د. سیروان عارەب صادق*

تەوەری یەکەم پێگەی کورد لە ناوچەکە

کورد لە هاوکێشەی گۆڕانکاریەکان ژمارەیەکی قورس و سەنگی زۆری دەبێت لەبەر ئەو خالانەی خوارەوە :

یەکەم : لەڕووی جوگرافی گەلی کورد لەسەر پانتایەکی جوگرافیایی زۆر گرنگ دەژیت کە رۆژهەلات و رۆژئاو بەیەکەوە دەبەستێتەوە هەموو رێگا ووشکانیەکان بە خاکی کوردان تێپەڕ دەبن کە ئەمە کاریگەری و پێگەی کوردانی بەهێز کردووە لە داهاتووی ناوچەکە.

دووەم: خاکی کورد لە هەرچوارپارچەکەی خاوەنی دەرامەتی سروشتی یەکجار گرنگ و بەبایەخن لۆ داهاتووی ئابوری وولاتان پیشەسازی هەر بۆنمونە کوردستانی عێراق خاوەنی زیاتر لە 45 مليار برميل نەوتی یەدەگی مسۆگەرە و زیاتر لە 5 ترلیۆن مەتر سێ غازی سروشتیە لە ڕۆژئاوا تەواوی یەدەگی نەوتی دەولەتی سوریا لە ناوچە کوردیەکانە، لە باکور سەرجەمی بەست و بەنداوەکانی تورکیا کە شانازی پێدەکات لەگەل باشترین ناوچە دەشتایە بە پیتەکان دەکەونە ناوچە کوردنشینەکان, له خۆرهەلات دەیان کانزایی بەپیت و ستراتیجی کە تاوەکو ئێستا کاری لەسەر نەکراوە لەو وولاتی کوردانە لە رۆژهەلات. هەموو ئەمانە بوونەتە بنەمایەکی ئابوری زۆر گرنگ کە لە داهاتوو پێگەی کوردان لە رۆژهەلاتی ناوەراست بەهێزتر دەکات .

سێیەم : پێکهاتەی دانیشتوانی کوردستان کە لەگەل خواستی وولاتانی زلهێزی دونیا دەگونجێت کە زیاتر قبولی پێکەوە ژیان و پاراستی بنەماکانی مافی مرۆڤ دوور لە بیری توند ڕەوین ئەمەش رۆلی گرنگ دەبینیت لە بەدیهێنانی رۆژهەلاتێکی ناوەڕاستی ئارام و گەشەسەند و پێشکەوتوو . چوارەم: پیر بوونی وولاتانی ناوچەکە چونکە دەولەت هەمان سروشتی مرۆڤی هەیە بە قۆناغەکانی تەمەن تێپەڕدەبێت لۆیە ئێستا بەشی زۆریان لە قۆناغی کۆتایان دەبێت جارێکی دیکە سەرلەنوێ بە فۆرمێکی جیاواز و نوێ لەدایک ببنەوە

 

تەوەری دووەم : گرنگی کورد لە ڕوانگەی وولاتانی خاوەن پرۆژەی رۆژهەلاتی ناوەڕاستی نوێ .....

یەکەم : گەلێکی ئاشتی خوازی کە باوەڕی بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی پێکەوەژیان هەیە زۆر باشترە کە بکرێتە هاوپەیمانێکی ستراتیژی لە ناوچەکە چونکە لەرابردوو نەتەوەکانی دیکە تاقیکردنەوە بەلام بوونە بەربەست لەبەردەم خواستی وولاتانی پیشەسازی گەورەی جیهان .

دووەم: بە درێژایی مێژوو لەو ناوچەیە ململانێیەکی نەتەوەی و ئاینی و مەزهەبی لە نێوان گەلانی دەسەلات بەدەست هەبووە ئێستا جیهان لەوە گەیشتووە کە بوونی کورد وەک هێلی جیاکەرەوەی نێوان عەرەب تورک -عەرەب فارس - فارس و تورک- سونەو شیعە بژاردەیەکی زۆر باشە بۆ کەمکردنەوەی ئەو ململانێیە خوێناویە درێژ خایەنە .

سێیەم : کرانەوە دبلۆماسی کوردی لە هەموو پارچەکان بەتایبەتیش لە باشورو ڕۆژئاوا ئەو پەیامەی گەیاندە سەرجەم گەلانی جیهان کە کورد ئەو قۆناغەی تێپەڕاندووە کە نەتوانێت ئیدارەی ئابوری و سیاسی لەناوچە بکات . چوارەم : بیرمەند و سەرۆک و سەرکردەی ئەو وولاتانەی کە کوردستانیان داگیر کردووە گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە کورد بە کوشتن و بڕین و شەڕ کۆتایی نایەت و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر و بە ئیرادە تر دەبن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان بۆیە ئێستا ئەوەندەی بەدوای ڕێکەوتن و ئاشتین نیو ئەوەندە بەدوای شەڕو یەکلایکردنەوەی سەربازی نین.

 

تەوەری سێیەم : چی لەسەر کورد پێویستە لەم قۆناغە هەستیارە .

یەکەم : سوود وەرگرتن لەو دەرفەتە مێژووییەی کە لە ناوچەکە هاتۆتە پێشەوە بەوەی زیاتر لە ڕووی ڕاستەقینەی گەلی کورد بە جیهان بناسێنن کە گەلێکی ستەملێکراوە بە هەموو جۆرێک مافی پێشێلکراوە.

دووەم : لە ئێستادا سیاسەتی جیهان بەدەست کۆمپانیا ئابووریە فرە رەگەزەکانە دەبێت سوود لەو کۆمپانیا ئابورییە گەورانە ببینرێت لە ڕێگایی ئەوانەوە کاریگەری بخەنە سەر سیاسەت بەدەستانی جیهان .

سێیەم : ئاشتی و ئاشتەوایی ناوەخۆ خالی هەرە بەهێزە دەبێت کاری لەسەر بکرێت و ئینتمایی نەتەوەی و خۆش ویستنی وولات لە نێو گەنج و لاوانی کورد پەڕەی پێبدرێت و هەمووان هەست بەوە بکەن کە خاوەنی کوردستان و گەڵ و سەرکردایەتی کورد لە هەموو ناوچەکانی کوردستان لەگەل یەک ئاشت بکرێنەوە .

داهاتووی کوردستان ڕوونە ئەوەی سەدان ساڵە چاوەڕوانی دەکەین لەگەل گۆرانی چاوەڕوانکرای ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە دەستی دەهێنین .

 

*مامۆستای جوگرافیای سیاسی

 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا