ژیار هۆشیار 

كاتێك حاڵەتێكی نەخوازراو یان جۆرێك لە ململانێ سەرهەڵدەدا و دەبێتە مایەی وروژاندنی ڕای جیاواز و دابەشبوونی بەسەر دوو بەرەی دژدا، ڕاستەوخۆ پەنجەی تۆمەت ئاراستەی زۆرینەیەكی دەمارگیر دەكرێت ، ئەمەش بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بەو مانایەیە كە ڕەوتی گشتی كۆمەڵگا لێبوردەیی نەكردۆتە بنەمایەكی جێگیر لە پرۆسەی پەروەردە و فێركردندا و پێچەوانە و بەدور لە تەماشاكردنی وەك دیاردەو نەخۆشییەكی كۆمەڵایەتی ، كە مرۆڤ لەو كۆمەڵ و ژینگەیەی تێیدا دەژی (خێزان و خوێندنگا و كۆڵان و كۆمەڵ و خانەی خواپەرستی) فێری دەبێت و وەری دەگرێت، لە پێوانەكرنی حاڵەتی دەمارگیریشدا هیچ بەڵگە و نیشانەیەكی فیسۆلۆژی و یان دەروونی نییە كە ئاماژە بۆ ئەوە بكات كە دەمارگیری بنەمایەكی هەڕەمەكی هەیە، و بەڵكوپەیوەستە بەژینگەی كۆمەڵایەتی و ئەو ڕووداوانەی كە لە كۆمەڵگادا ڕوودەدەن لە گەڵ پەروەردە و بنەماكانی فێركردن و باری ڕۆشنبیری ، واتا گروپە سیاسی و ئایینییەكان بەپلەی یەكەم دێن لە مۆتربە كردنی دەمارگیری دا  ئەمەش لە پێناو چەسپاندنی ئایدیای خۆیان و بیروبۆچونەكانیانەوە سەرچاوە دەگرێت و توخمێكی بۆماوەی كۆمەڵایەتی نیە وەك ئەوەی لە ئەزەلەوە هەبێ و كاریگەری دروستكات لەسەر كۆمەڵگا ، بۆیە ئەتوانم بڵێم كاتێك سیستەمی خوێندن و پەروەردە  توشی شكست دەبێت و باری ڕۆشنبیری دەكەوێتە پەراوێز و سیستەمی سیاسی گرنگی بە چەسپاندنی لێبوردەی نادات و بە ئەركە پیرۆزە هەمیشەیەكەی خۆیان هەڵناسن  و تەمبەڵی دەكەن ، ململانێی سیاسی و دەست تێوەردانی ئایدیا ئاینیەكان  دەبنە ئامرازێك بۆ گەشتن بەو ئاقارە ، كۆمەڵگەیەكی نەخۆشی بێباوان دێتە بەرهەم ، كە وا دەكات تاكەكان بە بێ بەرنامەو پرەنسیپە هزری و  فەلسەفیەكان مامەڵە بكەن ، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا دەبێتە بنچینەی دروست بوونی تعصب و تێنەگەشتن  بۆ تاك كە ڕۆژانە لە ژیانی ئاسای خۆیاندا و لەو بازنە بچوكەی كە تێیدا دەژین و پێدەڵێن كۆمەڵگا ڕەنگدانەوەی دەبێت 

دەمارگیری (تعصب ) ئەم هەستە مرۆڤ ئاراستە دەكات بۆ تووندوو تیژی  و وادەكات هەموو ئایدۆلۆژیا و مەبدەئەكانی تر ڕەتكاتەوە تەنها خۆی بە ڕاستت بزانێ  بەبێ بیركردنەوە یاخود بەڵگەیەكی واقعی ، ئەم هەستە خۆی لە هەڵوێستی ڕەق و سوكایەتی كردن بە موقەدەسات و دان نەنان بە مافی بەرام سەرهەڵدەدا و  پەروەردەی ژینگەی تعصب هانی تاك دەدات بۆ كوشتن و بڕین و دووڕووی و هەروەها بە هەموو شێوەیەك هەوڵی خامۆشكردنی  بەها ئەخلاقی و ئیتیكیەكان دەدات و تاك بە هەموو توێژێكیەوە ئاراستە دەكات بۆ دوور كەوتنەوە لە واقع و لۆژیك . دوا كەوتن لە شارستانیەت و گرنگی نەدان بە فكر و فەلسەفەی هاوچەرخ نموونەی ئێستای تاكەكانمانە كە دەبیینین چۆن لە وەهمێكدا گوزەر دەكەن و جیاوازی ناكەن لە نێوان بارودۆخی سیاسی و ئاینی و كۆمەڵایەتی و كلتوری ، كە ئەمەش ڕوویدا مامەڵە كردن لەگەڵ ئەم بارودۆخە وەهمیەدا تەواو قورس و گران دەكەوێت و لە ئاكامدا پەرچەكرداری نەخوازراو دهێتە بوون و شانۆی كۆمەڵایەتی كۆمەڵگای كوردی دەبێتە جێگای جاهل و دواكەوتن و وەك مەترسیەك كاریگەری خراپ جێدەهێڵێ لە سەر لێبوردەی كۆمەڵایەتی

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا