شاندێكی حزبی شیوعيی كوردستان، سەردانی پارتی سۆسیال دیموكراتيی كوردستانیان كرد، له‌و سه‌ردانه‌دا پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، خراپی بارودۆخ و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، ململانێی ته‌سكی حزبایه‌تی، نه‌بوونی یه‌كگوتاری و یه‌كڕیزی له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا.
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 6/12/2025، شاندێكی حزبی شیوعیی كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ هاوڕێیان، ئه‌بو كاروان سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، سوبحى مه‌هدی و نیعمەت مه‌عروف ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، عوسمان زیندانی و هادی كریم ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی باره‌گای گوڵه‌خانه‌ی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكرات  و جێگری سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازییان لێكرا.
لەسەرەتای دیدارەكە شاندی حزبی شیوعیی كوردستان، هەواڵپرسی كاكە حه‌مەیان كرد و خۆشحاڵبوون بە باشبوونی باری تەندروستی، دواتر شاندی هه‌ردوو حزب باسی هەڵومەرجی سیاسی و ئەمنی كوردستان و عێراقیان  كرد.
هه‌ر له‌و دیداره‌ له‌باره‌ی باردۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان و ململانێی تەسكی حزبایەتی و قۆرخكاری، پێكنه‌هێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، كارانه‌بوونی په‌رله‌مان و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خراپی گوزه‌رانی هاووڵاتییان و نه‌بوونی یه‌كگوتاری سیاسی و یه‌كده‌نگی له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق گفتوگۆیه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ كرا.
دواتر شاندی هه‌ردوو حزب لە پێناو بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان، جەختیان لە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی  نێوان هەردوولا كردووە.


 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا