ئا: ئەرسەلان حەسەن

پەروەردە لەسەردەمی تەکنەلۆژیادا

پەروەردە بنەمای کەسایەتی، ناسنامە، چارەنووسی مرۆڤو کۆمەڵپێکدەهێنێت. ئەگەر ستراکچەری پەروەردە لەڕابردوو ساده‌تر، گونجاوترو سیستمێکی دیاریکراو بوبێت، بەڵام لەئێستادا تایبەتمەندیی جیهانگیری، پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا، بزاوتی کۆمەڵایەتی و گۆڕانی کولتوور، پەروەردەیخستووەتە گێژاوێکی زۆر قووڵەوە.

 ئاڵنگارییەکانی پەروەردە

 لەئێستادامنداڵان لەتەمەنێکی زۆر کەمدا ئامێرە دیجیتاڵییەکانی موبایل، تابلێت و کۆمپیوتەر بەکاردەهێنن. تەکنەلۆژیا هاوکات لەگەڵ کاری ئەرێنی وەرگرتنی زانیاری و فێرکردن، کاری نەرێنیشی هەیە کە بەردەوام بەکارهێنانی ماڵتیمدیا، توانای سەرنجی منداڵان لاواز و لەفێربوون بێزاریان دەکات.بەپێی لێکۆڵینەوەکان، زۆر بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان منداڵ دەخاتەدڵەڕاوکێوە و وایلێدەکات هەست بەتەنیاییەکیزۆربکات. خۆبەگەورەزانین لەهەرزەکارانداکەم دەکاتەوە و کارلێکی مەجازی، لێهاتویی کۆمەڵایەتی، هاوسۆزی دەکاتە جێگرەوەی پەیوەندی و ئیدارەدانی ململانێکانلاوازدەکات.

ئەنتەرنێت، میدیاو زیرەکی دەستکرد، ئەمڕۆیانبەرەوڕووی زانیارییەکی زۆر کردوەتەوە و سەریان لەمنداڵشێواندووە و لەجیاتی باشکردنی زیرەکییەکەی، کردویانەتە ڕواڵەتی و یادەوەر-تەوەر. منداڵان کەمتر بیردەکەنەوە، زیاتر دەخوێننەوە و لەبیرییاندەچێتەوە.

ئەمڕۆ دایوباب بەهۆی فشاری ئابووری، کەمترلەماڵەوەن و کات لەگەڵ منداڵەکانیانبەسەردەبەن. زۆربە پەروەردەکردنیان بە باخچەی منداڵان و قوتابخانەکان سپاردووە.کەمی پەیوەندی سۆزداریی لەنێوان باوکودایک و منداڵ،دەبێتەهۆی قەیرانی ناسنامە لەتەمەنی هەرزەکاریدا.

منداڵان لەدنیای جیهانگیریدا بەهۆی میدیا و فیلمو یارییەوە، کولتووری جیاواز دەناسن. هەرچەندە فرەکولتووری بۆ پەروەردەبەسوودە، بەڵام ئەگەر ڕێنمایی لەگەڵدانەبێت، دوورنییە تووشی ئاڵۆزی ناسنامەبن.بەها باو و نوێییە میدیاییەکانبەریەک نەکەون.منداڵان تووشی ڕێژەخوازیی نائاسایی ببن ونەتواننڕاست و هەڵە لەیەکتر جیابکەنەوە.

بێگومان ڕۆژانە گۆڕانکاریی وڵاتاندەبینین، بەڵام سیستمی پەروەردەکەیانناگۆڕێت. لەجیاتی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و داهێنان، زیاتر بەنائاسایی جەختدەکەنەوە لەنمرە.

 ڕێکارە پێشنیارییەکانی بەرەوڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان

خولی فێرکردنی خوێندەواری دیجیتاڵی و میدیایی: خوێندەواری دیجیتاڵی تەنیا لێزانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا نییە، بەڵکو توانای شیکردنەوە، هەڵسەنگاندن، جیاکردنەوەی زانیاریی ڕاست لە هەڵە و بەکارهێنانی بەرپرسیارانەی میدیاکانە و بۆیەپێویستە پەروەردەی دیجیتاڵی لەقوتابخانە بنەڕەتییەکان بخوێنرێت و دایکوباوک لەم ڕووەوە بەهێزبن.منداڵان فێربکرێن تەکنەلۆژیا بۆگەشەکردن و پەروەردە بەکاربهێنن. ڕۆڵی خێزان بەهێز بکرێت، چونکە هیچ ناوەندێکی پەروەردەیی هێندەی خێزان کاریگەر نییە و بۆئەمەشپێویستەڕەفتاری دایکوباوک ئەرێنی بێت، نەک چاودێر یان هەژموونکەر.کوالێتی کات لەخێزاندا بکرێتە پێشینە، هەتا ئەگەر سنورداربێت.پەیوەندی ڕۆژانەلەگەڵ منداڵ، گوێگرتن لەهەستەکانیان، ئامادەبوونی جدی لەژیانیاندا، بناغەی پەروەردەیەکی کاریگەرە.

تەنیا گۆڕینی کتێب،گۆڕینی ڕیشەیی سیستمی پەروەردەنییە، بەڵکو پێویستی بەگۆڕینی ستراکچەری بەهێزی گواستنەوە لەپەروەردەی یادەوەرییەوە، بۆ پەروەردەی بیرکردنەوە و بەکارهێنانی ڕێبازەکانی فێربوونی هاوبەش، پڕۆژەتەوەر بەرمەبنای پرس. هەروەها خوێندنیخولی کارامەیی ژیان، زیرەکی سۆزداری و خۆناسینەوە لەپەروەردەی فەرمی. بە تایبەت بنیاتنانەوەی پەیوەندی مرۆڤسەنتەری نێوان مامۆستا و خوێندکارگرنگە، کە تەکنەلۆژیایپەروەردە بێگیان دەکات. بۆیە

دەبێت مامۆستا وەک پەروەردەکار، نموونەیی و هاوڕێ مامەڵە بکات نەک تەنیا مامۆستا و توانای هاوسۆزی، بیستن و پاڵنەری بەهێزبێت.پێگەی کۆمەڵایەتی مامۆستا لەکۆمەڵدابەرزبکرێتەوە کە دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی کوالێتی پەروەردە. هەروەها تێکەڵاوکردنی نەریت و مۆدێرنیتە. دەبێت پەروەردەبەپێی ناسنامەی کولتووری و بەهاکان بێت، بەڵام هاوکاتی هۆکار و ڕێبازە نوێیەکان، یارمەتیدەرە بۆ نەپووکانەوەی هەستی ناسنامەیمنداڵ.توانای بەڕیشەدارمانەوەیڕکابەرییکردنیلەناوەندە جیهانییەکانودەبێت پەروەردەکردنی کولتووری ڕەسەن، زمانی دایک، مێژوو وزانیاریی جیهانی لەپەروەردەدا بەهێزبکرێت.

پەروەردە و پرسیارە زۆرەکانی ئێستا 

- کاریگەری ناڕەوای تەکنەلۆژیاو فەزای ئەلکترۆنی لەژیانی منداڵدا،گرنگترین ئاڵنگاریی پەروەردەن لەمڕۆدا و کاریگەری بەسەر سەرنج، بەرکەوتەی کۆمەڵایەتی و تەندروستی دەروونیانەوە هەیە.

-شێوازی سوودوەرگرتن لەتەکنەلۆژیا بۆ پەروەردە. پەروەردەکردنی دیجیتاڵی و باش بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، دەکرێت ئامرازە دیجیتاڵەکان بگۆڕێت بۆ دەرفەتی فێربوونی کاریگەرو داهێنەرانە و دەبێت خێزان بۆ گۆڕینیڕۆڵی لەپەروەردەکردنیئەمڕۆدا،ئاگاداری گۆڕانە کولتووری و میدیا دیجیتاڵییەکان بێت بۆئەوەیببێتە هاوڕێیەکی باشی منداڵ لەگەشەکردندا.

- بەڵێهێشتا پەروەردەی باو کاریگەرە، بەڵام دەبێت تێکەڵی ڕێبازی نوێ بکرێت. بەها کولتووری و ئاکارییە باوەکان گرنگن، بەڵام دەبێت شێوازی گواستنەوە تەریبی گیانی نەوەی نوێ بێت.لێهاتویی ژیانی منداڵانیشبەهۆی پەروەردەی خێزان، بەشداریکردن لەبڕیاردان، دواندن، یاریی بەکۆمەڵ، بەرپرسیاربوون و خولی لێهاتوویی تاک لەقوتابخانەکانبەهێز دەکرێن و ڕۆڵی مامۆستا لەسەردەمیدیجیتاڵدا، تەنیا گەیەنەری زانیارییەکان نییە، بەڵکوو دەبێت ڕێنما، ئاسانکەرییپەروەردە، وەک مۆدێل کاربکات بۆکارامەیی کۆمەڵایەتی و هزری.

- پاراستنی ناسنامەی کولتووری منداڵان لەسەردەمی بەجیهانیبوون پێویستی بەخوێندنی زمان، مێژوو، هونەر، دابونەریت و بەهێزکردنی هەستی شانازیکردن بەکولتووری نەتەوەهاوتەریبی پەروەردەی جیهانی، چونکە بینینیپارادۆکسی میدیاکان و کولتووری کۆن و نوێ و نەبوونی ئینتما بەدایکوباوک، هۆکاری تێکدانی بەهاکانن لەنەوەی نوێدا.

- دیاریکردنی کاتێکی تایبەت بۆ بەکارهێنان، پێشنیاریی جێگرەوەی سەرنجڕاکێش (وەرزش، یاریی هزری، هونەر) بەشداریی دایوباب لەچالاکی ئۆفلاینەکان،چارەسەرێکی کاریگەرەبە پەیوەندی نائاسایی موبایل و تابلێت.

- بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی پێویستەسیستمی پەروەردە لەڕیشەوە بگۆڕێت؟دەڵێین بەڵێ، پێویستە پەروەردەی کۆنهاوتەریبی گۆڕانی کۆمەڵایەتی و تەکنەلۆژیا بگۆرێت و لێهاتویی فێرکردن، داهێنان، بەشداری تەوەرانەو فێربوونی هەمیشەییبەهێزبکرێت.

کۆبەند:

پەروەردە پرۆسەیەکی هێڵکاریی و سادە نییە، سیستمێکی ئاڵۆز، فرەلایەنە و بەرکەوتەی بەردەوامی بەکۆمەڵ، تەکنەلۆژیا، خێزان و تاکە. گەربمانەوێت نەوەیەکی وریا، نوێخواز و ڕیشەدار باربێنین، دەبێت واز لەڕوانینی باو بهێنین و بۆ ڕوانینێکی تێکەڵاوهەنگاوبنێین، نەرمونیان و داهاتووبین.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا