
نووسینی:رەزا شـوان
وێنـە ئاوێـنەی ژیـانە، هـۆیـەکی گـرنـگە لە هـۆیـەکـانی دەربـڕیـن و گەیـانـدن. وێـنە بـریتییە لە گوزارشتکـردن لە سـۆز و لە خـەون و لە هـیواکان و لە راز و نیـاز و لە زادەی بیـر و لە هـزر و لە زیـرەکی و لە ئـازادی و لە جـوانـییـەکـانی نـاخی مـرۆڤ.
وێـنەکـانی منـداڵان، زمـانـێکی جیهـانییە کە هـەمـوو منـداڵان بەشـداریی تـێـدا دەکـەن. منـداڵان لە رێگەی وێنەکـێشانەوە، گوزارشـت لە سـۆز و لە هـەسـتەکـانیان و لە هـیوا و لە خەونەکانیـان دەکەن. لە رێگەی وێنەکانیانەوە راز و نیازی پاکیان و پەیامەکانیان و کێشە دەروونییەکانیان بە گەورەساڵان دەگەیەنـن. منـداڵان خاوەنی هـونەری تایبەتی خۆیانـن. دەستوور و رێبـاز و سـتایـلی خۆیـان هـەیە. (پـیکاسۆ) دەڵـێت:"زۆر شـت لە هـونـەری منـداڵانەوە فـێربـووم". (چـارلی چـاپـلـن) یـش دەڵـێـت:"مـن مـیهـرەبـانی لە منـداڵـێکەوە فـێربـووم، کاتـێک کە بـیـنـیـم، لە پـەڕاوی وێـنەکـێـشانەکەیـدا، خـۆری بە رەنگی رەش رەنگ کـردووە، تا بـاوکە کـریـکارەکـەی، ئـارەق نەکـات".
منداڵان پەیوەنـدییان بە هـونەری کـۆن و تازەوە نیـیە، ئەوان چـۆنیان بە دڵ بـێـت، بە ئازادی و بە ئارەزووی خۆیان وێنەکانیان دەکێشن و رەنگیان دەکەن. لە تابلـۆکانیانـدا، کـۆن و نـوێ و رێبـازی هـەمـوو قـوتـابخـانە هـونـەرییـەکـان بەرجـەسـتە دەکـەن.
زۆر جار وێنەکـێشانی منداڵان، تەنها وەک خولیا و چالاکییەکی خۆشی سەیـری دەکەن. بەڵام زۆر لەوە زیاترە. وێنەکێشان پـردێکە بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە جیهانی منداڵان. ئامـرازێـکی کاریگەرە بـۆ خـۆدەربـڕیـن و بـۆ داهـێنان و بـۆ گەشـەکـردنی سـۆزداری.
منداڵان لە رێگەی وێنەکێشانەوە نەک هەر ئاشنای جیهانی دەوروبەریان دەبەن، بەڵکو باشـتریـش بیـردەکەنەوە و لە هـەستەکانی نـاوەوەی خـۆیـان تێـدەگـەن. وێنـەکـێشان لە بەهـرەیەکی دیاریکـراوی سنوورداردا نیـیە. هەر منـداڵـێک دەتـوانێت بەپـێی تـواناکانی خـۆی، لەم بـوارەدا، داهـێنەری خـۆی نیـشان بـدات.(پاپـلۆ پـیکاسۆ) دەڵـێـت:"هەمـوو منداڵـێک هـونەرمەنـدە.. کـێشەکە لەوەدایە، کە چـۆن بە هـونەرمەنـدی بمـێـنێـتەوە".
درێـژە بە باسی گـشتیی وێنەکـێشانی منـداڵان نادەم، چونکە بابەتـێکی فـراوانی هـەمە لایەنەیە. لە ساڵی (٢٠١٩) شدا، نووسینێکـم بە ناونیشانی (سایـكۆلـۆژیای وێنەکانی منـداڵان)لە سایتەکانـدا بـڵاوکـردەوە. لەم نـووسیـنەمـدا، بە کورتی و بە چـڕی، دێـمە سەر ئـەوەی کە چـۆن منـداڵانی کوردمـان، لە رێـگەی وێنەکـێـشانەوە، بە شـێوەیەکی ئاسان گـوزارشـت لە سـۆز و لە دڵـسۆزی و لە خۆشـەویستی و لە هـاوبەستەبـوونیان بـۆ کوردسـتانی نـیـشـتـمـانی پیـرۆز و شـیـریـن و جـوانـمـان دەکـەن.
هەر وەکو گەورەساڵانمان، منداڵەکانیشمان هەست بە سۆز و خۆشەویستی و دڵسۆزی و بە هـاوبەستەبوون بۆ کوردستانی مـاڵە گەورەمـان دەکەن، چونکە کوردسـتان شکـۆ و ناسنامەمانە. رەنگە سـۆز و خۆشەویستیی کوردسـتان، لەلای منـداڵەکانمان قـووڵـتر بێت. چونکە لە دڵی پاک و لە بـێتوانی و لە خۆشەویـستییەکی رەمەکـییانەوە سەرچاوە دەگـرێـت. جـوانـترین و ئاسانـترین رێگە بـۆ دەربـڕینی ئەم هەست و خۆشەویستییە بۆ کوردستان، بە پێـنووس و فـرشـە و رەنگەکـان، گوزارشـتیان لێـدەکـرێـن.کە رێـگە بە منـداڵان دەدات لە جیهـانی ئەنـدێـشەی قـووڵیانـدا گـوزەربکەن و لە کـێشانی جـوانترین تابـلۆیرەنگـینـدا،خۆشەویستی و هـاوبەستەبـوونیان بۆ کوردستانبەرجەستە بکەن.
بێگۆمـان، منـداڵە چاوگەش رۆحسووکەکانـمان، لە بـنیاتنـانی داهـاتـوویـەکی گەشـتر و شـیاوتـر بـۆ کورد و کوردسـتان، رۆڵـێکی سەرەکیـیان هـەیە. راسـتـییەکە و نکووڵـییلـێـناکـرێـت، کە داهـاتـوومـان لە دەسـتی منـداڵانی ئەمـڕۆمـان دایـە.
وێـنەکـێـشان، وەک ئامـرازێکی ئاسانی راستەوخـۆی داهـێـنەرانە، ئامرازێکی بەهـێز و کـاریـگەرە و رۆڵـێکی گـرنـگی لە تـێگەیـشـتـن و لە هـەست و سـۆزی منـداڵان هـەیە. لەوانـەیە منـداڵان نەتـوانـن لە رێـگـەی وشـە و رسـتە و زمـانیزارەکـیـیەوە، سـۆز و دڵـسۆزی و خـۆشـەویـسـتی و هـاوبەستەبـوونیان، بـۆ کوردستانی جـوانـمان دەرببـڕن و گـوزارشـتـیان لـێـبکەن. بـەڵام لـە رێـگەی وێـنەکـێـشان و رەنـگـەکـانەوە، دەتـوانـن زۆر بە ئاسانی،هـەسـت و سـۆز و دڵسـۆزیو خۆشـەویستیی ناخـیان و پەیامەکانیان بـگەیەنـنو هـاوبەستەبـوونیـان بـۆ کوردسـتان دەربـبـڕن.
ئەگەر سەیـری پەڕاوەکانی وێنەکـێشانی،قـوتابیی پۆلی یەکەم تا دوا پـۆلی قـوتابخانە بنەڕەتییەکـانی کوردستان بکەیـن، دەبـینین بەشی هـەرەزۆری وێنەکـانیان راستەوخۆ یان بە شـێوازێـک لە شـێوازەکـانی ناڕاسـتەوخـۆ، هـەست و سـۆز و خـۆشەویستی و هـاوبەستەبـوونیان بـۆ کوردسـتان لەخـۆگـرتـوون. بـۆ نـمـوونە:
زۆربەی منداڵانی کوردمان، وێنەی ئـاڵای جوانی کوردستانیان کێشاون، کە بەرزترین سیموبـلی نەتەوەییـمانە و بە چـوار رەنـگی گـەش، سوور سپی زەرد سەوز بـۆیەیان کردووە.وێنەی ئاگری ئێوارەی رۆژی نەورۆز و سەیرانی سەیـرانگانی کوردستانیان لە رۆژی جەژنی نەورۆزدا کـێشاون، وێنەی هەڵـپەڕکی بە جلی ئـاڵاو واڵای رەسەنی کوردییانەوە کـێشاون. وێنەی بەهـاری رەنگینی پـڕ لە گوڵـزاری سروشتیان کـێشاون.وێنـەی گـوڵ و پەپـوولەیـان کـێشاون. وێـنـەی دیمـەنەکـانی شـاخـە سەرکەشـەکـان و خۆری گەشی ئاسمانی کوردستانیان کێشاون. وێنەی چەپکە گوڵی نێرگزیان کـێشاون، کە مـژدەهــێنەر و گـوڵە هـێمایی بەهـاری ئەفـسوناوی کوردسـتانە. وێنەی کەویـان لە سەر لـووتکە و لە قەدپـاڵی چیاکان کـێشاون، كە شامـەلی کوردستانە. وێنەی تاڤـگە و رووبـار و چەم وکانیی کوردستانیان کێشاون. وێنەی لەشکری کوردستان، پـێشمەرگە قارەمانەکانی پارێـزەرانی خاکی کوردستانیان کێشاون.نەخـشەی کوردستانی گەورەیان کـێشاون.ئەمانە و بە دەیـان نموونەی تری تابـلـۆ رەەنگـینەکانی منـداڵانی کوردستان، کە گوزارشـتیان لە سـۆز و لە دڵسـۆزی ولە خۆشەویـستییان بۆ کوردسـتان کردوون.
پێویستە ئێوەی دایکان و باوکان، پەروەردەکاران، مامۆستایانی هونەری وێنەکێشان ونووسەرانی وێـژەی منـداڵان، ئەم بەهـرە و ئارەزووە سروشتییەی منـداڵانی کوردمان بۆ کوردستان بـقـۆزنەوە. ئەم هەستە سـروشـتییەیان زیاتر لەلا شـیرین بکەن و زیاترگەشە بەسـۆز و بە خۆشەویستیی قووڵی منداڵەکانتانو قوتابییەکانتان بۆ کوردستان بـکەن. زیاتـر هـانیـان بـدەن بـۆ درێـژەدان و بـۆ داهـێـنان لە وێـنەکـێـشانـدا. هـەر لە منـداڵییەوە بە هەستی کوردستان پەروەری گۆش و پەروەردەیان بکەن. هانیان بـدەن
بـۆ ئـەوەی وێنـەکـێـشان ببـێـت بـەخـولـیایەکی سـەرەکـیـیان و بە بەشـێک لە ژیـانی رۆژانـەیـان و وێنـەکـێـشان بـبـێـت بە چـەکـێکی بەهـێـزی بەرگـری لە کـوردسـتان.
گومانی تـێـدا نیـیە، کە هـەمـوو منـداڵان ئـارەزووی وێـنەکـێـشانیانهـەیە. پێویـستە پێـداویستییەکانی وێنەکـێـشانیان، لە پێنـووسی داریی رەنگاوڕەنگ و لە پاستـیل و لە فـرشە و لە بـۆیـەی ئـاوی و لە مـاجـیک و لە کـاغـەزی سـپـی بـۆ منـداڵەکانتان و بۆ قوتابییەکانتان دابین بکەن و هـاندەریان بن بۆ وێـنەکـێشانی دیمەنەکانی کوردستان و ئەو بابەت و بۆنـانەی کە پەیـوەنـدییان بە کوردسـتانەوە هـەیە. منداڵان بە تـێکڕایی، حـەز بە رەنگە گەشـەکـان و بە دیـزایـنی سـادە دەکـەن.بـۆ هـانـدانیـان، هـەڵـبـژاردە
لە تابـلـۆ جـوانەکـانیان، لە شـوێنێکی ماڵەکانتـان و لە قـوتابخانەشـدا هـەڵـیانبواسـن.
پێـشانەگای ساڵانە بۆ وێنەکانیان بکـەنەوە. خـەڵات و رێـزنامەیـان پێـشکەش بکەن.
لە وڵاتـانی ئەوروپـادا، لەناو نـۆریگەکـانی پـزیشکی منـداڵان و لە هـۆڵەکـان ولەنێـۆ بـازاڕە داخـراوەکان و لە هەموو ئەو شـوێنانەی کە منـداڵان روویان لێدەکەن. لەسەر مـێزی نـزمـدا، پێنووسی داریی رەنـگاوڕەنگ و ماجـیک کاغـەز سپی دانـراون، هـەر منـداڵـێک ئـارەزووی وێنـەکـێشانی هـەبـێـت، لەسەر ئەسکەمبـیـلـێک دادەنـیـشـێـت و سەرقـاڵی وێـنەکـێـشان و رەنگـردنی دەبـێـت. لە ژێـرەوەی وێـنەکەشدا ناوی خـۆی و تەمـەنی دەنـووسێـت.
رەزا شـوانسـ
ویـد: ٢٠٢٥