هاوڕێ کرێکار - رێگای کوردستان
لەشارۆچکەی خانەقین ژمارەیەک خزمی وناسیاوی کەسایەتیەکی حزبی، هێرش دەکەنە سەر ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی و دوای لێدان و سوکایەتی کردن پێیان هەڕەشەی کوشتنیان لێدەکەن .
شەوی ڕابردوو، لەنەخۆشخانەی گشتی خانەقین ،هێرش دەکرێتە سەر ژمارەیەک کارمەندی نەخوشخانەی گشتی خانەقین ولێێان دەدرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رێگای کوردستان دراوە، کەس وکاری بەرپرسێکی شارۆچکەی خانەقین، شەوی ڕابردوو سەردانی بەشی مناڵە ناکامەکان دەکەن، بەهۆی ئەوەی منداڵێکیان لەوبەشە دەبێت، هەوڵدەدەن وینە بگرن، بەڵام کارمەندانی بەشەکە ڕازی نابن وڕێگیری دەکەن، چونکە لەبنەڕەتدا بەیاسای نەخۆشخانەکە ئەو کارە ڕێپێدراو نیە.
سەرچاوەکە، وتیشی : دوای ڕێگریکردنەکە، نزیکەی دە کەس پەلاماری کارمەندانی بەشەکەیان داوەو لێییانداون و سوکایەتیان پێکردوون، کە دوو کوڕ و کچێک بوون .
هەربە پێی زانیاری سەرچاوەکە، ئەوانەی هێرشیان کراوەتە سەر، دوو کارمەندی کوڕ وکچێک بوونە،کە،هەرسێکیان دانیشتووی قەزای کەلارن و شەوی ڕابردوو، لەلایەن پۆلیسی قەزاکەوە پاسەوانی کراون تا گەڕێنراونەتەوە کەلار.
سەرچاوەکەی بۆ رێگای کوردستان ئەوەشی وت: ئەوانەی هێرشیان کروووەتە سەر پەرستاران خۆیان بەکەس وکاری حازم شەکەرچی ناساندووە، کە بەرپرسێکی ناسراوی خانەقینە و هێرشەکە ڕایانگەیاندووە، یان دەبێ ئەو کارمەندانە داوای لێبوردن بکەن یان دەیانکوژین .
بورهان حەسەن، جێگیری بەڕێوەبەری کاروباری پەرستارانی خانەقین بۆ رێگای کوردستان وتی : شەوی ڕابردوو نزیکەی دە کەس بەچەکەوە هاتوونەته نەخۆشخانەی گشتی خانەقین و ویستویانە بەزۆر بڕۆنە بەشی منداڵە ناکامەکان بەڵام ڕێگایان پێ نەدرواوە و سوکایەتیان بە پەرستارەکان کردووە و لێییان داون و چەکیان پێ بووە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا