
عەبدولموتەڵیب عەبدوڵلآ
گوتەیەكی (ڤیتگنشتاین لە تراكتۆس)دا هەیە، دەڵێت: (ئەگەر هەندیجار مرۆڤ كاری گەمژانە نەكات، ژیری دەرناكەوێت.) بۆ ئەوەی لەو گوتارەدا ڕێكارەكانی چەمكی (یەكسانبوون، لەنێوان"گەمژەیی و ژیری" وەك دوو پێكهاتەی بیركردنەوەی مرۆیی) تێپەڕێنم، دەڵێم:كاری (گەمژەیی) خوازەی (ژیرییە)!.واتە لە ستایشی گەمژەییداكۆی ئەو فەزا ئازاد و كراوەیەی كە لە مێشكی مرۆڤداوەك خوازەی گەمژەیی دەمێنێتەوە،لەلایەك زمان بە درۆ دەخاتەوە، لەلایەكی دیكە ڕاستی لە زماندادەبینێتەوە... لەسەر ئەو بنەمایەشهیچ مرۆڤێکلە گەمژەیی بێبەری نییە! كەواتە ئایاجیهانەکەمانلە ژیری و گەمژەیی كۆپی كراوە؟!.
لێكدانەوەی (هیچ مرۆڤێکلە گەمژەیی بێبەری نییە) بۆ خوێنەر بەجێدەهێڵم، بەڵام بۆ (گەمژەیی وەك لۆژیک) پەنا بۆ كتێبی (تراكتاتۆس- بەندی 5 و 6)دادەبەم، كە دەڵێ:پرسیارە لۆژیکییەكان تەنهابە دیار بەدەستهێنانیڕاستییەكی دیاریکراوەوەنامێننەوە، بەڵكەدەبێ بەرانبەر بەڕاستییەکانی جیهانی دەرەکی،بە تەواوی بێلایەنبن، چوونكە بەپێی (كات)ڕاستی سنوورە لۆژیکیەکانتێدەپەڕێنێ! بەو مانایەشژیری مەحکوم نییە بەوەیكۆی زانیارییەكان لەبارەی جیهانەوەلەخۆ بگرێت، بەڵکەپێویستەگەمژیش فەرامۆشنەكات...ئەرکیگەمژەییش ئەوە نییە، کەڕاستییەکانڕەتبکاتەوە؛ بەڵكە دەبێ گەمژەیی خۆیشی بەهەند بزانێت!
كەواتە لەژێر خێوەتی مرۆڤ بوونەوەرێکی سەیرە و ڕاست دانیشتووە! هەندێجارگەمژەیی،خراپ بەکارهێنانیڕاستی، لە دەربڕینیژیرییداكۆدەكاتەوە...هەندێجارڕاستی،كۆكراوەیپارچە شكاوەكانی گەمژەیی و ژیرییە...هەندێجارجەوهەری واقیع،ڕێکخستنیگەمژەیی و ژیرییە... بەو مانایانە ڕێزبەندی گەمژەیی و ژیری لە ناڕوونترینڕاستی و ڕوونترین ڕاستیدا دەرناكەوێت؛ بەڵكە پێویستی بە بوونیئەزموونگەریی مرۆیی و واقیعبینییەوە هەیە...ناشێ لەیەكێك لەڕێكارەكانی چەمكی (كۆ) و (كەم)دا کورت بکرێتەوە! چوونكە مەتەڵی بەکارهێنانیڕۆژانە(زمان و کردار)ە...بۆیە لەو گوتارەدابۆ تێگەیشتن لە خودیڕاستی و درۆڕێكاری (بەس)ە و(پێویست)ە، یان چەمكی (دەكاتە)دەنووسمەوە!بەمجۆرە دەتوانم بڵێم(گەمژەییوەك زمان)دەكاتە (ژیری وەك كردار).
فەیلەسووفی بەناوبانگی ئەڵمانی(ئارسەر شۆپنهاوەر)لە کتێبی(حیکمەتی ژیان- وەرگێڕانی، ئارام ئەمین شوانی- چاپی دووەم، لە بڵاوکراوەکانی کتێبخانەی فێربوون، 2019)داڕەشبینی بە سیمایەکی باش دادەنێت... (ئیرادە، باوەڕ بەخۆبوون، ئایین، دەوڵەت)بەرز دەنرخێنێت...ئەگەرچی مرۆڤیش شایستەی هەڵەکردنە، بەڵام ئەو پێیوایە(مرۆڤ تا زیاتر بزانێت، گرفتەکانی زیاتر دەبن؛ گەمژەیی پشوویەکی ساختە بە مرۆڤ دەبەخشێت.)...
لێرە لە خوێندنەوەی دەستەواژەی (گەمژەیی، وەك پشووی ساختە)داناڵێمگەمژەیی مرۆڤ شتێکیڕێژەییەو دیاردەیەکی ئاڵۆزە وڕەگی لە هەست و سۆزدایە... بەڵكەدەمەوێ (حەسانەوەیعەقڵی مرۆڤ بەشێوەیەكی ساختە) لە(زێدە هەڵەکردن)داهەڵگرمەوە و وەكیەکێک لەمەتەڵەباڵاكانی گەمژەییدابنێم؛بۆ پشتڕاستكردنەوەی مەتەڵە باڵاكەی گەمژەیی لە زێدە هەڵەكردنەوە بۆ پشوودانی ساختەی عەقڵ؛ هەوڵدەدەمقسەكەی(سوكرات)بیر بخەمەوە، كە دەڵێت: (تەنها شتێک کە دەیزانم، ئەوەیە کە هیچ نازانم.)كەواتەلە گەمژەییدا تاریکییەک هەیە؛ دەشێ پرسیاری سوكرات لەو تاریكییە ئەوەبێ، ئایا گەمژەیی،بەشە گەورەكەی زانینە یان نەزانی؟!پرسیاری ئەو خوێندنەوەیەش ئەوەیە، ئایا قسەكەی سوكرات گەمژەناسییە یان ژیریناسی؟!.
گەمژەیی شاعیرانە، نیشتەجێی ژیرییە
لە خواركردنەوەی ئەو سەبتایتلە (زمان- هایدگەری)یەدا، دەمەوێ بڵێم گەمژەیی (وەك زمان)دەتوانێ گوزارشت لە خۆی و شتەكان بكات، ئەزموونەكانیخۆی و ئەزموونەكانی ئەویدیكەی ژیری وەك كرداردەربخات وجیاوازییەكانیش شاعیرانە زەق بكاتەوە... واتە گەمژەییهەر مرۆڤكەشفناكات،بەڵكە واقیعبینیشدەگەیەنێت؛لەلایەك دەبێتە ئەو(تاریكی/ڕۆناكی)یەی كە دەوری ژیری دەدات،لەلایەكی دیكەجیاوازییە زۆر ئاڵۆز و گشتییەكانیڕادەستیڕاستی دەكاتەوە.
كەواتە دەتوانین بڵێینگەمژەیی پارێزەری ژیرییە؛ بۆیەلە دەركەوتنی گەمژەییداهەرگیز (بوێری) و (ئازادی) هەست بە غەریبی ناكەن؛ چوونكە گەمژەیی لە گفتوگۆكردنداتەبایی لەبیر نییە، بەڵكە دەبێتەڕووداویگفتوگۆكە...بەو مانایەش تا گەمژەییبە ئاگا نێتەوە،ماڵیژیریبێ پاسەوانە! بەو مانایەشخۆ گۆڕینی گەمژەیی ساختە نییە، دەمامك نییە،ناسینەوەیبوێری و ئازادییە...كەواتە گەمژەیی دەبێتە شتێك- بۆژیری لەپێناوداهێنان! دەبێتە شتێك- بۆدەركەوتن لەنێو جیهاندا (دازاین)...
لەوگفتوگۆیەدا، گەمژەیی شتێك لەدەرەوەیژیرینییە، بوونی گەمژەیی بەردەوام ژیری دەخاتە سەر خۆ و خۆدەرخستن لەلایەك وجیاوازی و خەیاڵی داهێنانە لەلایەكی دیكەوە...وەك چۆن ژیری لە ئامادەییگەمژەییدائامادەیە؛بە هەمان شێوە گەمژەیی لە ئامادەییژیرییدائامادەیە!كەواتە ژیری و گەمژەییوەك باوە (دژ بوون)ی گفتوگۆ نیین، بەڵكە(یەك بوون)ی گفتوگۆن... ئەوە مانای ئەوە نییە، هەرگیز ئەو دووانە لێكدژ ناوەستنەوە،بەڵكە كاتێك لێكدژیڕوو دەدات، كە لە یەكتری دووردەكەونەوە،كە یەكتری دەشارنەوە، كە وەك گفتوگۆ بوونیان نامێنێت...
لێرەدابە پێچەوانەی بیركردنەوەی باوی كۆمەڵگا، گەمژەیی (شتێك دەگەیەنێت) كە برەو بە تێگەیشتنێكی جیاواز دەدات! جیاوازیبنەما و تایبەتمەندی یەكتر قبووڵكردن و پێشمەرجیبوێری و ئازادییە؛ جیاوازیپانتاییەكە بۆ دەركەوتنی خۆشەویستی،هەموو ئەوانەش ئەگەرەكانی گەمژەییڕابەرایەتیان دەكات و پێش ژیری دەكەوێت...بەڵام تێگەیشتن لەو شتەی كە دەگات، زێدە گەمژەیی مەیسەری ناكات، وەك چۆن زێدە ژیریی ناخاتەوە، بەڵكە ئازادی و بوێری و خۆشەویستییە.
مرۆڤ
لەنێوان ئازادیو خۆشەویستییدا
گەمژەیی، ژیری لەخۆیدا ون دەکات، تاکوو ئازادی پراکتیزە بکات! ژیریلە دەرەوەی خۆیچەمكی خۆشەویستیتەرجەمە دەكاتەوە، تاکوو مانایەكی لۆژیكی بە ئازادیببەخشێت... كەواتە لەنێوان ئازادی و خۆشەویستی،هەمیشە گەمژەیی و ژیری وەستاون؛لەنێوان گەمژەیی و ئازادیدا مرۆڤ هەیە؛ یان وەك "کارل گۆستاڤیۆنگ"دەڵێت (ئەوەی سەیری دەرەوە دەکات خەو دەبینێت، و ئەوەی سەیری ناوەوەی خۆی دەکات بە ئاگا دێتەوە.)بەڵام لەنێوان ژیری و خۆشەویستیدا لۆژیك كارەكان ڕاییدەكات... مرۆڤ بەردەوام خەو دەبینێ و بە ئاگا دێتەوە... مرۆڤهەمیشە بەدوایخەونەكانی خۆیدا دەگەڕێت...
كەواتەژیری و گەمژەیی(پێویستی)یەکی بوونگەراییەوهەموو کەسێک دەگرێتەوە؛ ئەگەرچی (بەس) نییە! چوونكە پێکەوەبوونی گەمژەیی و ژیری هەندێکجار کاردانەوەی چاوەڕواننەکراودەخەنەوە، واتە کەگەمژەیی شاراوەیە،ئەوە لە(دەرەوە)ژیری ئاشکرا دەبێت؛ بەڵام كە ژیری شاراوەیە، ئەوە گەمژەیی (ناوەوە)قسان دەكات.
هەمیشە دەبێ خۆشەویستی وەك (كردەی كەوتن) دووبارە بكەینەوە، لەو دووبارەكردنەوەیەش ئەنجامی جیاواز بەدەست بھێنین! لە كردەی خۆشەویستی وەك كەوتنژیری شاراوەیە و گەمژەیی ئاشكرا...بەڵام ئەگەر ئازادی بە هەستی ناوەوە و بیركردنەوەوە پەیوەست بكەین، ئەوە گەمژەیی شاراوەیە و ژیری قسە دەكات! كەواتە مرۆڤ گەمژەیە لەو كاتەوەی دەیەوێت خۆی وەك ژیربنوێنێ.
پێکەوەبوونی گەمژەیی و ژیری
كاریگەمژەیی خوازەیژیرییە؛ئەوەش بەو مانایەیە، كە خەونی ژیری خەیاڵی گەمژەییە، یان گەمژەیی پێکهاتەیزمانێکی هێماییە و قووڵی ناخی مرۆڤ، یان یارییە زمانییەكانی ناوەوەی مرۆڤ ئاشکرا دەكات! لەنێوان فریودانی زمان و كردەی عەقڵی وەك خوازەی گەمژەیی؛لەنێوان تاک و کۆی ئەزموونی مرۆییدا؛ نموونەی وردی لێکدانەوەی ژیری و گەمژەییبە هەردوو ڕووەكەی دەخەینەڕوو:یەكەم، بەڕوونکردنەوەی ئاڵۆزییەکانیژیری وەك ناسنامەیژیری!دووەم، بە ئاراستە جیاوازەکانیئازادیوەك ئازادی؛یان وەک هێڵی موگناتیسی کە نابینرێت، بەڵامدەشێ کاریگەرییان ئاشکرا بکرێت...هێڵە نەبینراوە موگناتیسییەكانوەك چۆن ناهۆشیاریی وەک پێکهاتەیەکی زیندوودەردەخەن، کە کاریگەری لەسەر هۆشیاری هەیە، بەهەمان شێوەهۆشیارییە مرۆییەكانیش، ناهۆشیارییەكانی ناخ دەشارنەوە، كەوەک پێکهاتەیەکی زیندوو کاریگەرییان لەسەرداهێنانجێدەمێنێ.
كەواتە پەیوەندی نزیكی نێوان (نەخۆشی و گەمژەیی) تەنها لە ئەندامێكی تووشبوو دەرناكەوێت، بەڵكە قەوارەیەكی تەواوەتییە، كە ژیری وەك ئەزموونێكی بوونگەرایی تێیدا دەژی؛ هەر بەو مانایەش ژیری بانگی پزیشكەكان دەكات، كە بۆ گەمژەیی لایەنی ئەندامی تێپەڕێنن و لایەنی دەروونی و ڕۆحی بگرنەبەر... بەڵام گەمژەیی ڕوو لە لۆژیكی پزیشكان وەردەگێڕێ و ڕوو لە بیرمەندو ئەدیب و هونەرمەندان دەكات، كە هەڵسوكەوتی مرۆیی تەنها بە بنەماكانی ژیری و ئاگایی ڕاگەیاندراو لێك نەدەنەوە، بەڵكە پاڵنەرە شاراوەكانی گەمژەیی و نائاگایی لەبەرچاو بگرن...
لێرەوە پرسیاری ژیری بەر پرسیاریگەمژەیی دەكەوێت،پرسیاری خۆشەویستی بەر ئازادی،پرسیاری زانستی بەر ئەدەبی... وهەموو ئەوانەش لە پرسی(مرۆڤ تا چەند ئازادە؟)یەكتر تەواو دەكەن... لەوێشەوەئەگەری ئەوە دەخەنەڕوو کە(شیکردنەوەیخۆشەویستی و قبووڵكردنی جیاوازی) ببێتە ئامرازێک بۆڕزگارکردنی مرۆڤ لە زاڵبوونی هۆکارە شاراوە و ناشاراوەكان...بۆ ئەوەیمەتەڵی زمانڕابەرایەتیفەزا ئازاد وكراوەكانیكرداری عەقڵی بكات.
5/9/2025 هەولێر