ئومێد بابان

 پتر لە 100 ساڵە، حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق، هیچ كات و سەردەمێك وەك هاوبەشی سەرەكی و دووەم گەورەترین نەتەوە لە عێراقدا، مامەڵەیان لەگەڵ خەڵكی كوردستاندا نەكردووە و هەمیشە وەك ژێردەستە و هاووڵاتیی پلە دوو، لە كوردستانیانیان ڕوانیوە.

عێراقییەكان، بەوەندەشەوە نەوەستاون، كۆمەڵكوژ و كیمیاباران، ئەنفال و زیندەبەچاڵیان كردووین و بە رۆژی رووناك و بە بەرچاوی كۆمەڵگای مرۆڤایەتییەوە، ستەمی زۆر گەورە و نامرۆڤانەیان دەرهەق بە گەلی كورد كردووە و بوونەتە مۆتەكە و بەربەستی سەرەكی لە بەردەم پێشكەوتنی نەتەوەیەكی زوڵملێكراوی بە ناحەق چەوسێندراوەدا، كە تەنانەت لەبەر كوردبوونمان، ژیانیشیان پێ رەوا نەبینیوین و شەلم كوێرم، ناپارێزم، كەوتوونەتە گیانی خەڵكی سڤیل و ئەگەر پێشیان نەكرابێت بمانكوژن، راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، شەڕی دەروونییان لە بەرامبەرماندا راگەیاندووە.

ئەوان، وەك هەمیشە چێژیان لە رووخان و ئازاردانی تاكی كورد وەرگرتووە و شۆڤێنیانە، بە ئاگر و ئاسن وەڵامی داوا و خواست و ویستە رەواكانی گەلی كوردیان داوەتەوە و قەت رۆژێك لە رۆژانیش دانیان بە كۆی ئەو تاوانە گەورە و نائینسانیانەدا نەناوە، كە بەرامبەر میللـەتێكی زیندووی خاوەن زمان و كلتوور و فەرهەنگی جودا، ئەنجامیان داوە. لەوەش زیاتر، لە هەموو بارودۆخێكدا، بە جیاوازیی ئایین و ئایینزا و ئایدۆلۆژیاشەوە، یەكیان گرتووە و خەونی نەزۆكیان بە كپكردنی دەنگ و رەنگی كوردەوە بینیوە و بە بچووكترین شكستی كورد، شاگەشكە بوون.

لە عێراقی عروبەدا، كە فۆڕمی پێكدیهەڵنەكردن و ناتەبایی و ناكۆكی لەسەر داواكردنی مافە سەرەتاییەكانی نەتەوەیەك، لە دوای 2003وە ڕەنگی دایەوە، حوكمڕانییەكی ناهاوبەشی لێ كەوتەوە، كە بە هۆی بێباكی و خۆپەرستی و داردەستیی سەركردە سیاسییەكانی عێراقەوە، كورد لە كۆی كایە جیاوازەكاندا پەراوێز خرا و كرایە قۆچی قوربانیی دروشمی سەر كاغەزی (فیدڕاڵی و دیموكراسی و ئازادی و فرەیی).

بە كورتی، ئەوەی ئێستا لە عێراق سەبارەت بە پشتگوێخستنی كورد، خواست و داوا ڕەواكانی، مافە شەرعی و دەستوورییەكانی ڕوودەدات، شتێكی نامۆ نییە و درێژكراوەی ئەو زهنیەتە شۆڤێنییەیە، كە حوكمڕان و قەڵەمبەدەستەكانی بەغدا فرچكیان پێوە گرتووە و دەشكرێ بڵێین، دووبارەكردنەوە و سەپاندنی ئەو دیكتاتۆرییەتەیە، كە لە خەیاڵدانی سەركردە سیاسییەكانی عێراقدا جێگیر و نەگۆڕە، بەو واتایەی، دەسەڵاتدارانی بەغدا، هەمان نەهج و پیلانی رژێمە سەركوتكەرە داپڵۆسێنەر و ستەمكارەكانی پێش خۆیان پەیڕەو دەكەن.

دوور نەڕۆین، لەو كابینانەی حكوومەتی عێراقدا، كە كورد ئومێدی لەسەر هەڵچنیبوون تا عێراقی نوێ لە سایەی دەستوور و یاسا و رێسا نێودەوڵەتییەكان بنیات بنرێت و دەبوو هاوبەشی راستەقینە و سەرەكی و خاوەن بڕیاریش بێت، كەچی مووچەی هاونیشتمانیان بڕدرا، هێرشی سەربازی كرایە سەر هەرێمی كوردستان، هەوڵی لەباربردنی كیانە دانپێدانراوە دەستوورییەكەی درا و دەدرێت و تا دوایی..

هاوكێشەكە روونە، دەبێ لەمەودوا سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لەوە حاڵی بن كە كاربەدەستانی عێراق، خێروبێریان بۆ كورد نییە و تەنانەت ئەگەر بۆیان بلوێت، ئامادەن بە ئاماژەیەكی ئیقلیمی، كۆی ئەو ئەزموونەش لەبار بەرن، كە بە ساڵەهای ساڵی ڕەنج و خەباتی شاخ و شاری تێكۆشەران و بەخشینی خوێنی هەزاران شەهید لە پێناو ئازادیدا، بەرهەم هاتووە.

بخوازین یان نا، ئەو كارتە سیاسییە كاریگەرەی كە تا حاڵی حازر لە دەستی كورددایە، بایكۆتی پرۆسەی سیاسیی عێراق و گەڕانەوەیە بۆ هەمەجۆركردنی داهات و پشتبەستن بە بەرهەمی ناوخۆ و چاكسازی و پاكسازیی راستەقینە و بەخشینی زۆرەملێی پارەی ئەو بەرپرس و بازرگانانەی لە هیچەوە بوونە ملیاردێر، هەروەها پشتبەستنە بە بەرهەمهێنان و ساغكردنەوەی (بەرهەمەكانی نەوت) لە ناوخۆدا، بۆ ئەوەی چیدی چاولەدەستی عێراقی شكستخواردوو نەبێت قوتی هاونیشتمانیانی دابین بكات.

ئێستا، كاتی بەخۆداچوونەوە و وەرگرتنی هەڵوێستی جددی و یەكدەنگی و یەكگوتاریی حزب و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكانە بەرامبەر بەغدا، بەغدایەك كە تا سەر ئێسك، مایەی نەهامەتی و بەدبەختی و دەردەسەرییە بۆ كوردستان.

بەغدایەك، كە دوای بەرزكردنەوەی كارتی كشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق لە لایەن هەرێمی كوردستانەوە، كاردانەوە نێوحۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان شۆكی دەكەن

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا