لە مامۆستا تێکۆشەرەکانی کوردستان

 

 ئامادەکردنی:مەغدید حاجی

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 ٭ نەجیب ماهیر ، لە هاوینی1949، لە بنەماڵەیەکی کاسبی شاری ئامێدی لە دایک بووە.باوکی لە شارو لە لادێکان کاری دارتاشی کردووە .

ــ مامۆستا نەجیب خوێندنی سەرەتایی لە ماوەی نێوان(1961-1955) لە ئامێدی تەواوکردووە، بەڕێوەبەری قوتابخانەکەی ناوی (عەگید سدیق) بوو،لە کۆتایی شەستەکان کراوە بەیەکەم پارێزگاری پارێزگای دهۆک.

ــ لە پایزی ساڵی1961دا  لە سەرەتایڕووداوەکانی شۆڕشی ئەیلول، کە شاری ئامێدیڕوو بەڕووی تاڵانکردن و سووتان لە لایەنڕژێم بۆتەوە،ئەم بنەماڵەیە بە ناچاری کۆچدەکەن بۆ شاری موسڵ.کوڕی گەورەی بنەماڵەکە(حەمید) کە سەرباز بووە، ئەرکی سەرپەرشتی کردنیانی گرتۆتە ئەستۆ، بەڵام ئەویش لە دوای کودەتای 8 ی شوباتی 1963 بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەل حیزبی شیوعی عیراق دەستگیرکراوەو بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکمدراوەوڕەوانەی زیندانی نوگرەسەلمان کراوە لە بیابانەکانی خوارووی عیراق. بۆیە ئەم خێزانە گەڕاونەتەوە  بۆ شارەکەیان (ئامێدی).

ــ مامۆستا نەجیب خوێندنی ناوەندی لە شاری ئامێدی تەواوکردووە.

ــ هەردوو ساڵی ئامادەییشی لە چوار قوتابخانەی ئامادەیی تەواوکردووە لە نێوان شارەکانی ئامێدی، دهۆک، موسڵ و ڕمادی بەهۆی بارودۆخی سیاسی ئەم خێزانە ناچار لە گواستنەوە بەردەوامبووینە لە شارێک بۆ شارێکی تر.

ــ لە ساڵی1966 لە کۆلێژی زانست ، زانکۆی بەغدا وەرگیراوە. ساڵانی خوێندنی زانکۆی ساڵانێکی سەخت بووە بۆیان لە هەردووڕووی سیاسی و ئابووری.

ــ لە ساڵی خوێندنی(1971-1970) خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە.

ــ  لەڕێکەوتی(1971-11-22 ) نەجیب ماهیر  بە مامۆستای بیرکاری لە زاخۆ دامەزراوە. تەنیا ساڵێک وەکو مامۆستا دەوامی کردووە،کراوە بە سەرباز ، بۆ ماوەی ساڵێکی تەواویش سەربازی کردووە، گەڕاوەتەوە بۆ سەر پیشەی مامۆستایی.

ــ لە ماوەی خزمەتی مامۆستایی بەهۆیڕەتکردنەوەی بەردەوامی بۆ چوونە ناو ڕیزەکانی حیزبی بەعس، زۆر شێوازی نا دیموکراسیان لەگەل بەکارهێناوە، لەو گوند بۆ ئەو گوند گوازراوەتەوە،هەمیشە هەڕەشەی لێکراوە، ناونیشانی وەزیفەیان لە مامۆستا بۆ تێبینەر گۆڕیوە. بەوەندەش نەوەستاون لە ساڵی1987 بە هۆکاری سیاسی لە وەزیفە دەرکراوە. کراوە بە سەربازڕەوانەی بەرەی جەنگی کوێت کراوە. لە کاتی شەڕیڕزگارکردنی کوێت، لە سەربازیڕایکردووە، دوایڕاپەڕینی بەهاری1991 گەڕێنراوەتەوە بۆ سەر پیشەی مامۆستایی.

ــ مامۆستا نەجیب هەڵگری بیروباوەڕی نیشتمان پەروەری و پێشکەوتنخوازی بووە، بۆیە لە ساڵی1980 لە بارودۆخی خەباتی نهێنی پەیوەندی بە حزبی شیوعی عیراقەوە کردووەو بۆتە ئەندامی ئەم حیزبە.

ــ مامۆستا نەجیب بۆی نووسیوم و دەڵێ:" سەرەڕای ئەوەی ماوەی نێوان (1991-1979) بۆ من ماوەیەکی زۆر سەخت بووە، لەو ماوەیەدا هەمیشەڕوو بەڕووی هەڕەشەوڕەفتارە نا پەسندەکانی بەعس دەبوومەوە،بەڵام لە هەمان کاتدا چالاکییەکانی حزبی شیوعی لە بادینان لە پەرەسەندن دابوو، زۆر ئەرکی گواستنەوەی بنکەی نهێنی و هاوڕێیانی سەرکردایەتیم لە نێوان شاری موسڵ و شارەکانی تر پێ سپێردراوە ، یان گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بە ئوتۆمبیلی تایبەتی خۆم.. یەکێک لەو هاوڕێیانەی کە لەم جۆرە چالاکیانە دەبووەیاوەرم تاکو ئێستا لە ژیاندا ماوە"..

ــ مامۆستا بۆ دواجار لە ساڵی2013 بەگوێرەی تەمەنییاسایی خانەنشینکراوە، دوای ئەوەی خزمەتی لە بواری پەروەردەو وەزیفە گەیشتۆتە42 ساڵ.

ــ مامۆستا نەجیب لە ساڵی1979 هاوسەرگیری لەگەل مامۆستا خەڵات ئەحمەد کردووە، کە ئێستا هەردووکیان مامۆستای خانەنشینن و لە شاری دهۆک نیشتەجێن.

ــ خاوەن دوو کوڕو دوو کچن، هەردوو کوڕەکە ئەندازیارن، کچی گەورەشیان مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، کچی گچکەش پزیشکە.

ــ هیوای تەندروستی باش و تەمەن درێژی بۆ مامۆستا نەجیب و مامۆستا خەڵات و کوڕو کچەکانیان دەخوازین.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە