
ئەمڕۆ 31-12-2025، کۆتا ڕۆژی ساڵە واتا 2025، مووچە خۆرانی هەرێم ئەمڕۆ کۆتایی دێنن بە وەرگرتنی کۆتا مووچەی ئەمساڵیان، کە مووچەی مانگی 10بوو،
ئەمساڵ لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی هەرێم و بەغدا دوو مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم 11 و 12فەوتا،
مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم زەرەرمەندی دوو مووچەی ئەمساڵ بوون بەڵام هەردوو حکومەت قازانجیان لە فەوتانی ئەو دوو مووچەیەکرد
بەغدا زیاتر لە یەک ترلیۆن و 800 ملیار دیناری لە پارەی مووچەی هەرێمی بۆ مایەوە.
دەسەڵاتدارانی هەرێمیش 240 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ بۆ مایەوە، کە دەبوو بۆ خەرج کردنی دوو مووچە لە بەغداوە ،ئەم بڕە پارەیە ڕەوانە بکات.
ساڵی ڕابردووش دەسەڵاتدارانی هەرێم مووچەیەکی مووچەخۆرانیان خوارد، هەرچەندە لە لایەن بەغداوە بڕی زیاتر 440
ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی 12 بۆ هەرێم نارد، بەڵام دەسەڵاتی هەرێم ئامادە نەبوو ، لە پارەی نەوت و داهاتی ناوخۆ لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی بەغدا، مووچەی ئەو مانگە دابەش بکات.
لەکاتێکدا ئەمساڵیش دەسەڵات دەیتوانی لە پارەی نەوت و داهاتی نا نەوتی،دوو مووجە دابەش بکات، بەڵام بە ئاشکرا دەڵێن ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت مووچە نادەن.