
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی بەناوی سوپای سوریا، کە لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع پێکهاتووە،شەڕیان لەدژی هێزەکانی سوریای دیموکراتی( هەسەدە) ڕاگەیاند،
سوپای سوریا ڕایگەیاند، تەواوی پێگە سەربازییەکانی (هەسەدە) لە ناو گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەڵەب، ئامانجێکی سەربازیی ئەوانن و پەلاماردانیان بە ڕەوا ناو دەبەن.
داواش لە هاووڵاتیانی مەدەنی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەڵەب دەکات، بە زووترین کات لە پێگەکانی (هەسەدە) دوور بکەونەوە.
سوپای سوریا تا کاتژمێر ۳ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مۆڵەتی بە هاووڵاتیانی گەڕەکە کوردیەکانی حەڵەب دیاریکردووە، بۆ ڕەوکردن و چۆڵکردنی گەڕەکەکان.