عەدنان ساڵح 

 لەم ساتەوەختەدا كە جیهان لەبەردەم هەڕەشەیەكی گەورەی گۆڕانكاری مەترسیداردایە، هەمووان پێشبینی ڕووداوی نەخوازراو و جەنگێكی چاوەڕوانكراو دەكەن.

هەموو وڵاتان بەپلەی یەك لەخەمی پاراستنی وڵات و ژیانی هاووڵاتییانی خۆیانن، بۆیە لەئێستادا ئامادەكاری و پلان دادەڕێژن بۆ ئەگەری هەر پێشهاتێك و ڕوودانی هەر مەترسییەك بۆسەر وڵات و هاووڵاتییەكانیان.

 بۆ ئەوەی لانیكەم بەكەمترین زیان لەو قۆناغەدا گوزەربكەن و نیشتمان و هاونیشتمانییەكانیان بگەیەنن بەكەناری ئارامی، دەبینین نەخۆشخانە و كۆگاكانی خواردن، هەتا دەگاتە خۆسازدان لە بوارەكانی ئاسایش و سەربازی و خوێندەوەیان ئامادەكردووە بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی وڵاتەكەیان و پاراستنی وڵات، لێ لەئێستادا دەسەڵات یا ڕوونتر بڵێین هەردوو حزبی حكومڕان  لەهەرێمی كوردستان لەهەموو كاتێك زیاتر  بیر لە تاڵانكردنی وڵات و دزیكردن لەسامانی گشتی و  كۆكردنەوەی داهاتی زیاتر و  دەستبەسەرداگرتی موڵكی گشتی و قۆرخكاری بازاڕ و  ڕووتانەوەی هاووڵاتییان و ڕادەستكردنی كەرتە خزمەتگوزارییە گشتییەكان بەكەرتی تایبەت دەكەنەوە.

بۆ نموونە لەم ساتەوەختەدا بەناو حكومەتی "كار بەڕێكەر"ی هەرێم هەوڵی داخستن و پەكخستنی تەواوی كەرتە تەندروستییەكان دەدات بەبیانووی نەبوونی دەرمان و كەرەستەی پێویست لەنەخۆشخانە حكومییەكان و داخستنی هۆڵەكانی نەشتەرگەری و ئیمێرجنسییەكان.

سەپاندنی بەزۆری پرۆژەكانی بەناو ڕووناكی و كارەبای 24 كاتژمێری و "ئەژماری من" كە ئامانج و خاوەنداریەتییەكەی ڕوونە چییە و بۆ چ لایەنێك دەگەڕێتەوە.

ئەم بەراوردكارییە و دەیان هۆكار و شكستە یەك لەدوای یەكەكانی ئەزموونی حكومڕانی جووت حزبی دەسەڵاتدار لەهەرێمی كوردستاندا، ئەوەمان بۆ دووپاتدەكاتەوە و گەواهیدەرێكی زۆر دروستن كە لەهەرێم شتێك نییە بەناوی حكومڕانی تەندروست و خەمی گشتی و بەرژەوەندیی جەماوەر و پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان، لەبەرامبەردا كۆمەڵێك چەتە تەواوی ژیانی خەڵكیان بەبارمتە گرتووە  بۆ بەرژەوەندی خۆیان و حزب و بنەماڵەكانیان بەكاریدەهێنن و بەناوی كوردایەتی و بازرگانی بە هەموو پیرۆزییەكان دەكەن، هیچ بەهایەكیان بۆ هیچ شتێك نەهێشتووە.

خولاسەی كەلام هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییان لەدەستێكی پارێزراودا نین و هیچ گەرەنتییەك نیە لە ئەگەری هەر جۆرە پێشهات و ڕووداوێكدا بكرێن بەخۆراكی دوژمن و بە پێخاوسی بەجێماندەهێڵن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا