نەرمین نەجمەدین

باوکم نەجمەدین مامۆ هەریری لە ۱٦ - ۸ - ۲۰۱٥ لە ووڵاتی سوێد بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان کرد.....

لە دەیەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی و ماڵئاوایی یەکجاریی باوکم

 هاوڕێ نەجمەدین مامۆ هەریری ، دەڵێم شانازی بە مێژووی ژیان و  بیروباوەڕەکەت دەکەم بابە گیان  ، شانازی دەکەم کە منت بەو پەڕی دڵسۆزییەوە بەو بیروباوەڕە مەزنە ناساند و  پەروەردەت کردم ، کە خاوەنی هەڵوێستی خۆم بم و ڕێز لە هەموو مرۆڤێک بگرم  بێ جیاوازی ڕەگەز و ئاین و ڕەنگ ، وە بێ ڕەچاوکردنی هیچ بەرژەوەندییەکیش بە هەق بڵێم هەق و بە ناهەقیش ناهەق.

باوکم  لە شۆڕش و  پێشمەرگایەتی و ریزەکانی حزبی شیوعیمان لە ساڵی ۱۹٦۳ لە داستانی چیای حەسن بەگ و سەری بەردی بە سەختی بریندار بوو ، بەو هۆیەشەوە  قاچێکی لە دەستدا ، کاتێک من لە دایک بووم ئەو قاچەکەی لە دەستدابوو ، هەمیشە گوێم لێ دەبوو کە باوکم قاچێکی لە شۆڕەش و  بەرەنگاربوونەوە دژی نادادی و زۆرداری لە دەستداوە ، سەرەڕای ئەوەش بێکۆڵدان و سڵمینەوە شان بە شانی هاوڕێ خۆشەویستەکانی  بەردەوام بوو لە خەبات و تێکۆشان ، کاتێکیش  گەورەتر بووم هەستم بە ئێش و ئازاری خێزانەکەمان کرد ،  لە قوناخەکانی زیندان و  پێشمەرگایەتی و گرتن و ڕاوەدوونان و خۆشاردنەوە ، بەڵام هیچ لەم ئازارانە نەیانتوانی برینێکی زۆر قوڵ لە یادەوەریەکانم جێبێڵن جگە لە شەهید بوونی کاک فرسەت ، ئەو لە ساڵی ۱۹۸۲ لە داستانی سێکانیان لە گەڵ پۆڵێک لە هاوڕێ تێکۆشەرەکانی شەهید بوو.

 قوربانیدان و ئاوەرەیی و زیندان و دەربەدەری بەشێکی گەورەن لە  ژیان و بیرەوەریەکانی باوکم  ، کە بەشێکیش بەر ئێمە کەوت ،  ناتوانم بە نووسین گوزارشتیان لێ بکەم چوونکە هەر یەک لەو ڕوداوانە  چیرۆکێکی ئازاربەخشن و لە گەڵ گێڕانەوەی هەر  ڕوداوێکی هاوشێوە لە هزر و بیرمدا دووبارە دەبنەوە  ، بەڵام دیارە  ڕێگای تێکۆشان و شۆڕش و مەبدەئێکی پۆڵاینیش گوڵڕێژ نەکراوە و ئەوانەی بەو ڕێگایەدا ڕۆیشتوون دەزانن  بێگومان قوربانی و بەخشینی گەرەکە.

یادت بەخێر و بیرت دەکەم بابە گیان

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا