
ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، تائێستا به‌هۆی هێرشی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فیه هه‌شت كه‌س شه‌هیدبون و 57 كه‌سیش برینداربون و برینداره‌كانی به‌شێكیان برینه‌كه‌یان سه‌خته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپه‌كان له سێ رۆژی رابردودا تۆپباران و هێرشیان به چه‌كی سوك و قورس ده‌كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كان شیخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه و تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌هۆی سه‌ختی هێرشه‌كانی زۆرینه‌ی كات نه‌یانتوانیوه بگه‌نه گه‌ڕه‌كه‌كان.
هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ حه‌له‌ب له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانمان پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌مو ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست له حه‌له‌ب بڵاوكراونه‌ته‌وه ناڕاستن و ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی زانیاری ناڕاست و فریودانی ڕایگشتی به ئه‌نقه‌ست، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان و په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شقه‌وه ئه‌نجامدراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌مو ئه‌و هه‌وڵانه، هێزه‌كانمان بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست شكستیانهێنا به‌هۆی پێداگریی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شق له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربازی و ئاماده‌یییان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی به‌رفراوان له كاتژمێره‌كانی داهاتودا، هاوكات تۆپباران به‌رده‌وامه و فڕینی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوندا به‌رده‌وامن.
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌و گروپه چه‌كدارانه چوار هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان به سود وه‌رگرتن له تانك و زرێپۆش ئه‌نجامدا و سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه به پاڵپشتی دانیشتوان به‌رپه‌رچدرانه‌وه كه به‌رگری له ژیان و بونیان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌نه ئامانج".