
دلۆڤان کەڵهوڕی
زۆرجار بارودۆخێک بەسەر ژیاندا دێت تۆ بە دڵت نییە و تەنانەت دژایهتی و ركابهرایهتیشی دهكهیت بەڵام کە بووەتە دیفاکتۆ ناچاری قبوڵی بکەیت و دەست و پەنجەتی لەگەڵ نەرم بکەیت.هەر بۆ نموونە لەم سەردەمەی ئێستادا کە سەردەمی سەرمایەدارییە واقیعێک هاتۆتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە کە ژیانکردن تەنها مافی بەهێزەکانە،بێهێزەکان مافی ژیانیان نییە!هەر چەندە ئەم پرەنسیپە دژە لەگەڵ بنەماکانی مافی مرۆڤ ئاخر چۆن دەبێت تەنها وڵاتە بەهێزەکان مافی ژیانیان هەبێت ئەی وڵاتە بێهێز و مرۆڤە لاوازەکان چی! چۆن دەبێت تەنها لەبەر ئەوەی لە رووی عەقڵی و ئابوری و دەسەڵات و زانستییەوە ... بێهێزو لاوازن مافی ژیانیان نەبێت؟ئیتر ئەمە راستییەکی تاڵە و لە ئێستادا ئەمە بووەتە دیفاکتۆ و پێویستە لەگەڵیدا دەست و پەنجە نەرم بکەیت ئەگەرنا پەراوێز دەخرێیت و بە مرۆڤ هەژمار ناکرێیت مافەکانی مرۆڤت پێ ڕەوا نابینن و ناهێڵن ژیانێکی شایستە بژیت و هەر کارەسات و ئافاتێک ڕووت تێبکات هیچ کەسێک هاوسۆز و هاوکارت نابێت لەم جیهانەدا بە تایبەتیش وڵاتە زلهێزەکانی جیهان،چونکە ئەم بابەتە لای وڵاتە زلهێزەکان بووەتە پڕەنسیپێک و لەسەر ئەم بنەمایە رەفتار لەگەڵ وڵاتانی دیکە دەکەن.ئەوان کە دەبینن وڵاتێک لە رووی کارگێڕی و سەربازی و سەرمایەداری... لاوازە ئیتر هەرچی بەڵا هەیە بەسەری دەهێنن بۆ ئەوەی لاوازتر و داماوتربێت.هەر لەم روانگەیەوە دەبێت ئەوە بزانین ئەو هێرش و کارەساتانەی بۆ سەر کوردانی رۆژئاڤا ئەنجام درا لەلایەن چەتەکانی جۆلانییەوە تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسسازبوو بۆ ئەم پارچەیەی کوردستان بەتایبەتی و پارچهكانی دیكهی کوردستانبەگشتی،چونکە وڵاتانی زلهێز بە وردی چاودێری دهسهڵاتدارانی رۆژئاڤایان دەکرد،تاکوو بزانن تا چەند بەهێزنبۆئهوهی بە ئەندازەی بەهێزییەکەیان هاوکاری و پشتگیریان بکەن و بیانهێڵنەوە.ئەوان تەسەوری ئەوەیان دەکرد کوردانی رۆژئاڤا شایەنی پاڵپشتی و پاراستن نین چونکە وایان خوێندبوونهوه كه ئەوان بێهێزن و بەرگەی هێرشەکانی حکومەتی نوێی دیمەشق ناگرن،بەڵام کە هێز و ئیرادەی گەلی رۆژئاڤایان بینی ئیتر بەخۆیانداچوونەوە و خوێندنهوهیهكی دیكهیان بۆ كردن.ئەوان کەبینیان لە ئەشڕەفییە و شێخ مەقسوود کە دوو گەڕەکی کوردی بوون لە شاری حەلەب تەنها هێزێکی ئاسایشی چەند کەسی کوردەکان بۆ چەندین ڕۆژ بەرگرییان لە شارەکە دەکرد و نەیان دەهێشت چەتەکانی جۆلانی کە چوار وڵات پاڵپشتیان دەکردن بێنە ناو شارەکە ئەگەر ئەوە هێز و ئیرادە نەبێت ئەی چییە؟لەمەش زیاتر وڵاتانی زلهێز کە لە ورەبەرزی و بەرگە گرتنەکانی کوردەکان رادەمان بەرانبەر ئەو هەموو رەفتارە هۆڤیتییانە و نامرۆڤانەییانەی چـەتەکانی دیمەشق کە دژیان ئەنجامیان دەدا زیاتر و زیاتر بەهێزی و ئیرادەی کوردەکانیان بۆ دەردەکەوت.ئەوان سەراسیما مابوون لە هەمبەر (نا)یەکەی مەزڵوم عەبدی،كه رووبهروی شهرع رایگهیاند. ئاخر زلهێزانی دونیا چاک دەیانزانی ئەگەر هێز و وره بەرزی نەبێت هیچ فەرماندە و جەنەڕاڵێکی جیهان ناتوانێت بەرانبەر ئەمریکای زلهێز و وڵاتە پاڵپشتیکارەکانی دیکەی دیمەشق وا بە بووێری بڵێت(نا) و تهسلیمبوون نهكارێ مهیه!هەروەهابه بۆچوونی من لە هەموو بەهێزییەکان بەهێزتر لای وڵاتانی زلهێزبینینی ئەو یەک دەنگی و یەک ریزییەی گەلی کوردبوو لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان و جیهاندا،ئەوان کاتێک ئاپۆڕای کوردانی باکوریان بینی کە چۆن سنورە دەستکردەکەی نێوان رۆژئاڤا و باکورییان تێکشکاند و لە نسێبینەوە پەرینەوە بۆ بەری ڕۆژئاڤا.هەروەها خۆپیشاندانە خۆرسکەکانی باشورییان بینی لەبەردەم کونسڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و لە هەموو شار و شارۆچکەکانی دیکەش خەڵک ڕژابوونە سەر شەقام.خۆکوردانی دیاسپۆراش کەمیان نەکرد لە گەیاندنی دەنگی کوردانی رۆژئاڤا بە وڵاتانی زلهێز،گردبوونەوەکانی بەردەم پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و کونسڵخانەکان زیاتر بەهێزی کوردیان پیشانی وڵاتاندا.وڵاتانی زلهێز ئەو دەمەی دەیانبینی کور و کچانی ڕۆژهەڵات و باشور چەند بە جەربەزەیی و چاونەترسی بۆ بەهاناوەچوونی خوشک و براکانییان رێگای رۆژئاڤایان گرتبووەبەر زیاتر و زیاتر بەهێزی ئەم نەتەوەیان بۆ دەرکەوت.هەر بۆیە من وای دەبینم ڕۆژئاڤای کوردستان لە تاقیکردنەوە گەورەکە سەرکەوتنی بە دەستهێنا و بەهێزی و توانای خۆی به وڵاتانی زلهێز پیشاندا بههۆیهوه وڵاتانی زلهێزی ناچارکرد دوبارە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و مل بۆ داواکاری و مافەکانی گەلی کورد بنێن.خۆ بە پێچەوانەوە ئەگەر ڕۆژئاڤا بە بێ هێزی خۆی پیشان بدابووایە و چاوی لە رەحم و بەزەیی وڵاتان بووایە تاكوو بێنە هانای و بیپارێزنئەوا دڵنیام وڵاتانی زلهێز دەبوونە بینەری دیمەنی قەسابخانەی داعشە نوێیەکان کە لە قامیشلۆ و حەسەکە و کۆبانێدا دژی گەلی کوردیڕۆژئاڤادەیانسازاند.دەمەوێت خاڵێکی دیکەی گرینگ باسبکەم ئەویش بۆ ئەوەی ڕۆژئاڤا بە بەهێزتر دەربکەوێت پێویستە سیاسهتمهدارانی كورد له رۆژئاوا و پارچهكانی دیكهشدا لە قۆناغەکانی داهاتوودا کار بۆ دەوڵەت نەتەوەیی بکات و تەنها و تەنها نەتەوەکەی خۆی مەبەست بێت،دەبێت واز لە پرەنسیپەکانی برایەتی گەلان و کۆمەڵگای دیموکرات و مافی پێکهاتەکان...بهێنێت،چونكه ئهم ستراتیجییهتانه لهم ناوچهیهی ئێمهدا تهنها دروشم و وتهی ناو رۆژنامهكانن لهبهرئهوهی عهقڵییهتی وڵاتانی دراوسێی ئێمه لێناگهڕێن ئهم ستراتیج و میتۆدانه بكهونه بواری جێبهجێكردنهوه،من پێموایه ئهوهی باوهڕی وابێت ئهم دروشمانه لهم ناوچهیهی ئێمه مایهی جێبهجێكردنن وهكوو ئهوه وایه باوهڕی وابێت كاوێژكردنی حوشتر كارهبا بهرههم دههێنێت.له كۆتاییدا دووباره جهخت لهسهر ئهوه دهكهمهوه جیهانی ئەمڕۆ وڵاتەزلهێزە سەرمایەدارەکان بەڕێوەی دەبەن،ئەوان تەنها پشتگیری ئەو وڵاتانە دەکەن و مافی ژیانیان پێدەدەن کە وڵاتانی بەهێزن و هاوڵاتییەکانیان کەسانی بزێوو گیان لەسەر دەستن.ئەگینا وڵاتانی بێ هێز تەنها لە رووی جوگرافیاوە ناویان دەهێنرێت و پشتگیری و مافی ژیانێکی شایستەیان پێ نادرێت.