاوکردنی رەگەزی بوو لەو بەشەی کوردستان،بینیمان چۆن بەدەستی کچان و کوڕانی شەرڤان و کۆمەڵگەی زیندوو لە رۆژئاوای کوردستان دۆزەخیان بۆ داگرساندن و توشی شکستێکی گەورەیان کردن،
لە ئیستاشدا دین یان وازحتر بلین هەردوو رەوتی تونڕەوی ئیخوانی و سەلەفیزم. لە ئیستادا. دەیانەویت. بە تەواوی دەست بگرن بە سەرکۆیی جومگەکانی ژیان لە کۆمەڵگای کوردیدا و بە سیاسیکردنی نادیموکراسیانەی دین وەک پرۆژەیەکی ئیخوانی و نمایشکردنێکی بەرچاوی دین و رووکەشانەی ئەخلاقە پەردەپۆشکراوەکانیان لە بەرجەستەکردن و نیشاندانی ئاشکرای تێگەشتنێکی دۆگمایی و داخراوی دین لە نێو چوارچێوەیەکی گشتیدا و هەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەم جۆرە لە تێگەشتنی دین بەسەر ئاستە جیاوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا،هەڵبەت ئەگەر مێژوو بخوینینەوەو. ڕۆ بجینە ناو ڕەوتە ڕاستەکەی خودی ئیسلام خۆشی ئەوا بۆمان دەردەکەویت. ئەم دوو ڕەوتە توننڕەوە ژیان کوژە دژی هەقیقەت و ناوەرۆکی ئیسلامیشە،دژ بە بەشێکی زۆر گەورەی مێژووی ئەو دینە. خۆشیەتی، دژ بەو بەشەیە کە لەگەل فکرو جوانی و شعر و داهێنان و رۆچونێکی قوڵی رۆحییە،کەواتە. ئەم سەلەفیزم و بیر داعشایانە. دژی کۆیی جوانیەکانن و لە جەنگێکی دەستەویەخەی هەمەلایەنەدان بۆ شێواندنی پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردنی رەنگ و دەنگ و فکر و ئایدیا جیاوازەکان، و بەو شێوە دەیانەویت. تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگە. بە شیوازی باڵادەستیەکی ساختە بخەنە ژێر رکێفی خۆیانەوە،ئەم ئەقڵیەت و تێگەشتنە لە وەی بەدلت نەبوو. نەفی بکەو پاکتاوی بکە،دەبێتە ئاراستەیەک کە فەرهەنگێکی ترسناک دینیتە بەرهەم،فەرهەنگێک لە نێوان بکوژەو حەلالە، دەزگایەکی گەورەی. شپرزەیی باڵادەست دێنێتە بەرهەم لە مرۆڤی تێنەگەشتوو و دۆگما،کە نە ئازادی دەناسێت ،نە هەستی پێدەکات،نە بیردەکاتەوە، بەڵکو سنوری ئازادی و جیاوازییەکان بە ئایدۆلۆژیەتی دینی لەقەفەز دەکات
کەواتە ئەم جۆرە لە پەیڕەوەی دینی بە سیاسیکراو سانسۆر کراو بە زۆر بەسەر تاکەکانی کۆمەڵگەدا لە بۆتەی جیاواز جیاوازدا. دایدەگرن و مەدەنیەت و پیکەوە ژیان و ژیان دۆستی و بە کۆمەڵگەبوونی. پێدەکوژن .