
وەلید محەمەد
چالاکوانی سیاسی
تورکیا یەکێك لەو ووڵاتانەیە کەگەورەترین بەشی کوردستانی داگیرکردووە، نەیارێکی سەرسەختی گەلی قارەمان و تێکۆشەری کوردستانە و نایەوێت گەلەکەمان بەمافە ڕەواکانی خۆی بگات و هەمیشە دژی پێشکەوتنەکانی کوردستانەو ڕێگڕە لە پێشرەویەکانی گەلی کوردستان.
لەسەرەتای ڕاپەڕینی گەلی قارەمانی کوردستان لەساڵی ١٩٩١ز تورکیا دژی وەستاوەیەوەو هەوڵی ڕێگریکردن لەسەرکەوتنەکانی دا، بەڵام خۆڕاگری گەلەکەمان و ئیرادەی بەهێزی گەلی کوردستان ڕێگربوو لە پیلانەکانی دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورکیا و شکستیان پێ هێنرا.
دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورکیا بەردەوام دژی مافی گەلی کوردستانە،
لە پێش ڕۆخانی ڕژێمی دکتاتوری بەعس داوای کرد هێرش بکاتە سەر کوردستان لەبەرامبەر ڕێ پێدانی هێزی هاوپەیمانان کەلەووڵاتەکەیدا هێرش بکاتە سەر ڕژێمی گۆڕ بەگۆڕی بەعس، بەڵام خۆراگری گەلەکەمان و یەکگرتوویی و تەبایی و یەکدەنگی هێزو لایەنە سیاسیەکان ڕێگریان کرد لەو پیلانەی تورکیا.
دوای ڕزگاربوونی ڕۆژئاوای کوردستان جارێکی تر تورکیا دژایەتی خۆی پێشانداو هاوکاری داعشی دڕندە کرد کە هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەڵام وەك هەمیشە خۆڕاگری و یەکدەنگی گەلەکەمان شکستی بەو پیلانەی تورکیا هێنرا.
دوای ئەوەی گەلی کوردستان سەرکەوتن و شکستیان بەتیرۆرستان هێناو تورکیا نەوەستاو بە تانک و فڕوکە پاڵپشتی چەند گڕوپێکی تیرۆرستی کردوو بەچەندین قۆناغ هێرشیان کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە عەفرین و سەرێ کانی و گرێ سپی ... داگیرکران.
دوای ئەوەی کۆتایی بە ڕژێمی بەعسی دڕندە هات لە سوریا گڕووپە تیرۆرستیەکان دەسەڵاتیان وەرگرت و هەندێک لە ووڵاتان دانیان پێنرا، بەڵام هەر لەسەرەتادا چەندین تاوانی تریان دژ بە عەلەوییەکان و دروزەکان ئەنجامیاندا، هیچ گۆرانکارییەکیان نەکردو دان بە هیچ لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستانیان نەنا.
لە ئێستاشدا بەهاوکاری تورکیا گرووپی ئەحمەد شەرع کە پێشتر لەناو لیستی تیرۆردا بوو و چەندین تاوانی دژی مرۆڤایەتیان لە سوریا و عێراق ئەنجامیان داوەو پەلاماری گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی شاری حەلەبیان داوە، چەندین هاوڵاتیان شەهیدو بریندارکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانیش ئاوارەبوون.
بەم هێرشە گڕووپی ئەحمەد شەرع بەهاوکاری تورکیا دەیەوێت ڕۆژئاوای کوردستان داگیربکات و درێژە بەکردەوەکانی ڕژێمە پێشووەکانی سوریا بدات و دان بەمافە ڕەواکانی گەلی کوردستان نەنێت.
تورکیا هەمیشە دووپات دەکاتەوە کەدژی پارچەبوونی خاکی عیراق و سوریایە و نایەوێت گەلی کوردستان بە مافە ڕەواکانی خۆی بگات.
بەڵام ئیرادەی بەهێزی نیشتمانی و نەتەوەیی گەلەکەمان خەونی ئیمبڕاتور لە گۆر دەنێن.
تورکیا دەیەوێت ئیمبڕاتوریەتی عوسمانی بگەڕێنێتەوەو جارێکی تر کوردستان داگیربکاتەوەو ڕێ لە بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بگرێت.
ئەوەی جێی خۆشحالیە هەموو هێزو لایەنە سیاسیەکان و گەلی قارەمانی کوردستان دژی هێڕشەکەی بەناو سۆپای عەرەبی سوریایە بۆ سەر ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی شاری حەلەب.
بەتۆندی هێرشی بەناو سۆپای عەرەبی سوریای داگیرکەر ئیدانە دەکەین و داواش لە تەواوی هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەکەم بەتۆندی بەرامبەر هێرشەکە بوەستنەوەو ڕێگری لە دەست درێژیەکانی گرووپی ئەحمەد شەرع و هاوکارەکانی بگرن.
هەروەها داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین چیتر بێدەنگ مەبن لەو دەست دڕێژیانەی بەناو سۆپای عەرەبی سوریای داگیرکەر و سنوورێک بوی دابنێن چیتر یاری بەچارەنووسی گەلی کوردستان نەکات و پەلاماری هاوڵاتیانی سڤیل نەدات.
دڵنیام ئەمجارەش یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی و تەبایی گەلی کوردستان، داگیرکەران تووشی شکست دەبن و سەرکەوتوونابن.
بەرگری کردن لە نیشتیمان ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانی و نەتەوەیی یە، بۆیە دەبێت هەموومان پێکەوە ووڵاتەکەمان لە دەست درێژییەکانی داگیرکەران بپارێزین.
لە کۆتاییدا با بزانین کێ یاریکەری سەرەکییە لە هێرشەکەی سەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب؟
بەدڵنیاییەوە بۆمان دەرکەوت کە تورکیا یاریکەری سەرەکیە لەو هێرشە دڕندەی تیرۆرستان بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکانی شاری حەلەب.
بەلێ بۆ یەکگرتوویی هێزو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان
بژی کوردستان
بڕۆخێ داگیرکار