
محەمەد چۆمانی
هاکان فیدان دەڵێت: ئامادەین پشتیوانی سوپای سوریا و شەڕی گرووپە تیرۆریستییەکان بکەین. هەسەدە وەک هێزێکی جوداخوازی بە کرێگیراوی ئیسرائیل وێنا دەکات. تورکێک لە سوریادا سادەترین ماف بە کورد رەوا نابینێ، کەچی هەن گەشبینن بە پرۆسەی چارەسەری ئۆجەلان، کە تورکیایان بۆ دەکاتە دیموکراسی!! ئەوەی هەیە گەلەکۆمێی تورک و سوریایە بۆ لێدان لە ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا. ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ئەوروپاش لەو هێرشی تانک و تۆپەدا کە پاکتاوی رەگەز و نەژادی کوردە، بسکەی سمێڵیان دێ! کۆبوونەوەی ئیسرائیل و دیمەشقیش و بڕیاری کردنەوەی دروازەیەکی سنوری و سەنتەری هەواڵگری هاوبەش و چەندین مەلەفی هەستیاری دی، دیوێکی دیکەن و ئیدی هەر گورزە و لە کورد دەدرێ! تا شەڕی داعشیان پێکرد، کورد جەنگاوەری ئازابوون، وێستا جۆلانی دەچێتە باوەشیان، ئیشیان بە کورد نامینی. دنیای سەفەقاتی سیاسی و ئابوری و هێزە، ئەخلاق و پەیمان لەناودا نییە. کوردیش بێ دەوڵەت و ناتەبا. زوو گوتم: ئەسەدیش بڕوات، هەرکێ بێت ئەقڵییەتی سەردەستە و شۆڤێنییەتی عەرەب و دواتر تورک بوونی هەرێمێکی خودان دەسەڵاتی کوردان لە سوریادا قبووڵ ناکەن. ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە حکومەتی هەرێم و حزبەکان و خەڵکی کوردستان بێدەنگ نەبن. دڵ و گیانی هەر کوردێکی شەڕەفمەند دەگەڵ کوردانی رۆژئاوادایە. ئەوەشی چاو لەو قڕکردنەی کوردان لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب دەپۆشی، پێی شاگەشکەیە، پەشێو گوتەنی: زۆڵە، تەرەسە، گەوادە.