عەبدولمەسیح سەلمان سوور
پێشەكی
دوای كۆتایی هاتنی شەڕی ساردو هەرەسهێنانی یەكێتی سۆڤییەت لەدوای نەوەدەكانی چەرخی رابردوو وە پێش ئەویش، دەوڵەتی چین هەستی كرد كە گۆڕانكارییەكی تر دێتە ئاراوە لە جیهان وە دەستیكرد بە چاككردنی سیاسەتی دەرەوە و كرانەوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی پەیوەندییەكانی ئابوری وە دیاركەوتنی لە مەیدانی سیاسی و ئابوری جیهاندا وەپتەوكردنی ئەركەكانی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی ببێتە هێزێكی زلی ئابوری لە جیهاندا دوای دەربازبوونی لە ئایدۆلۆژییەتی شۆڕشی رۆشنبیری كە یەكەم سەرۆكی چین ماوتسی تۆنگ دوای سەركەوتنی شۆڕشەكەیان بەرپایكردبوو وە دەستكرا بە چاكسازی لەناوە و كرانەوە لەسەر ئاستی جیهاندا كە سەرۆكی چین دنگ شیاو پینگ لە ساڵی 1978 بەرپای كرد تاوای لێهات بیركرا بەكردنەوەی رێگای ئاوریشمی كۆن كە بازرگانییەكی باشی پێوەدەكرا. لەسەر دەستی سەرۆكی ئێستای چین شی جین پینگ لە ساڵی 2013 بەناوی پشتێن و رێگا واتا (پشتێنی ئابوری لە رێگای ئاوریشم) بۆ بەرەو پێشخستنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیای ناوەراست و روسیا و ئەورۆپا لەلایەك وە لەلایەك تر لەگەڵ دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئەمریكیای لاتینی ئەوەش بەكردنەوەی رێگای وشكانی و دەریایی و بنیاتنانی هێلی شەمەدەفەرو فڕۆكەخانە و بەندەرو .. هتد.
رێگای ئاوریسشم/ مێژووی رێگای ئاوریشم دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی دووەمی پێش زایین كە بەكاردەهات بۆ گواستنەوەی كەل وپەل بە تایبەتی ئاوریشمی سروشتی بۆ ئێران و توركیا وڵاتانی عەرەبی و باكوری ئەفریقیا و ئەوروپا ئەویش بە دوو رێگا:
1-رێگای باكور/ لە باكوری چین دەستی پێدەكرد وبەرەو رۆژهەڵاتی ئەورورپا تا دەریای رەش.
2-رێگای باشور / لە باشورەوە دەستی پێدەكرد بەرەو توركستان و خوراسان و كوردستان و عێراق و سوریا و ئەنتالیا تا دەریای سپی ناوەڕاست.
دوای ئەوەی كە بیركرا بۆ كردنەوەی ئەم رێگایە، وەڵاتی چین دەستی كرد بە جێبەجێكردنی لە ساڵی 2016 كە چینی دەبەستیتەوە بە (64) وەڵات كە بەشدارن لەم پرۆژە گەورەیە كە پێكدێت لە كردنەوەی رێگاوبان و هێلی شەمەندەفەر و فڕۆكەخانە و بەندەرو كە زیاتر لە (900) پڕۆژەی زل لەخۆ دەگرێت.
بایەخی پڕۆژەی پشتێن و رێگا/ ئەم پڕۆژەیە دوولایەن دەگرێتەوە:
1-لایەنی ئابووری كە چەند سوودێكی هەیە:
+بەرەوپێشخستنی ژێرخانی وڵاتان.
+بەرەوپێشخستنی پەیوەندییەكانی هەرێمایەتی و جیهانی.
+ئاڵوگۆڕی متمانە لەوەڵاتانی بەشداربووی ئەم پڕۆژەیە.
+زیادبوونی وەبەرهێنان و بازرگانی.
+بەهێزكردنی پەیوەندی تەكنەلۆژیا و زانیاری.
2-لایەنی سیاسی/ ئەمە دەگەیەنێ كە چین هەڵسوكەوت بكە لەگەڵ ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە پڕۆژەكە بەرێگای ئاشتنیانە، نەك ببێتە دەوڵەتێكی ئیستعماری كە رۆژئاوا پڕوپاگەندەی بۆ دەكات.
وە ئەمەش لەوە بەدیاردەكەوێ كە پڕۆژەی پشتێن و رێگا هەڵقوڵاوە لە فەلسەفەی كۆنی چین و كەلتورەكەی ، بەتایبەتی رێنماییەكانی فەیلەسوفی چین كۆنفۆشوسی كە داوای لێكتێگەیشتنی و چارەسەكردنی كێشەكان بە ئاشتیانە دەكات، وە پتەوكردنی پەیوەندییە نێودەڵەتییەكان لەبەرژەوەندی هەموولایەك وە ئەم فەیلەسوفەش بەدڵنیایەوە سەرۆكی چین شی جین پینگ لە 6/7/2021 بەرپای كرد لە كۆبونەوی فراوانی پارتی كۆمونستی چین بەبەشداربوونی (500) حزب و رێكخراوی شارستانی لە (160) وڵات و بە بەشداری )24) سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی جیهان.
بایەخی پڕۆژەكە/ ئەم پرۆژەیە دوو ئامانج لەخۆدەگرێ:
یەكەم/ تەسك كردنی بیری جەمسەری تاك رەوی .
دووەم/ بەدیهێنانی یارمەتی و شەراكەتی چین و وڵاتانی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە.
وە لێرەدا وەڵاتی چین پێنج پێشنیاری سەرەكی خستەروو بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی:
1-رێكخستنی سیاسەتەكان
2-پێكەوە بەستنی ژێرخانی وڵاتان
3-بازرگانی بێ كێشە
4-بەرەوپێش چوونی باری دارایی
5- بەدیهێانی پەیوەندی لە نێوان میللەتان.
ئاراستەی پشتێن و رێگا/ ئەم رێگایە بەدوو ئاراستە دەڕوا:
یەكەم/ رێگای وشكانی كە بەم شێوەیە دەبێت:
هێلی یەكەم: رۆژهەڵاتی چین دەبەستێتەوە بە ئاسیای ناوەڕاست و روسیا تا دەگاتە ئەوروپا.
هێلی دووەم/ لەچین دەسپێدەكات بۆ ناوەڕاست و رۆژئاوای ئاسیا و ناوچەی كەنداو و تادەگاتە دەریای سپی ناوەڕاست.
هێلی سێیەم/ لەچین دەستپێدەكات بۆ باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئاسیای خوارو تا زەریای هیند.
دووەم/ رێگای دەریا/ ئەمەش بەم شێوەیە:
هێلی یەكەم/ لە كەناری چین دەستپێدەكات بەرەو هیند و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئەفریقیا تا كەناری ئەورۆپا.
هێلی دووەم/ بەندەرەكانی كەناری چین دەبەستێنەوە بە زەریای هێمن.
دوا وشە/ ئەم رێگایە دەبێتە هۆی گەشەكردنی بازرگانی و تێكەڵبوونی میللەتان بەشێوەیەكی سەردەمیانە وە چارەسەركردنی كێشەكان بە لێكتێگەیشتن و گفتوگۆی ئاشتیانە ، وە هەر بۆیە چین داوا دەكات وەڵاتەكەی یەك بگرێت بەم شێوەیە كە لە كۆنگرەی هەژدەمینی پارتی كۆمونیستی چین لە ساڵی 2012 سەردەمێكی نوێی بڕیاری لە بنیاتنانی سوسیالیزم بەتایبەتمەندی چین درا بۆ پاراستنی خاكی چین وە یەكگرتنەوەی بەتایبەتی پرسی تایوان كە هەر لەكۆنەوە سەربەچین بووە بەشێوەیەكی ئاشتیانە.