نەعمان عومەر

 سەردانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ هەرێم لەم کات و ساتەدا ، کەلە میدیاکانەوە وا باس دەکرێت  گوایە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمارو  سەرۆکی وەزیرانە، دەکرێت لە پاڵ ئەم ئامانجانەوە کۆمەڵی پرس وئامانجی تری هەبێت ،یەکەم ئەم سەردانە لەکاتێکایەکە ئەمریکا تاڕادەیەک مەلەفی سوریای بەکاتی چارەسەرکردوە ئەم چارەسەرکردنەش نە ک هەر لە ئاست چاوەڕوانیەکانی کوردا نەبوو بەڵکوو تاڕادەیەک پشتتێکردن و بەجێهێشتی کوردیش بوو  ،بەجۆرێک ئەگەر  شەقامی کوردی و ناڕەزایی کۆنگریسی نەبوایە نزیک بوو بەیەک جاری چەکدارانی جۆلانی تەوای ناوچەکانی  ژێردەسەڵاتی هەسەدەی داگیربکەن ،ئەمەش بۆکورد نەک هەر لە ڕۆژئاوا زەنگی مەترسیدار بوو  بەڵکوو  بۆ باشوریش ،هەربۆیەش ڕاستەوخۆ کەناڵی دبلۆماسی کوردی لەباشور کەوتە جموجوڵ وسەردانی کردنی ئەوروپا  بۆ پەیداکردنی پاڵپشتی ، ئەم سەردانەش لەکاتێکدایە کە ئەوروپا  پەیوەندیەکانی باش نیە لەگەڵ ئەمریکادا بەهۆی سیاسیەتی خۆسەپاندنی ئەمریکاو ئەوفشارە جۆراوجۆرانەی لەئەوروپای دەکات، لەلایەکی تریشەوە ئەم هەنگاوە ئیسرائیلی بەهێزترکرد و دەستی ئێرانیشی لەووڵاتە کۆتای پێهێنا هاوکات تورکیاو جۆلانی و قەتەرو ئوردنیشی ڕازیکرد ، ئەم  هەنگاوەش وەک ڕێگا خۆشکردنێک بۆ لێدانی نفوزی ئێران لەعێراق وئەگەری وەشاندنی گوزی سەربازی لەدژی ئێران لێک دەدرێت بەتایبەت دوای دەرچونی بەشێکی زۆری چەکدارانی داعش لەزیندانەکان . ئەم بۆچونە ئەوکاتە زیاتر وەک ئەگەرێکی چاوەڕوان کراو دەبیندرێ کە ئەمریکا دوبارە هەڕەشە تەقلیدیەکانی دژی شیعەو گروپەچەکدارەکان دوبارەکردەوە ،هەڕەشەیەک کە هاوکات بە هێنانی کەشتی  جەنگی ئیبرهیم لنکۆڵن بۆ ناوچەکەو کوتانی تەپڵی شەڕ . بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی  لاوازکردنی سوریاو  خزانی بۆناوپرۆژەی ستراتیژی ئابوری و نەخشەی سیاسی ئەمریکاو ئیسرائیل و دورکەو تنەوەی لە ئێران ، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی درکی بە نزیکبونەوەی مەترسیەکان کردوو پێشبینی دوبارە بونەوەی سینارێۆی سوریای کرد لەعیراق ،بەتایبەت کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی خۆی بۆ کاندید کردنی نوری مالکی دەربڕی ، هەروەها شیعەکان درکیان بە توند بونی وتاری سونەکردو پێشبینی  هەماهەنگی ئەمریکاو چەکدارانی داعش و سونەی عیراقیان  کرد، بۆ لاوازکردنی شیعە، ئەم واقعە وای کردوە پەیوەندی شیعەو حەلبوسی خەراپ بێت ودۆخیێکی نۆێ بێتە ئاراوە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندی کورد وشیعە هەبێت ،واتە هەم شیعە هەمیش کورد درکیان بە هەبونی نەخشەییەکی ژێراو ژێری ئەمریکی ئیسرائیلی عەرەبی سونی کردوە بۆ دوبارە گۆڕینی ئاڕاستەی سیاسی و نفوزو دەسەڵات لەعیراق. بەم شێوەیە ئەگەرتادۆێنێ کورد ئەمریکا ی بەدۆست وپاڵپشتی خۆی دەزانی ئێستا ئیتر دوای ئەزمونی ڕۆژئاوا ئەم بۆچونە گۆڕا ،شیعەش ئیتر لەم دۆخەدا  تێگەیی کە دژایەتی کردنی کورد  لەئێستادا تەوازنی هێز دەگۆڕێت لەقازانجی پرۆژەی ئەمریکی و ئیسرائیلی دەشکێتەوە  ،ئەمەش هەڵەی ستراتیژیە . بەم شێوەیە لەدۆخی ئێستادا وەک زەرورەتێکی بابەتی کورد وشعە پێویستیان بەیەکتری هەیە ،بۆیە ئەم سەردانە جگەلەوەی بۆ ڕێکەوتنە لەسەر سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران ،لەهەمان کاتدا بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوو گۆیە لە ڕێگای کونسڵگەری ئەمریکی لەگەڵ وەڵاتەکەیدا . بەڵام ئەوەی لەم هاوکێشەیەدا پێویستە کورد بەوردی گرینگی پێبدات ،ئەوەیە کە لەئەگەری پێچەوانە بونەوەی هاوکێشەکان و ڕێککەوتنی ئەمریکاو ئێران لەسەرگفتوو گۆو دانوستان وڕێککەوتن کە لەسیاسەتدا مەحاڵ نیە ؟ ئەوە جارێکی تر  ڕەنگە کورد ی باشور  بەهەمان کێشەو ئالانگاری سینارۆیی ڕۆژئاوادا تێپەڕێت . بۆیە ئەوەی پێویستە هەنگاوی بەپەلەی بۆ بنرێت ڕێکخستنی ناوماڵی کوردو گرێدانی کۆنگرەی نیشتیمانی کوردستانیە بۆ یەکخستنی کۆمەڵی سمبوڵ و ڕوداو ناو حەڵال و حەرام و نەخشە ڕێگای نیشتیمانی هاوبەش ،چونکە ئەوەی لە ڕۆژئاوا ڕویدا نابێت وەک ڕوداوێکی کاتی و تایبەت و سنوردار سەیر بکرێت بەڵکوو  پێویستە وەک بابەتێکی چارەنوسسازی کوردستانی وسەرتاسەری ببیندرێت ،کە دەخوازێت هەنگاوی نیشتیمانی کوردستانی بۆ بنرێت. ئەوەی لەشەقام و لە جموو جوڵ وچالاکیەکانی لاوان و ژنان و سەرجەم کوردستانیان بیندرا ، وادەحوازێت کە بخرێتە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژی بۆ پەرە پێدانی شێوازی تێکۆشانی مەدەنی و  نەخشەی ستراتیژی کوردستانی و مانڤێست کردنی ئامانج ووتارو   هێماو بونەی گشتی گەلی کوردستان ،کە پێکەوە ببنە فاکتەری یەکگرتن وهێز بۆ گەلی کورد ستان و پاراستنی دەسکەوتەکانی .

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا