تەوقەنەکردنەکەی (شێخ مەحموودی حەفید) و (ئەحمەد شەرع)

بۆچوونی شێخەکانی ئیسلام سەبارەت بە تەوقەکردن لەگەڵ مێینەدا چۆنە ؟

تێڕوانینی هەڵە بۆ (ئەوی دیکەی جیاواز- الآخر المختلف)

د.سالار تاوگۆزی 

دەست درێژ نەکردنەکەی (ئەحمەد شەرع) بۆ تەوقەکردن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ( ئەنالیناباربۆک)، تەوقەنەکردنەکی شێخ  (مەحموودی حەفید)ی  لەگەڵ ئینگلیز بە بیرهێنامەوە، کە هەندێک بە هۆکاری نەهامەتییەکانی کوردی دەزانن و هەندێکی دیکە ئەم بابەتی تەوقەنەکردنە بە ناڕاست و هەڵبەستراو دەزانن. 

بەهەر حاڵ، هۆکاری پشت هەردوو تەوقەنەکردنە، بیرکردنەوەیەکی ئایینییە کە هێشتا لەناو ئیسلامییە سیاسییەکانی کورد و ئەو مسوڵمانانەدا باوە کە بە گوتاری ئەو ئیسلامییانە کاریگەرن، ئیسلامییەکانیش بۆ ئەو کارە پشتیان بە هەندێک ڕیوایەت یان گێڕانەوە و لێکدانەوەی کۆن و هەڵە بۆ کۆمەڵێک دەقی گوماناوی بەستووە کە لەگەڵ واقیعی ئەمڕۆدا نایەنەوە. 

ئەم تەوقە نەکردنە، پێمان دەڵێت کە تێڕوانینێکی سەلەفییانەی مەترسیدار بۆ ئەوی دیکەی جیاواز (الآخر المختلف) لە مێشکی ئەو ئیسلامییانەدا هەیە، ئیتر جیاوازەکە ڕەگەزیی بێت یان ئایینی یان نەتەوەیی. هیچ کاتێکیش ئەنجامی ئەم تێڕوانینە باش نەبووە هەروەک بۆ شێخ مەحموود و کورد باش نەبوو، بێگومانیشم بۆ ئەحمەد شەرع و ئەو ئیسلامییە ئوسوڵی و توندڕەوانە باش نابێت کە ئێستا حوکمی سوریا دەکەن. ئاخر هەندێکیان ئامادەن دەست بۆ سەربڕین و لێدان و دەستدرێژیکردنە سەر  ئەوی دیکەی جیاواز درێژ بکەن، بەڵام بۆ تەوقەکردن نا. جا سەیر لەوەدایە کە ئەم تێڕوانینەیان هەیە و چاوەڕوانیشن ئەوی دیکەی جیاواز لە بنیاتنانی دەسەڵاتێکی ئایینی تیۆکراسیدا هاوکارییان بکات !

جێگەی ئاماژەیە، مەسەلەی تەوقەنەکردن لەگەڵ ئافرەتدا، لەناو ئیسلام و ئیسلامییەکەندا بۆچوونی جیاوازی لەسەرە، بۆ نموونە: پیاوێکی ئایینی ئیخوانیی بەناوبانگی وەک (د.یوسف قەرزاوی) تەوقەکردن لەگەڵ ئافرەتدا بە جائیز و ئاسایی دەزانێت و خۆیشی تەوقەی لەگەڵ کردوون. هەروەها (أحمد الطيب) کە شێخی ( زانکۆی ئەزهەر)ە تەوقەی لەگەڵ ئافرەتدا کردووە. بەڵام شێخە سەلەفییەکانی وەک (ئیبن عوسەیمین) تەوقەکردن لەگەڵ مێینەدا بە جائیز نازانن.

 

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە