گوشاد حەمەسەعید
ئەمە جارێک و سەد جارنیە کە چ له نووسین یان چاوپێکەوتنی تەلە فزیۆنیدا،هەروەها لە ئاخاوتنی ڕۆژانەدا ئەم وشەی (هەرە )بەهەڵە بەکاردەهێندرێ و بەردەوام بوون لەسەر ئەوهەڵە نەختێک بێ سەلیقەیی ولەنگی تێدایە ئەگەرچاک بکرێتەوە خراپ نیە،ئەگەر ئەکادیمیاش ڕێگا لەهەڵە بەکارهێنانی بگرێ زۆرباشترە.
خۆی ئەم وشە ڕەگ وڕیشەکەی ونە لەوانەیە پاشماوەی وشە گەلێکی کۆنبێ جارێ زانیاری تەواو لە سەری نیە وحالەتی بەکارهێنای و ماناکەی بەتەواوی دیارەو لەلایەنی ڕێزمانیشەوە ئەوەندەی هەڵدەگرێ شی دەکرێتەوە کەلەوانەیە هەموومان پێی ڕازی بین وئیدی خۆمان لە هەڵە بەکار هێنانی بپارێزین.
دەبێ ئەوەش بڵێین کە چەندان نووسەر لە کۆمەڵێک نوسیندا ئەوهەڵەیان کردوە وەک،کۆچکردو نەوشیرەوان مستەفا،د،جەمشید حەیدەری،د،نەجات عەبدوڵا،کاک حەمە سەعید حەسەن،.بۆیە ناوی ئەو زاتانەم هێنا چونکە لێیانڕادەبینم .
ئەگەر لە وتارێکی وادا نەخرێتە ڕوو مانای ئەوەیە هەڵەکە بەردەوادەبێ،لەوباوەڕەشدام ئەم نوسینە لای نووسەران جێگای بایەخ و پیادە کردنبێ.
××××××××××××××××××
ئەم وشە واتای چیەو دەبێ لەکوێی ڕستەدا بەکاربهێندرێ؟
ئەم وشە لەباتی پاشگری(ترین)کە ئەفزەلیەت بە سیفەتێک دەدا،بەکاردەهێندرێ،
بۆنموونە،
کچە هەرە جوانە کەی ناو شاییەکە ،
ئەگەرزەین بدەین دەبینیین لە نێونی کچ کە ناوەو جوان کەسیفەتە، هاتوە،واتە لەدوای ناوو لەپێشی
سیفەتدادێ.
دەکرێ بگوترێ،جوانترین کچی ناو شاییەکە،مانای ڕستەکە هەمان مانای پێشوی دەبێ بەڵام لەڕووی ڕێزمان و پێکهاتەی ڕستەییەوە گۆڕانکاری زۆری بەسەردادێ ئەویش ئەوەیەلەم بارەیاندا پاشگرەکە بەدواوەی سیفەتەکەوە دەنووسێ و شوێنی ناوەکەش لەدواوەی سیفەتەکەدادێ،لەکاتێکدا لەوڕستەی پێشو لە سەرەتادابوو،چەند... نموونەیەکی دیکە،
قوتابیە هەرە زیرەکەکە دەبێ بەدکتۆر=زیرەکترین قوتابی دەبێ بە دکتۆر
تێبینی گۆڕانی شوێنی ،(هەرەو ترین) بکە.
کەواتە لە نموونەی یەکەمینداناو+هەرە+سیفەت
لەنموونەی دوەمیندا،
سیفەت + ترین+ ناو ،دەبێ
××××××××××××××××××
زۆر حالەت هەیە ئەم (هەرە)ی کە لەباتی پاشگری (ترین) بەکاردەهێندرێ بەهەمان مانا لەڕسەدادێ بەڵام (پیتی( ر )دەنگی دەگۆڕێ و دەبێتە(ڕ)٫
بۆنموونە؛کچەکە لە هەڕەتی لاویدا شویکرد.واتە لە جانترین کاتی ژیانیدا شویکرد.
بەهار هەڕەتی بوو،واتە جوانترین کاتی بەهاربوو.
لەخوێندنەوەی ڕستەکە وە دەزانی کە (هەڕە)لە ڕستەدا مانایەکی تایبەتی خۆی هەیەو نەپیشگرەو نە پاشگریشە بەڵام ماناکەی هەمان مانای پێشگرو پاشگری،هەرەو،ترینە.
××××××××××××گومان دەبەم کە وشەی هەڕمێنیش پەیوەنی بە هەرە وهەڕەتەوە هەبێ،سەرچاوە یان دایکی ئەو پێشگرانەبێ و حوکمی زەمەن وگۆڕانکاری شێوراستەقینەی بەکار هێنانیانی ونکردبێ وپەرتی کردبن چونکێ هەر مێنیش هەر مانای ئەفزەلیەت دەبەخشی،
بەهارێکی بەهەڕمێنە
بازاڕی بەهەڕمێنە
کەهەردووکیان بەمانای زۆرباش و گەرم و گوڕ دێن