شیڤان شێرزاد

  • ئەگەر یاداشتەكانی (هیتلەر) بخوێنیتەوە، سەرنجت ڕادەكێشێت..(هیتلەر) دەڵێت: لەوە ڕا زانیم كە ژیان هەمووی ئازار دەبێت، چونكە كە لەدایك بووم، بە گریانێكی گەورە چاوم كردەوە، كە پڕ بوو لە گریان و ئازار!!.
  • كاتێك ڕۆمانەكانی (دۆستۆڤسكی)ـم دەخوێندەوە، زیاتر لە جارێك، لە ڕۆمان و دیمانەكانی دەیگوت: ئێمە بوونەوەرێكین بۆ ئازار لەدایك بووین.

 بە ئازار ساتەكانی تەمەن بەسەر دەبەین...بەڵام من سوپاسی ئازارەكانم دەكەم، چونكە ئەگەر ئەو ئازارانە نەبووایە، هەرگیز نەدەبووم بە (دۆستۆڤسكی)، خەمە قووڵەكانی ژیان و دەردەسەری و نامۆبوون و فەنابوون و سەرابی مردن، منیان كرد بە ڕۆماننووس، چونكە نووسینی من، گێڕانەوەی مەینەتیەكانە و گوزارشتە لە دڵشكان و تۆرانی ئەو سەردەمەیه..!.

  • كەوابێت، ئازارەكانی ژیان..سەرچاوەیە بۆ داهێنان...ئەگەر ئەو ئازارانە نەبووایە، هیچ هونەرمەندێكی خەمگین و هیچ نووسەرێكی گەورە و هیچ تابلۆكێشێك دروست نەدەبوو..، چونكە هونەر بەرجەستەكردنی ژیانە بە هەموو تەنگەبەر و شەقامە تەسكەكانی ژیان و...تۆماركردنی پەژارەی ئەو سەردەمە تووشە، كە بووە بە هەوێنی داهێنەر..مرۆڤە بێخەمەكان..ناتوانن ببن بە داهێنەر...چونكە هیچ ئازارێكیان نیە، بێجگە لە پارووی چەور و ورگ و گیرفان پڕكردن!.
  • بۆیە، حەقە كەسە پڕ لە ئازارەكان..ئێمەمانان كە لە خوای گەورە بەولاوە هیچمان نیە..شتێك نیە لەم ژیانە لە دەستی بدەین...جگە لە ئازار...بە ئازاربووین و...بە ئازار دەمرین...مەخلووقێكی بێ دەسەڵات..كە هەمیشە ئازارەكانمان لە مردن نزیكمان دەكاتەوە و ڕۆحمان دەسووتێنێت.
  • ئازارەكان، ئێمەی كرد بە مرۆڤ...بێخەمەكان ئێستاش لە ئازار تێناگەن!!.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

     

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە