
له‌و سه‌رماوسۆڵه‌ی زستانه له هه‌رێمی كوردستان پله‌كانی گه‌رما له‌ژێر سفردایه، تائێستا نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییانی سه‌نته‌ری شاره‌كان دابه‌ش نه‌كراوه‌و هیچ بڕیارێكیش نه‌دراوه بۆ كاتی دابه‌شكردنی.
ئه‌مه له كاتێكدایه حكومه‌تی عێراق، دووه‌مین به‌شه ناوت به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش ده‌كات، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه یه‌كجار نه‌وت دابه‌ش ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نیا له قه‌زاو ناحیه و گونده‌كان نه‌وتی دابه‌ش كردووه و هیچ بڕیارێكی بۆ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌رنه‌كردووه.
سه‌ره‌ڕای دابه‌ش نه‌كردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییانی ناو شاره‌كانی هه‌رێم، حكومه‌تی به‌غدا بۆ به‌رمیلێك نه‌وت 40 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌رمیلێك نه‌وت به 104 هه‌زار دینار دابه‌ش ده‌كات.
هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ساڵی 2025 ته‌نیا 10 مووچه‌یان وه‌رگرتووه، ناچارن بۆ ده‌ستكه‌وتنی نه‌وت په‌نا بۆ بازاڕه‌كان ببه‌ن، كه له ئه‌مڕۆدا نرخی به‌رمیلێكی 200 لتری نه‌وتی سپی ، 180 هه‌زار دیناره.