نووسەر- کارۆخ سەید ڕزگار 

پاش سێ دەیە نزیکەی ٣٤ ساڵ بەسەر دامەزراندنی قەوارەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت. سەرەڕای ئەم ماوە درێژەی لەخۆبەڕێوەبردن، دیمەنە سیاسی و کارگێڕییەکان هێشتا ئاماژە بەوە دەکەن کە تێگەیشتنی ڕاستەقینەی دەوڵەتداری وەک چەمکێکی مۆدێرن و دامەزراوەیی، بە شێوەیەکی گشتی لە ئاستی بڕیاردەرانەدا جێگیر نەبووە.

دەوڵەتداری پێناسەیەکە کە تێیدا دامەزراوە نیشتمانی حوکومێکان و یاسا سەروەربێت واتا لە سەرووی هەموو لایەن و بەرپرسێکی تاکو کەسو حزبێت بەڵام، مغابن ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت بەردەوامیی بەڕەوشێک کە تێیدا هێشتا حیزب و بەرپرسە دیارەکان لە جیاتی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمییەکان قسە دەکەن بڕیار دەدەن، و ڕێڕەوی گشتی حوکوم ڕانیی دیاری دەکەن. ئەمەش واتای ئەوەیە کە بڕیارە نیشتمانییەکان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی حیزبی و کەسییەوە دەردەچن، نەک بەرژەوەندیی باڵاکانی حوکومەت و دامەزراوە فەرمێکان قووڵتر لەم بابەتە بڕوانین تا ئێستا لایەنێک وەها تەماشایی وەزارەتی ناوخۆی حوکومەتی هەرێم دەکات وەک بڵێت ئەم وەزارەتە وەک حیزبەکەی لەباوک و باپیری بۆیی ماوەتەوە نایدە بەهیچ لایەنێک و نا هێڵت حوکومت پێک بهێنرێت لە سەر یەک وەزارەت  ..

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا