
نووسینی/ دلۆڤان كه‌ڵهوری
بۆ به‌رچاوڕوونی خوێنه‌ر سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت زۆر به‌ساده‌یی تیشك بخه‌مه سه‌ر چه‌مكی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری.مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌واتای ئه‌و ژیانه مۆدێرنه‌ی ئه‌م سهردهمهدێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رمایه‌داری دروست بووه،واتا دونیای مۆدێرن به پشتیوانی سه‌رمایه‌و پاره‌وه گه‌شه و پێشكه‌وتنه زانستییه‌كانی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.هه‌روه‌ها هه‌ر وه‌كوو چۆن سه‌رمایه‌داری پشتیوانی له مۆدێرنیته ده‌كات به هه‌مان شێوه مۆدێرنیته‌ش پشتیوانی له سه‌رمایه‌داری ده‌كات و داهێنان و پێشكه‌وتنه زانستییه‌كانی خۆی به كالا ده‌كات و ده‌یخاته بازاره‌وه.به‌م شێوه‌یه ئه‌م دوو چه‌مكه پێكه‌وه كارده‌كه‌ن وناوی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییان به‌سه‌ردابڕاوه.له‌م سیسته‌می ژیانه‌دا هه‌موو شتێك به كاڵا ده‌كرێت له نێویشیاندا كه‌رتی په‌روه‌رده.ئه‌وه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی داهێناوه له هیچ سه‌رده‌مێكدا ڕووی نه‌داوه و هیچ سیسته‌مێكیش نه‌یتوانیوه وا له په‌روه‌رده بكات.هه‌ر وه‌كوو ده‌بینین په‌روه‌رده‌ی دووچاری چه‌ندان كێشه و قه‌یران كردووه‌ته‌وه،دیارترینیان ئاستی قوتابیانی له بواری په‌روه‌رده‌ی رهوشتیو به‌ها به‌رزه‌كان هێناوه‌ته ئاستێكی زۆر نزم،ئه‌م سیسته‌مه خه‌ریكی ئه‌وه‌یه قوتابخانه‌كان له شوێنی په‌روه‌رده و فێركردنی ره‌وشته‌وه بكات به شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی داهات و ده‌ستخستنی قازانجی ماددی.هه‌روه‌ها مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ڕۆڵ و گرینگی مامۆستای كه‌مكردۆته‌وه،هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین له رابردوودا ڕۆڵ و ئه‌ركی مامۆستا چه‌نده پیرۆز و گرینگبووه، مامۆستا ئه‌و بوونه‌وه‌ره بووه وه‌كوو مۆم خۆی تواوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چوارده‌وری ڕووناك بكاته‌وه،له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا مامۆستا چاوساغ و ڕێنیشانده‌ر و په‌روه‌رده‌كار بووه،ڕۆڵی مامۆستا ته‌نها فێركردنی زانستێكیڕووت نه‌بووه به رۆڵه‌كانمان،به‌ڵكو له‌پاڵ فێركردنی پیت و ژماره‌كاندا ڕۆڵهكانمانیان فێری په‌روه‌رده و ڕه‌وشتی جوانیشكردووه.مامۆستا به گوتنه‌وه‌ی وانه‌كانی له‌ناو پۆلدا كۆمه‌ڵگای له نه‌زانین ڕووه‌و زانین ئاڕاسته‌كردووه،واتا ڕۆڵی مامۆستا ته‌نها له‌ناوپۆلدا قه‌تیس نه‌بووه به‌ڵكو ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ نێو كۆمه‌ڵگاش په‌ڕیوه‌ته‌وه.چونكه پهروهردهكردنیڕۆڵهكانمانلهلایهن مامۆستایانه‌وه به واتای پهروهردهكردنیكۆی كۆمه‌ڵگا دێت له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستایانه‌وه.مامۆستا به وته و ئامۆژگارییه‌كانی كه له‌ناوپۆلدا ئاراسته‌ی قوتابییه‌كانی ده‌كات كۆمه‌ڵگای له كاری نه‌شیاو و ڕێگای چه‌وت دوور ده‌خاته‌وه و به‌ره‌و ڕێگای ڕاست ئاراسته‌ی ده‌كات،به‌ڵام مۆدێرنیته‌ی سهرمایهداریناوهڕۆكی له مامۆستا سه‌ندووه‌ته‌وه،ئه‌و ده‌یه‌وێت مامۆستا بێڕۆڵ بكات.هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا به‌ناوی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاری له بواری په‌روه‌رده‌دا،په‌نای بۆ كۆمه‌ڵێك میكانیزمی وه‌كوو ته‌كنه‌لۆژیا له په‌روه‌رده‌دا و ژیری ده‌ستكرد و قوتابخانه‌ی دیجیتاڵی و به سه‌نته‌ركردنی قوتابی و شێوازی وانه‌گووتنه‌وه‌ی به‌گروپ ... بردووه.ئه‌مانه‌شی بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌رك و ڕۆڵی مامۆستاكه‌م بكاته‌وه.ئه‌و به‌م میكانیزمانه خه‌ریكه پێگه و ناوه‌ڕۆكی مامۆستایه‌تی له مامۆستا بستێنێته‌وه و ڕۆڵی مامۆستا له پهروهردهكارهوه ته‌نها و ته‌نها بكات به چاو‌دێر و ڕێكخه‌ری قوتابیان له‌ناو پۆلدا.هه‌روه‌ها مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری بۆ مه‌رام و ئامانجی تایبه‌تی خۆی هه‌ڵساوه به به‌كارهێنان و سوود وه‌رگرتن له تیۆره په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ده‌ستكاریكردنیان و به‌كارهێنانییان بۆ خزمه‌تی تایبه‌تی خۆی.هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر سه‌یری تیۆره په‌روه‌رده‌ییه‌كانی لیۆڤیگۆتسكی بكه‌ین وه‌كوو تیۆری نزیكترین زۆنی گه‌شه‌كردن ئه‌گه‌ر درێژه‌ی تیۆرییه‌كه له ڕسته‌یه‌كی لیۆ ڤیگۆتسكیدا كورت بكه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت(ئه‌وه ئه‌وانیترن ئێمه فێرده‌كه‌ن) ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه منداڵ ده‌توانێت سوود له كه‌سانی چوار ده‌وری خۆی وه‌ربگرێت و فێری ئه‌و زانسته بێت كه نایزانێت،لێره‌دا مه‌به‌ست له كه‌سانی چوارده‌وری زیاتر مه‌به‌ست لێی مامۆستایه واته قوتابی به یارمه‌تی مامۆستاكه‌ی فێر ده‌بێت.كه ئه‌م زانایه له بنه‌ڕه‌تدا زانایه‌كی رووسییه و تیۆرییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دوورن له ئایدۆلۆژیای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری،به‌ڵام مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌م تیۆرییه‌ی بۆ خزمه‌تی خۆی به‌كارهێناوه و وا شڵۆڤه‌ی كردووه كه تیۆرییه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه منداڵ پێویسته له هاوڕێ و هاوپۆلهكهیهوه فێری زانست ببێت و پێویستی به مامۆستا نه‌بێت.كه بێگومان ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م كاره‌یدا ئه‌وه‌یه په‌روه‌رده پێویستی به كه‌مترین مامۆستابێت،كه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین داهاتی بۆ بگه‌ڕێته‌وه و كه‌مترین پاره بدات به مامۆستا،لای ئه‌و گرینگ‌ترین كار ئه‌وه‌یه به كه‌مترین خه‌رجی په‌روه‌رده به‌ڕێوه ببات له‌م پێناوه‌شدا ژماره‌ی مامۆستایان و ئه‌ركی مامۆستایان كه‌م ده‌كاته‌وه،ئه‌و نیگه‌رانی ئه‌وه نییه به كهمكردنهوهیڕۆڵی مامۆستا لایه‌نی په‌روه‌رده‌یی و ره‌وشتی قوتابییه‌كان دووچاری كه‌م و كوڕی و كێشه ده‌بێته‌وه له ئه‌نجامیشدا كۆمه‌ڵگا به گشتی دووچاری كێشه و قه‌یرانی په‌روه‌رده‌یی و به‌ها و ڕه‌وشتی به‌رز ده‌بێته‌وه.ئه‌و مه‌به‌ستییه‌تی ئه‌گه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه‌یه‌ك پێویستی به(30) مامۆستا بێت،ئه‌و ده‌یه‌وێت به (10) مامۆستا قوتابخانه‌كه به‌ڕێوه بچێت،ئهمهشتهنها بۆ ئهوهیكرێی(10)مامۆستا بدات.مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری زیاتر پشت به په‌روه‌رده‌ی بانكی ده‌به‌ستێت كه له‌م میتۆده‌شدا قوتابی ڕۆڵی بانك ده‌بینێت و وه‌كوو بانك ته‌نها زانیاری تێده‌كرێت به بێ ئه‌وه‌ی گرینگی به فێركردنی كارامهییه عه‌قڵییه‌كانی وه‌كوو بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی،بیركردنه‌وه‌ی گومانگه‌رایی...بدرێت.هه‌روه‌ها ره‌چاوی لایه‌نی په‌روه‌رده و ره‌وشتی قوتابیانیش ناكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر باشیش ده‌زانێت مرۆڤ به‌بێ په‌روه‌رده‌یه‌كی باش نابێته تاكێكی به سوود و زانستخواز،هه‌رگیز نابێت واز له په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ بهێندرێت،چونكه مرۆڤ ته‌نها به په‌روه‌رده‌كردن ده‌بێته مرۆڤ.جا پێدانی ته‌نها زانیارییه‌كی ڕووت به‌بێ پێدانی په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان به قوتابیان ده‌كرێت له ڕێگای مامۆستایانه‌وه نه‌بێت به‌ڵكو ده‌كرێت ئه‌م كاره له ڕێگای ته‌كنه‌لۆژیا و ئۆنلاین و ژیری ده‌ستكرده‌وه یان له ڕێگای قوتابییه هاوڕێكانییه‌وه... ئه‌نجام بدرێت،ئه‌م میكانیزمانه‌ش میكانیزمانێكی وشك و بێ گیان و رووحن ئاڵوگۆڕی هه‌ست و سۆز تێیاندا بوونی نییه.ئه‌م سیسته‌مه زیاتر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه زانیاری پێدان به قوتابیان به ڕێگایه‌كی كه‌م خه‌رجی بێت،نه‌ك به ڕێگایه‌كی پهروهردهییانهوهبێت.مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ههوڵدهداتپهروهرده واز له ئامانجه ده‌روونی و ڕه‌فتارییه‌كان بهێنێت،ئه‌و دهیهوێتئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ته‌نها له یه‌ك خاڵدا كۆ بكاته‌وه كه ئه‌ویش ته‌نها پێدانی زانیاری بێت به قوتابییان.ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م مه‌رامه‌ی بۆ چووه سه‌ر ئه‌و كات پێویستی به مامۆستا نامێنێت،چونكه ئه‌گه‌ر كاری مامۆستایه‌تی ته‌نها گه‌یاندنی زانیارییه‌كی وشك بێت به قوتابیییان ئه‌وه ده‌تواندرێت ئه‌م كاره به‌ته‌كنه‌لۆژیا و ژیری ده‌ستكرد بسپێردرێت.مۆدێرنیته له مێژه حه‌ز ده‌كات پیشه‌ی مامۆستایه‌تی بوونی نه‌مێنێت،چونكه مامۆستا هۆكاره بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا وه‌كوو له پێشتر باسمانكرد مامۆستا به وشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان له‌ناو پۆلدا كۆمه‌ڵگا وشیار ده‌كاته‌وه كه ئه‌م سیسته‌مه‌ش حه‌ز به وشیاربوونی كۆمه‌ڵگا ناكات،چونكه ئه‌گه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگا وشیار بێت ئه‌و ناتوانێت،به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فروفێڵهكانی پاره‌ی زیاتر كۆ بكاته‌وه،بۆیه هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵبستێت به وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ئه‌و دژایه‌تی ده‌كات و هه‌وڵی نه‌هێلانی ده‌دات،له داهاتووشدا ده‌یبینین كه چۆن پیشه‌ی مامۆستایه‌تی نامێنێت یان زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه یان ئه‌گه‌ر بشمێنێت به‌م شێوازه‌ی ئێستای نابێت و گۆرانكاری زۆری تێدا رووده‌دات گۆرانكارییه‌كه‌ش بریتی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵ و ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی مامۆستایان.هه‌ر وه‌كوو رۆژانه و هه‌فتانه هه‌واڵ و بابه‌تی له‌م جۆره ده‌خوێنینه‌وه و ده‌بیستین كه هه‌وڵ هه‌یه بۆ نه‌مان یان گۆڕانی پیشه‌ی مامۆستایه‌تی له داهاتوودابه تایبه‌تیله وڵاته سه‌رمایه‌دارییه‌كاندا وه‌كوو وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا كه سه‌رچاوه‌ی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارین ئه‌وان پێشه‌نگایه‌تی سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌ن له جیهاندا.هه‌ر بۆ نموونه ئه‌م هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌م له سایتی رووداو نێت خوێنده‌وه كه ده‌ڵێت((له 13ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 رۆژنامه‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاوكرده‌وه كه قوتابخانه‌یه‌ك له وڵاتی به‌ریتانیا كه ناوی(ئارك سكوڵ)ه ده‌یه‌وێت قوتابییه‌كانی له ڕێگای ته‌كنه‌لۆژیا و كۆمپیوته‌ره‌وه وانه‌كانیان پێ بڵێنه‌وه،له هه‌واڵه‌كه واهاتووه ئه‌م پلانی گووتنه‌وه‌ی وانه‌كان به ڕێگای كۆمپیوته‌ره‌وه ئه‌مه پلانی حكومه‌تی به‌ریتانیایه.هه‌روه‌ها پێشتریش له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م پلانی فێركردنی قوتابیان به ڕێگای كۆمپیوته‌ره‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه هه‌ر وه‌كوو(پریستن سمیس) كه به‌ڕێوه‌به‌ری زنجیره قوتابخانه‌كانی(رۆكێتشیپ)ه ده‌ڵێت له زنجیره قوتابخانه‌كانی ئێمه‌دا مامۆستاكان و كۆمپیوته‌ره‌كان به هاوبه‌شی وانه‌كان به قوتابیان ده‌ڵێنه‌وه،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه به جێبه‌جێكردنی ئه‌م سیسته‌مه ژماره‌ی مامۆستاكانمان له نیوه‌ی ژماره‌ی مامۆستاكان له قوتابخانهكانیتر كه‌متره))به‌ڵێ مه‌رامی سه‌ره‌كی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌یه له داهاتوودا پێویستی به مامۆستا نه‌مێنێت هه‌ر بۆیه بیر له كۆمه‌ڵێك میكانیزمی تازه ده‌كاته‌وه بۆ وانه گووتنه‌وه به قوتابیان،وه‌كوو هێنانه ئارای پرۆژه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌لیكترۆنییان وانه گووتنه‌وه‌ی قوتابیان به‌شێوه‌ی گروپات تاكوو قوتابیان خۆیان یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ن و پێویستیان به مامۆستا نه‌مێنیت.لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه چۆن بتوانین ڕێگا به‌و پلانه بگیرێت له كوردستاندا تاكوو سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌چێته ناو سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارییه‌وه؟ بێگومان چاره‌سه‌ره‌كان زۆرن یه‌كێك له روبه‌روبونه‌وه‌كانی ئه‌م پلانه ئه‌وه‌یه‌ده‌بێت مامۆستایان په‌ره به توانا و به‌هره په‌روه‌رده‌ییه‌كانی خۆیان بده‌ن به جۆرێك ئاستی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه كه ته‌كنه‌لۆژیا و ژیری ده‌ستكرد نه‌توانێت بگات به ئاستی ئه‌وان تاكو نه‌توانرێت ده‌ستبه‌رداری مامۆستا ببن.هه‌روه‌ها رێگا چاره‌یه‌كی تریش ئه‌وه‌یه پێویسته شاره‌زایان و پهروهردشیارانی خۆمان به‌رده‌وام ره‌خنه له‌م سیسته‌مه بگرن و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌یی له لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كانی ئاگاداربكه‌نه‌وه له ئه‌گه‌ری سیسته‌می په‌روه‌رده له هه‌رێمی كوردستان ببێت به به‌شێك له سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری.هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌رپرسانی په‌روه‌رده و راوێژكاره‌كان به وریایانه مامه‌ڵه بكه‌ن و وریای ئهوهبنكه هه‌ر به‌رنامه و سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌یی له وڵاتان هاورده‌كرا به تایبه‌تی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری به‌بێ لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه وه‌رینه‌گرن و نابێت به‌بێ دوو دڵی بیخه‌نه به‌ركار و له كوردستاندا جێبه‌جێی بكه‌ن.به داخه‌وه ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی دیكه‌یه كه به نه‌شاره‌زاییه یان به ئه‌نقه‌سته له ئێستادا له كوردستاندا زوو زوو سیسته‌می په‌روه‌رده ده‌گۆڕدرێت، هه‌ر چه‌ند ساڵێك و گوێبیستی هێنانی سیسته‌مێكی نوێی په‌روه‌رده‌یی ده‌بین.پێویسته ئه‌وه بزانین كه له ڕووی زانستییه‌وه كارێكی هه‌ڵه‌یه نابێت سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵاتزوو زوو بگۆڕدرێت،به‌ڵكوو گۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی وڵات پێویستی به دیاریكردنی كاتێكی درێژخایه‌نی ده‌یان ساڵه‌یی هه‌یه.له كۆتاییدا به پرسیارێك كۆتایی به بابه‌ته‌كه ده‌هێنم و له تۆی خوێنه‌ر ده‌پرسم ئایه به بۆچوونی تۆ چۆن ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پلانانه ببینه‌وه و نه‌هێلین كه‌رتی په‌روه‌رده له كوردستاندا بچێته ناو پلانه‌كانی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری؟
4/11/ 2025