دانیڕ ۆدریک
لەفارسییەوە: ئەرسەلان حەسەن
هەڵبژاردنەکانی فەرەنسە و بەریتانیا، هاوشانی ململانێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئەمریکا، ڕەنگدەرەوەی ئەو گرژیانەیە حزبە چەپەکان هەوڵدەدەن شووناسێکی نوێ بۆخۆیان دەستەبەر بکەن و جێگرەوەیەکی ڕەوابن بۆ ڕاست تووندڕەو کە بەرەوڕووی بوونەتەوە. ڕاست تووندڕەو بۆ یەکەمجار قەیران و پاشەکشەی نیۆلیبرالیزم و لێڕوانینی جیهانگیری ئابووریقۆستەوە کە دوای قەیرانی دارایی جیهان لە ساڵی ٢٠٠٨ ڕوویدا، لە کاتێکدا پاشەکشەی چەپ دە ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکرد بوو، بەڵام ئێستا حزبە چەپەکان لە پێگەی باشتردان.
حزبی کرێکارانی بەریتانیا سەرکەوتو کۆتایی بەحکومەتی ١٤ساڵەی پارتی پارێزگارانهێنا. هاوپەیمانی چەپی بەرەی گەلی نوێ لەفەرەنسە بەراورد بەهێزە هاوپەیمانە میانڕەوەکان بەسەرۆکایەتی ئەمانوێل ماکرۆن، چانسی بۆ بەرگرتن لە ڕاست تووندڕەو زیاترە. گەرچی جۆ بایدن لەڕاپرسییەکاندا لەدواوەی ترەمپەوەیە، بەڵام بەسیاسەتی پیشەسازی و ئابووری سەوز، وڵاتی خستووەتە سەر ڕێگایەکی نوێوە.
چەپ و حزبی دیموکراتلەئەمریکا کێشەیان زۆرە. کێشەی سەرەکی دیموکراتەکان ئەوەیە نوێنەری کام تووێژەی کۆمەڵایەتینو ڕوانینیان بۆ پرسە سیاسی و ئابوورییەکانچییە. هەمووحزبە چەپەکانیش هەمان کێشەیان هەیە.
تۆماس پێکتی نیشانیداوەحزبە چەپەکان مەیلییان بەرەو پێگە باوەکەیان، واتا پشتگیریکردنی چینی کرێکار و چینی بێبەش و نووخبە خوێندەوارەکانە. هێشتا چەپ نەیتوانیوە شووناسەکەی تەبای واقیعیەتی ئێستا بێت. دەپرسین، دەبێت چۆن چەپ پێگەی خۆی بەفۆکەس خستنەسەر بارودۆخی ئێستای سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی پێناسەبکات؟ ئایا پێویستە چەپ هاوشێوەی سیاسەتی هاوپەیمانی چەپی بەرەی گەلی نوێ لەفەرەنسە لەسەر دابەشکردنەوەی سامان قووڵبێتەوە؟ یان دەبێت چەپەکان وەک حزبی کرێکارانی بەریتانیا جەختبکاتەوە لەبەرپرسیارییەتی دارایی (دیسیپلینی بوودجەی حکوومەت، لێپرسینەوەی دارایی، کۆنترۆڵکردنی دارایی)؟ یان ئەگەر چەپەکان سیاسەتی بایدن قبووڵ بکەن، ئامانجی سیاسییان چییە؟
چەپەکان چۆن مامەڵە لەگەڵ پرسەکانی وەک کۆچ، ژینگە یان مافەکانیڕەگەزگۆڕاودادەکەن، شتێکی ترە؟ لەکاتێکدا نووخبە کلتوورییەکانیکۆمەڵگا ڕوانگەیانبۆئەم پرسە لەخەڵکی ئاسایی جیاوازە؟
ناکارایی ستراتیژە کۆنەکان کێشەی ئێستایە. کرێکارانی پیشەسازی ئەندامی سەندیکای کرێکاری لە دەیەکانی دوای جەنگی دووەمی جیهان، ناوکی سەرەکی حزبە چەپەکان بوون. چینی ناوەڕاستییان پێکهێنا. ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی پیشەسازی لە ئەمریکا و ئەورووپا، پشکی هێزەکانی کار کەمترە. بەشی سەرەکی هێزەکانی کار لەکەرتی خزمەتگوزارییە. کاتێک بایدن لەکانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ دەسەڵاتی گرتەدەست، پشکی کەرتی بەرهەمهێنانی پیشەسازی کار لەئەمریکا لە ٨.٢٪ بوو، بەڵام نهۆ سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتەکەی بۆ زیندووکردنەوەی بەرهەمهێنانی پیشەسازی، پشکی کەرتی بەرهەمهێنانی پیشەسازی لەخوار ٨.٢٪وە.
هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپی وەک ئەڵمانیا، پشکییان لەهێزی کار لەکەرتی بەرهەمهێنانی پیشەسازی زیاترە، بەڵام لەماوەی چەندین ساڵدا،هیچکام لەم وڵاتانە نەیانتوانیوە بەر بەکەمبوونەوەی هێزی کاری کەرتی پیشەسازی بگرن.
هێشتا حزبە چەپەکان بەتەواوەتی دەرکییان بە واقیعیەتی گۆڕانی ستراکچەر و کەمبوونەوەی کار لەکەرتی پیشەسازی نەکردووە. سیاسەتی ئەم حزبانە دەربارەی کار و نۆژەنکردنەوەی ئابووری، قبووڵکردنی ڕکابەری، بەدیجیتاڵیکردن و پەڕینەوە بۆئابووری سەوز، واقیعبینانە دەرناکەوێت و سیاسەتی پشتیوانیکردنی ئابووری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە پێی واقیعبینانە نییە. کاتێک زۆربەی کرێکاران بەرهەمهێنەرنین و ئاسۆی دامەزراندن لەکەرتی پیشەسازیدا بووەتە مەحاڵ، پێداگری لەسەر ستراتیژی ئابووری پشتبەستوو بە بەرهەمهێنانی کەرتی پیشەسازی، هیچ سەرنجڕاکێشییەکی ئابووری نییە.
گرتنەبەری سیاسەتی دابەشکردنەوەی ئابووریش کێشەیە. باسوخواسی پێشخستنی سیستمەکانی باج و زیادکردنیڕێژەی باج لەسەر داهاتە بەرزەکانزۆرە. زیاتر پشتگیریکردنی کۆمەڵایەتی حکوومەت و بیمەی کۆمەڵایەتی باشتر پێویستی بنچینەیین، بە تایبەت لەئەمریکا کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حکوومەت زۆر لاوازن، بەڵام پێویستەبزانین دابەشکردنی داهات بەسەر کرێکاران، قەرەبووی کەرامەت و قەرزی کۆمەڵایەتییان ناکاتەوە، ئەمەش کاتێکە کە کاری بەسوود نەمێنێت.
هەروەها سیاسەتی دابەشکردنەوە، چارەسەری تێکچوونی ژیانی کرێکاران ناکات کە داخستن و گواستنەوەی کارگەکانە بۆشوێنێکیتر. کەوایە چەپ پێویستی بە بەرنامەیەکی دروستە بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری بەسوود و بەرهەمهێن لەهەموو ئابووری وڵات، بە تایبەت لەناوچە پێشنەکەوتووەکان بۆ هێزی کارێکە کە زانکۆی تەواو نەکردوە. ئامانج لەوجۆرە بەرنامەیە ڕەخساندنی هەلی کار نییە لەپیشەسازییەکانی ئۆتۆمبێل و پۆڵا، بەڵکو ئامانجی دروستکردنی هەلی کارە لەکەرتی خزمەتگوزاری، وەک کەرتی چاودێری تەندروستی و بازرگانی تاکەکەسی.
لەوەش گرنگتر،پێویستە بەرنامەی چەپەکانفۆکەس بخاتەسەر ئەو داهێنانەی کە هەلی کاری زیاد کردوە. هاوکات زیادکردنی حەقدەست و بزنسەکان خۆیان پێویستییان بەداهێنانە لەڕێکخراوەکان و تەکنەلۆژیای نوێدا. دەکرێت ئەمکارە بەنۆرەی خۆی بەرهەمهێنانی کرێکارانی کەم خوێندەوار زیادبکات. بە پێچەوانەی ئۆتۆماتیککردن و شێوەکانیتری تەکنەلۆژیای کەمکردنەوەی کارە، داهێنانەکانیڕەخساندنی هەلی کار یارمەتی کرێکارانی ئاسایی و کەمتر خوێندەوار دەدەن کۆمەڵێک ئەرکی ئاڵۆزتربگرنەئەستۆ.
بۆنموونە، دەکرێت داهێنانەکان لە کەرتی ئامێرە دیجیتاڵیەکان بەنموونەی ئەم داهێنانە بزانی. پێویستە داهێنان و بەهرەداری ڕۆڵی بنەڕەتییان لەم بەرنامەیەدا هەبێت. سیاسەتی زیادکردنی بەرهەمداری و داهێنانە نوێیەکان زۆر هاوشێوەی سیاسەتی پیشەسازی سەرکەوتووی ڕابردوون. بۆیە دەکرێت پێی بگوترێتسیاسەتی پیشەسازی لە کەرتی خزمەتگوزاری یان سیاسەتی بەرهەمهینانی کار. ئەم سیاسەتانە بەهاوکاری نێوان کەرتی ناوچەیی و کەرتی بەرنامەکانی داهێنانی نیشتمانییە. داهێنان و دروستکردنی هەلی کار لە کەرتی خزمەتگوزاری وایکردووە هێزی کاری کەم خوێندەوار ڕابکێشێت.
من و هاوکارەکانم بەرنامەی جۆراوجۆرامان بۆ ئەمریکا، فەرەنسە و بەریتانیا داڕشتووە. پێویستە چەپی نوێ هەم لەستراکچەری نوێی ئابووری و هەم پێویستبوونی بەرهەمداری بگات. تەنیا بەمشێوەیە هێزی چەپ دەتوانێتلەداهاتوودا بێتە بزووتنەوەی سیاسی و بەدیلێکیڕەوا بۆڕاست تووندڕەو.
* دانیڕۆدریک، مامۆستای ئابووری سیاسی نێودەوڵەتییە لەقووتابخانەی کەنەدی هارڤارد، سەرۆکی کۆمەڵەی ئابووری نێودەوڵەتییە.
iran-emrooz.net