محەمەد چۆمانی

لەمابەینی کڵاوسوور و کڵاوڕەش

پەرێشانین دەبینە میسلی گای بەش (حاجی قادری کۆیی)

١- ٣٣ساڵە هەرێمیان وەک گایەک لەبەینی تورکیا و ئێران  بەشکردووە. هەر ئەو دوو وڵاتەش بە فڕۆکە و مووشەک  دەمانسوتێنن، چاویان بەو ئەزموونە هەڵنایەت، ئەو وابەستەییە بە بەرژەوەندییەکانیان هەرێمیان کردە مەیدانی رمبازێنی کڵاوسوور 

(تورکە عوسمانییەکان) و کڵاوڕەش (ئێرانی قاجاری). پاشماوەی دوو ئیدارەیی و دوو زۆنی، هەر تەواوکەری ئەو دابەشکاریەیە، نەخشەکەی بەدڵی ئێران و تورکە، کە هەرێمێکی پڕ تەفرەقە و ئاشووب و  بەهێز و یەکگرتوو نەبێت، لەوەشدا ئامانجیان پێکاوە. چارەسەری کێشەی ئەو هەرێمە لەبەغدایە، نەک تاران و تۆران.

٢- لەئاستی ناوخۆدا دوو زۆنی و گەندەڵی و تاڵانی و ململانێی بەرتەسکی حزبی و پەرتەوازەیی نێو ماڵی کورد، تا رادەیەکی زۆر شکستهێنان لەچارەسەرکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی خەڵک، ئەو کەلێنە گەورانەن تورک و ئێران و میلیشیا کرێگرتەکانی عێراق، لێیەوە لە هەرێم دەدەن. ئەگەر پارتی و یەکێتی ئەوڕۆ خەمی ئەو قەوارەیانە، دەبێت هەرچی زووە ئاسەواری دوو زۆنی رەشکەنەوە، هەڵبژاردن ئەنجامبدەن، چاکسازی و پاکسازی بکەن، بەئیرادەوە رووبەڕووی گەندەڵی و دزی ببنەوە و حکومەتێکی بەمانا نیشتمانی پێکبێنن، دەنا مووشەکی ئێران و فڕۆکەی تورک و درۆن ئەو خاکە دەکاتە سووتماک.

٣- کاردانەوە و هەڵوێستی جەماوەر و شەقام لە هەمبەر دەستدرێژییەکانی ئێران و تورکیا، لەوپەڕی لاوازیدایە، ئەمەش هەر زادەی سیاسەتی پڕ هەڵە و پەڵەی حکومڕانییە، کە ئینتیماو هەستی نیشتمانی خەڵکیان خەفە کرد. تەنانەت تێگەیشتنێکیان بەرهەمهێناوە، لە دەلاقەی بیرکردنەوەی پارتی و یەکێتی و زۆنی زەرد و سەوز سەیری دەستدرێژی ئێران و تورکیا بکرێت، هەولێر مووشەک وێرانی بکات، خەڵکێک لەولا باکی پێ نەبێت و سلێمانی نەمێنێ خەڵێک لە هەولێر لای گرنگ نەبێت! ئەو ئەخلاق و ئەقڵییەتە نیشتمان دروست ناکات، تەنێ زۆن و حزب نەبێت!

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا