ئەنوەر حسێن (بازگر)

پاش (43) مانگ لە گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمراڵی، مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ عومەر ئۆجەلان و كۆتایی دیسەمبەریش وەفدی (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر سەردانی ئۆجەلانیانكرد.

كردنەوەی دەرگای ئیمراڵی بۆ (دەم پارتی) لەلایەن (AKP) لەبەر ئەم هۆكارانەیە:

یەكەم: یاریكردن و چاوبەستەگی لەگەڵ جیهانی خۆرئاوا لە كەیسی مافی مرۆڤ، كە دەتوانم دانووستان بكەم و پرسی ئاشتیم لەگەڵ كورد و ئۆجەلان بۆ گرنگە، بەڵام نامەوێت لەگەڵ قەندیل دانیشتن بكەم.

دوەم: بەكارهێنانی كارتی كورد و هاوپەیمانی (دەم پارتی) لە (CHP) بستێنێتەوە، كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشووی پڕۆسەی دەنگدانی شارەوانییەكان و سەرۆككۆماریدا، كورد سیگناڵی مەترسیداری دا بە ئاردۆگان و (AKP)، كە دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا (CHP) براوە بێت.

سێیەم: یاریكردن لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، تا بڵێ من دوو هێز دەناسم (تیرۆر-پەكەكە، قەندیل، هەسەدە)، (دەم پارتی) كە لە ڕاستیشدا، باوەڕی بە هیچ كامیان نییە، چونكە كوردی زیندوون.

چوارەم: خاڵی گرنگ و هەقیقەتی دانووستانەكە ئەوەیە، بەڵكو ئۆجەلان قسەیەك بكات و مخالفی قەندیل بێت، بەڵكو ببێتە خیلافی نێوان (باڵی ڕاست و چەپ)ی قەندیل و كۆتایی بە ئاپۆیزم بێت.

پێنجەم: تا نەورۆزی داهاتوو، گەر توركیا ئەو ئەجێندایانەی دایناوە لە (سوریا. هەرێمی كوردستان، عێراق) بۆی بچێتە پێش، ڕەنگە ئۆجەلان بانگهێشتی پەرلەمان بكات، بەڵام دیدارە نهێنییەكانی چوار جاری ئاردۆگان و شەش جاری باخچەلی لەگەڵ ئۆجەلان. ئاماژەن بۆ ئەوەی، كە توركیا هێشتا قسەی دڵخوازی خۆی لە ئۆجەلان وەرنەگرتوە ئەویش ڕستە دڵخوازەكەیەتی (پەكەكە چەك دابنێت...!).

بەڵام چ سەختە بۆ توركیا، كە هەموو شتێكی مسۆگەر نەكردبێت و ئۆجەلان لە پەرلەمان ڕاستەوخۆ قسە بكات.

پێچەوانەكەشی ڕاستە، چ سەختە ئۆجەلان، گەر دەستكەوتێكی كۆنكرێتی و لایەنی سێیەم بەشدار نەبێت و بێت قسەیەك بكات، توركیا گەر پرسەكەی بۆ جددی دەبێت واز لەو گەمەیەبێنێت، كە دەڵێ: (من لەگەڵ قەندیل و تیرۆر (PKK) دانووستان ناكەم، چونكە (قەندیل، پەكەكە، ئۆجەلان و دەم پارتی)) یەك خەتن لە پڕۆسەكە...

شەشەم: لە قەندیل دووبۆچوونی جیاوازی هەیە، كە پەیوەندی بە خەتی (ڕووسیا و ئێران) هەیە و هێشتا دیار نییە، ئایا ئەو دوو وڵاتە، كە دەیان ساڵە لە پشت قەندیلەوەن، چرای سەوز یان سور-یان نیشانی سەركردەكانی قەندیل داوە.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا