کوڕێکی گەنجی خوێن گەرم، پەروەردەی باوەشی خێزانێکی شۆڕشگێڕ، گۆشکراو  بە بیرو باوەڕی شیوعییەت، بەشداربووی ڤیستیڤاڵی لاوانی جیهان لە بەرلین ساڵی 1973، ئەندامی حزبی شیوعی عێراق لە ساڵی 1975 ..  لە ساڵی 1979 دەچێتە ڕیزی شۆڕشی کوردستان و پێشمەرگەیەکی هۆشیارو ئازاو چاونەترسی لێدەردەچێت و بۆ هەموو شەڕو بەرگرییەک ئامادەو چەک لە شان و گیان لەسەر دەست دەبێت.. حزب هەر مەفرەزەیەکی ناردبایە خوارەوە تەنانەت ئەو مەفرەزانەی بۆ یارمەتی دانی حزبی دیموکرات بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتمان دەناردران، هاوڕێ بۆتان خۆی دەبردە پێشەوە بۆ گیانبازی بۆ  بەرگریکردن لە گەل و نیشتمانەکەی، لەو کاتەی زۆر لە منداڵی بەرپرسە باڵاکانی حزب بە پەرۆش بوون حزب بیان نێرێتە سۆڤیەت و وڵاتە سوشیالیستەکان بۆ خوێندن و خۆ ڕزگارکردن لە بارودۆخی کوردستان!!
 بۆتانی لاو، بۆتانی خۆشەویست لای هاوڕێیانی، بۆتانی خاکی وەکو باوکی، بۆتانی پێشمەرگەی ئازا (هاوڕێ بوڕهان) ڕاوێژکاری سیاسی لقی پێشمەرگە،  بەداخەوە لە هاوینی ساڵی 1981دا  لە (دێرە هەریر) لە شەڕێکی بەرگریدا بەدەستی جاش و بەکرێگیراوەکانی ڕژێمی بەعس شەهیدکراو گەیشتە کاروانی نەمران.
یادی شەهید بۆتان کەریم ئەحمەد(هاوڕێ بوڕهان) و تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەرفرازی گەل و نیشتمان،ڕێگای نیشتمانێکی ئازادو گەلێکی بەختیار بەخێر. هەزاران دروود بۆ ڕۆحی پاکیان.
٭ سوپاس بۆ مامۆستا ڕابەر ڕەشید بە هەندێ زانیاری هاوکاری کردم بۆ ئامادەکردنی ئەم کورتە نووسینە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا