نووسەر- کارۆخ سەید ڕزگار 

کۆبونەوەکانی ئەحمد شەرع سەرۆکی سوریا و جۆزێف عەون سەرۆکی لبنان لەگەڵ ئەمریکا و ژێربەژێر لەگەڵ ئیسرائیل  ئاماژەکردن بە بوونی وتووێژ و ڕێککەوتنی شاراوە لەنێوان واشنتۆن، تەلئەبیب، بیروت و دیمەشق.

خاڵی سەرەکی: جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم گفتوگۆیانە دوور لە کۆنکاری عەرەبی و وڵاتانی وەک تورکیا و ئیران لە ناوچەکە بەڕێوەچووە کە ئەمەش سروشتی نهێنی و نائاسایی ڕێککەوتنەکە دەردەخات ئاماژەدان بە دوو بواری سەرەکی ڕێککەوتنەکە: ئاسایشی سنوورەکان و هاوکاری ئابووری.

پرسیاری سەرەکی: ئەم ڕێککەوتنە چ کاریگەرییەکی لەسەر هاوسەنگی هێز و داهاتووی ناوچەکە دەبێت.

ناوەڕۆک شیکردنەوەی لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە

ئاسایشی سنوورەکان سنووری لوبنان-ئیسرائیل و لوبنان-سوریا

هێورکردنەوەی سنووری لوبنان-ئیسرائیل:

داواکاریی ئیسرائیلییەکان: گەرەنتیکردنی دوورخستنەوەی گرووپە توندڕەوەکان وەک حیزبوڵڵا و گورپە جیهادیەکانی سورکیان کە لە سنوور ئەحمد شەرع کاردەکەن لە سوریا.

ڕۆڵی ئەمریکا: وەک ناوەندی نێوانگیر و گەرەنتیکەر

کۆنترۆڵی سنووری لوبنان-سوریا

مەبەست ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی چەک و ماددە هۆشبەرەکان و جووڵەی گرووپە چەکدارەکانە

ڕۆڵی سوریا: پابەندبوون بە ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی سنووریە

هاوکاری ئابووری و پرۆژە هاوبەشەکان

یارمەتی ئابووری بۆ لبنان پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی و پڕۆژەی ژێرخان وەک کارەبا، گاز لە بەرامبەر پابەندبوون بە مەرجەی ئاسایشیی سنورەکان

دەرفەتە ئابوورییەکانی سوریا چاوپۆشیکردن لە سزاکان بۆ پڕۆژە سنووردارەکان یان ئاسانکاری بۆ بازرگانی سنوری

پڕۆژەی وزە: ئەگەری ڕێککەوتن لەسەر هێڵی گازی ئیسرائیل یان میسر کە بە لبنان و سوریا تێپەڕ دەبێت وەک هێڵی گازی عەرەبیی “

لێکەوتەکان و کاردانەوەکان

ئەمریکا: جەختکردنەوە لەسەر سەقامگیری ناوچەکە و لاوازکردنی کاریگەری ئێران و تورکیا دەکات

ئیسرائیل: بە بەدەستهێنانی ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت و بە لە هەمانکات بە بەدیهێنانی ئاسایشی نیشتیمانیی خۆی دەزانێت “

لبنان: هەناسەیەکی ئابووری و دەستکەوتی ئاسایشی، سەرەڕای ناڕەزایەتی ناوخۆیی.

سوریا: دەستکەوتی سیاسیی و ئابووری نهێنیی لە دۆخێکی گۆشەگیریدا.

کاردانەوەی جیهانی عەرەبی

توڕەیی و گومان: هەستکردن بە پەراوێزخستن و شکاندنی یەکگرتوویی کۆنکاریی عەرەبی

پێشێلکردنی دەستپێشخەریی ئاشتی عەرەبی ئیسرائیل: لەبەرئەوەی وتووێژەکان لەدەرەوەی چوارچێوە فەرمییەکان ئەنجام دراون

سەرئەنجام 

پوختەی بابەتەکە: دووپاتکردنەوەی گرنگی ڕێککەوتنە نهێنییەکە و کاریگەریی گۆڕانی هاوسەنگی هێزە ئەم ڕێککەوتنە دەبێتە هۆی سەقامگیری درێژخایەن یان قووڵکردنەوەی دابەشبوونە ناوچەییەکان

وتەی کۆتاییم: جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەم ڕێککەوتنە، هەرچەندە نهێنییە، بەڵام نەخشەی سیاسی و ئابووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی بنەڕەتی دەگۆڕێت.

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا